وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە زمانی هەڕەشە دژی گەلی كوردستان بوەستنەوە

لەلایەن رووداو 19/7/2017
بارزانی
بارزانی

رووداو - هەولێر

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گەلی كوردستان ئاشتی و برایەتیی دەوێت، بەڵام زمانی هەڕەشە و ئینكار لە كەس قبوڵ ناكات. 

بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە زمانی هەڕەشە و چاوسووركردنەوە دژی مافی ڕەوای گەلی كوردستان بوەستنەوە، حەزیش ناكەین كەس ئەو زمانە بەكار بهێنێت".

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەك لە سیاسی و كاربەدەستانی عێراقی بۆ دژایەتیكردنی ڕیفراندۆم و مافەكانی گەلی كوردستان، باسی دەستوور و پابەندبوون بە دەستوور عێراق دەكەن. زۆر باشتر دەبوو ئەم بەڕێزانە بە وردی دەستووری عێراق ببینن، چونكە لە دیباجەی دەستووردا بە ڕوونی هاتووە، پابەندبوون بە دەستوور زامنی مانەوەی عێراقە بە یەكپارچەیی.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا پابەندی دەستوور بوون؟ بە دەیان نموونە هەن پێشانی دەدات كە حكوومەتەكانی عێراق پابەندی ئەو دەستوورە نەبوون، كە خەڵكی عێراق دەنگی پێ دابوو. بە پێچەوانەی دەستوور لە سوپای عێراقدا پارسەنگ تێكدراوەو كورد پەراوێز خراوە، لەحاڵێكدا پێشمەرگە بناغەی سەرەكیی سوپای عێراقی لە دوای 2003 پێكهێنا.

لە سلكی دیپلۆماسی و كاروباری دەرەوەدا بە هەمان شێوە، كار بۆ گۆشەگیركردن و دەركردنی نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستان دەكرێت، چەندین ساڵە پێشمەرگە ئابڵۆقە دراوە كە بەشێك بووە لە مەنزوومەی بەرگریی عێراق. ئەوە جگە لە پشتگوێخستنی ماددەی 140 و پێكهێنانی ئەنجوومەنی ئیتحادی، ئەو ئەنجوومەنەی زامنی تەوافوق و تەوازونی ناو پێكهاتەكانی عێراقە. بە پێچەوانەی دەستوور هەوڵ دراوە بنەماكانی سیستەمی فیدڕاڵی پێشێل بكرێن یان جێبەجێ نەكرێن. كار گەییشتە ئەوەی نانی خەڵكی كوردستان بە نووكە ئیمزایەك ببڕن و نەیشمانبینی هیچ لایەنێكی سیاسی یان ناوەندێكی ئایینی ئیدانەی ئەو بڕیارە نادەستوری و نامرۆڤانەیە بكات كە قووتی خەڵكی كوردستان و شیری منداڵی كوردستانی بڕیوە. بەپێی كام یاسا و كام ماددەی دەستوور حكوومەتی عێراقی ئەو مافەی هەیە ئیجرائاتی نایاسایی دەرهەق گەلی كوردستان بكات؟

لە لایەكی دیكەوە لەپێناو شەراكەتی نێوان پێكهاتەكاندا عێراق پێویستی بە بنەمای تەوافوق بوو، بەڵام ئەو تەوافوقەشیان تێكدا و ئێستا بانگەشە بۆ زۆرینەی سیاسی دەكەن، زۆر چاكیش دەزانین مەبەستیان لە زۆرینەی سیاسی چییە، كە لە ڕاستیدا نەهێشتنی شەراكەت و پەراوێزخستنی پێكهاتە سەرەكییەكانی ترە.

بە هەموو لایەكیش ڕادەگەیێنین كە ڕیفراندۆم مافێكی سرووشتیی گەلی كوردستان و هەموو گەلانی جیهانە، ئەو مافە سرووشتیە دەبێ مومارەسە بكرێت و بۆچی تەنیا ئەو مافە لە گەلی كوردستان حەرام بكرێت؟

ئێمە ئیلتزاممان هەیە بەرانبەر خوێنی شەهیدانمان و ڕای گشتی و داوكارییە ڕەواكانی گەلەكەمان. بۆیە لەو مافەی خۆمان پاشگەز نابینەوەو گەلی كوردستان ئەو مافە سرووشتییەی خۆی بە شێوەیەكی ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی پیادە دەكات، چونكە نامانەوێ ئەزموونی تاڵ و شكستخواردووی پێشوو دووبارە بكەینەوە. بە باشی دەزانین هەردوولا دراوسێی یەكتر و قووڵایی ستراتیژیی یەكتر بین و، وەك برا و دۆست هاوكار و هەماهەنگ بین لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا.

