وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شاندی پارتی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان چوونەوە لای یەکێتی

لەلایەن رووداو 19/12/2018
هۆشیار زێباری و کۆسرەت رەسول
هۆشیار زێباری و کۆسرەت رەسول

رووداو-سلێمانی

شاندی دانوستاندنکاری پارتی لە شاری سلێمانی بۆ جاری دووەم لەگەڵ جێگرى سكرتێرى گشتى یەکێتی و شاندێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو حیزبە کۆبوونەوە.


شاندی دانوستاندنکاری پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری ماوەی دوو رۆژە چوونەتە سلێمانی و سەرەتا لەگەڵ یەکێتی و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆران کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان شاندەکەی پارتی سەردانی ماڵی کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی ـیان کردووە و بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، جارێکی دیکە کۆبوونەتەوە.



نووسینگەی کۆسرەت رەسول، جێگرى سكرتێرى گشتى یەکێتی رایدەگەیێنێت، هه‌ردوولا باسیان له‌ "هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند به‌گشتى و به‌تایبه‌تى كێشه‌كانى شارى كه‌ركووك و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقى فیدراڵ كرد".

بەپێی راگەیێندراوەکە "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌نگاونانى خێرا بۆچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و رێككه‌وتنى سیاسى نوێ و بونیادنانى بنه‌ماكانى حكومه‌تی شەراكه‌تى راسته‌قینه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانیدا، به‌جۆرێك كه‌ ببێته‌ حكومه‌تێكى به‌هێز و خزمه‌تگوزار بۆ ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان".

ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لەبارەی کۆبوونەوەکەی یەکەمی رۆژی سێشەممەی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەیان لەگەڵ یەکێتی، شاندی پارتی ئەوەیان گوتووە کە لەنێوان جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکێکیان بەردەکەوێت و ئەوەی دیکە بۆ بزووتنەوەی گۆڕانە، مەیلی گەورەی یەکێتیش ئەوەیە کە بە جێگری سەرۆکی حکومەت بەشداریی بکات، ئەوەی دەمێنێتەوە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ دوو وەزارەتی گەورە و، لە پەرلەمان بزووتنەوەی گۆڕان بەهیچ شێوەیەک پۆست وەرناگرێت".

شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە: هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، جەعفەر ئیمینکی، دڵشاد شەهاب، هێمن هەورامی و فرسەت سۆفی.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.172 seconds