ئەو سەردەمەیش بەسەرچوو بە زمانی هەڕەشە و چاوسووركردنەوە دژی مافی ڕەوای گەلی كوردستان بوەستنەوە، حەزیش ناكەین كەس ئەو زمانە بەكار بهێنێت. گەلی كوردستان ئاشتی و برایەتیی دەوێت بەڵام زمانی هەڕەشە و ئینكار لە كەس قبوڵ ناكات.

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
اسعد عەدۆ | 19/7/2017
ئەگەر خەڵكی عەرەب بە گشتی و رۆشنبیران و سیاسیەكانی عیراق بە تایبەتی كەمێك مێژووی خوێناوی میللەتی عیراق لە ۱۹۲۱وە ، ئاوەژوو بكەن بەدوڵەتبونی كورد عیراق بەر لە كورد سودمەند دەبن
ئەردەڵان | 19/7/2017
رۆژی ٢٥ ی ئەیلول لە مێشکو دڵو دەرونی هەموو کوردو کوردستانیەکو دۆستانی نەخشراوەو تازە بووەتە مێژوو. نابێت کاتەکەی بە هیچ بڕو بیانویەک بگۆڕدرێت. با دەوڵەتانی تر سەرەتا دەست بەرداری دەوڵەتو سەربەخۆیی خۆیان بن ،ئەوسا داوای پاشگەزبونەوە لە هەوڵی بە دەوڵاتبونو سەربەخۆیی کوردستان بکەن.
yaranidirin@gmail.com | 19/7/2017
بڵێ سەرۆک. ێان کۆردۆستان یان نەمان
شيروان مستةفا سمايل | 19/7/2017
ئةى قوربانى دةست و مةجةكت بم كاكة مسعود هةتا تؤمان هةبيت شةرف و كةرامةتمان باريزراوة
hamza kocher | 20/7/2017
qorbant bm sarok Giyan
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

مامكآك | 22/08/2017 08:06:43 ص
ئومێد دەكەم ڕۆژێك هەموو حيزبەكان بە قوربانى كورد و كوردستان بكەن و ئيتر هەر لە ناو قولغى حيزايەتى نەمێننەوە. بژى کورد - بزأ كوردستان
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ رووداو: یەكێتی ناكەمە قوربانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:21 | (1)
محمد | 21/08/2017 10:03:51 م
دیارە حەبی ریفراندۆم رۆر بەکارە، کاریگری لە مەرجعەکانیش کردوە.
ئەردەڵان | 22/08/2017 07:19:29 ص
کوردستان ڕۆژی خۆیەتی دوژمن ڕۆیە ڕۆیەتی
مەرجەعێکی شیعە: کوردستان مافی فیدراڵیشی نییە
| 21/8/2017 | (4)
اکام | 22/08/2017 03:48:25 ص
کەی بڵاوی دەکەنەوە؟
ئەوەی باوەڕناکەیت لە کوردستان بێت، ئەمشەو لە وەرزین بیبینە
| 21/8/2017 | (1)
احمد حسن زێڕۆ | 21/08/2017 09:26:43 م
ده‌بێ گرینگی به‌و لاوه‌ كورده‌ بدرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاندانێكه‌ بۆ گه‌نجانیتر بۆ ناساندنی ناوی كوردستان به‌ هه‌موو جیهان پیرۆزه‌ له‌و گه‌نجه‌ كورده‌...
Aland | 21/08/2017 10:11:59 م
Pirozi be har bzhi
 گەنجێکی کورد ناوی چووە نێو پەرتووکی گینیس
| دوێنێ کاژێر 10:48 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ڤیتامین سی دژی تووشبوونە بە شێرپەنجەی خوێن 3 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین سی دژی تووشبوونە بە شێرپەنجەی خوێن

خانە ناتەواوەکان لەنێودەبات زۆرتر
ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی گشتپرسی تاوتوێدەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی گشتپرسی تاوتوێدەکات

بە ئامادەبوونی بارزانی کۆدەبێتەوە زۆرتر
بەشێک لە سابوون و کرێمەکان دەبنەهۆی نەزۆکی پیاوان 5 کاژێر لەمەو بەر |

بەشێک لە سابوون و کرێمەکان دەبنەهۆی نەزۆکی پیاوان

بەهۆی ماددەیەکی کیمیایی لە پێکهاتەیاندا زۆرتر
0.187 seconds