وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

منداڵەكانی پێ چارەسەر نەكرا، خۆی كوشت

لەلایەن تریسكە شێرزاد 20/1/2019
هەلكەفت محەممەد، باوكی پێنج منداڵ و دانیشتووی شاری دهۆك بوو
هەلكەفت محەممەد، باوكی پێنج منداڵ و دانیشتووی شاری دهۆك بوو

رووداو-هەولێر

هەلكەفت، بە هاوژینەكەی گوتبوو كە دەچێتە دەرەوەی دهۆك و شەو ناگەڕێتەوە، ئەو لەوێ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و نەگەڕانەوەكەی بوو بە یەكجاری. برایەكی هەلكەفت دەڵێت: "براكەم چارەسەری منداڵەكانی پێ‌ نەكرا، بۆیە خۆی كوشت.  


رۆژی 9-1-2019 پیاوێكی تەمەن 39 ساڵ بەناوی هەلكەفت محەممەد، باوكی پێنج منداڵ و دانیشتووی شاری دهۆك، لە گوندەكەی خۆیان لە نزیك ناحیەی زاویتە خۆی كوشت.

هەلكەفت بۆ تەنیا شەوێك ئیزنی لە هاوژینەكەی وەرگرتبوو كە لە دەرەوەی دهۆك دەبێ‌، بەڵام دوای ئەوەی نەگەڕانەوەكەی درێژەی كێشا، كەسوكارەكەی پۆلیسیان ئاگادار كردەوە.

شەماڵ محەممەد كە برای هەلكەفتە، بە (رووداو)ی گوت: "براكەم بە ژنەكەی گوتبوو كە دەچمە دەرەوەی دهۆك،  ئیشێكم هەیە و بەیانی دەگەڕێمەوە، بەڵام دوای چەند سەعاتێك پەیوەندیمان پێوە كرد وەڵامی نەدایەوە، تەلەفۆنمان بۆ خزمان و هاوڕێیانی كرد، كەس نەیبینیبوو، بۆیە پۆلیسمان ئاگادار كردەوە".

شەماڵ هیچ هۆكارێك شك نابات بۆ خۆكوشتنی براكەی، تەنیا ئەوە نەبێ‌ كە براكەی چوار منداڵی نەخۆشی هەبووە و پێی چارەسەر نەكراون، بۆیە پێدەچێ‌ لەبەر ئەوە خۆی كوشتبێ‌.

شەماڵ دەڵێت: "سێ‌ لە منداڵەكانی هەلكەفت تووشی نەخۆشیی تالاسیمیا هاتوون، باوكیان زۆر هەوڵیدا چارەسەریان بكات، تەنانەت بردنی بۆ دەرەوەش، بەڵام هیچ چارەسەریان نەبوو. هەلكەفت زۆر خەمی لە منداڵەكانی دەخوارد، بەردەوام دەیگوت بێزار بووم هێندەی سەری مانگ بیانبەم بۆ نەخۆشخانە و خوێنیان تێبكەم".

سەبارەت بە باری ئابووریی براكەی، شەماڵ گوتی: "براكەم خاوەن ئیش و كاری خۆی بوو، باری دارایی باش بوو، بەڵام هیچ دڵی بە سامانەكەی خۆش نەبوو، بەردەوام دەیگوت كە من نەتوانم چارەسەری منداڵەكانم بكەم، پارەم بۆ چییە؟ بەهۆی منداڵەكانیەوە زۆر بێتاقەت بوو، زۆرجار بۆ ماوەیەكی درێژ بۆیان دەگریا".

دوایینجار هەلكەفت پشكنینە پزیشكییەكانی سێ‌ منداڵەكەی بردبوو بۆ هیندوستان، بۆ ئەوەی بزانێ‌ لەوێ‌ چارەسەریان هەیە یان نا. بەڵام بە دەستی بەتاڵ گەڕابووەوە.

شەماڵ دەڵێت "دوای ئەوەی براكەم تەواو بێ هیوا بوو لە چارەسەركردنی سێ‌ منداڵەكەی، ئیدی دڵخۆشییەكەی جارانیشی نەما، لە ماڵ بۆ ئیش لە ئیش بۆ ماڵەوە. دواتر خودا منداڵێكی دیكەی بە براكەم بەخشی، زۆر دڵی خۆشبوو دەیگوت ئەو منداڵەم نەخۆش نییە، بەڵام دوای دوو ساڵ بردیان بۆ پشكنین و دەركەوت ئەویش تالاسیمیایەتی".

بە گوتەی شەماڵ، دوای ئەوەی براكەی زانیویەتی منداڵی چوارەمیشی تووشی تالاسیمیا بووە، ئیدی باری دەروونی تێكچووە. شەماڵ دەڵێت :"بردمانە لای پزیشك و چارەسەری وەرگرت. ئەو ماوەیە زۆر باش بوو، خۆی سەری مانگ هەر چوار منداڵەكەی دەبرد بۆ نەخۆشخانە و خوێنی تێدەكردن، بۆیە رێگەمان پێدا بگەڕێتەوە سەر كارەكەی".

ئەو رۆژەی هەلكەفت دیار نەماوە، كەسوكارەكەی زۆر بەدوایدا گەڕاون و نەیاندۆزیوەتەوە، پاشان پەیوەندیان بە پۆلیسەوە كردووە، بەڵكو لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە شوێنەكەی بدۆزنەوە. دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، پۆلیس لە رێگەی تەلەفۆنەكەیەوە بە هاوكاریی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم شوێنەكەی دەدۆزنەوە.

شەماڵ دەڵێت: "هەلكەفت چوو بوو بۆ گوندی بەربەهار كە گوندی خۆمانە و لەوێ‌ باخێكمان هەیە و خانوویەكی تێدایە، بە پەلە چووین بۆ ئەوێ‌، كاتێك دەرگامان كردەوە، بینیمان هەلكەفت لە نێو خوێندا كەوتبوو".

كەسوكارەكەی بە بینینی دیمەنەكە شۆك بوون، چونكە دەمانچەیەك لە تەنیشت هەلكەفت كەوتبوو، لە كاتێكدا ئەو زۆر رقی لە چەك بووە. براكەی دەڵێت هەلكەفت چەكی نەبوو، نازانن ئەو چەكەی لە كوێ‌ هێناوە.

شەماڵ چاوەڕێی لێكۆڵینەوەی پۆلیس دەكات بۆ ئەوەی بزانێ‌ براكەی ئەو چەكەی لە كوێ‌ كڕیوە و دەڵێت: "هەر كەسێك چەكی بە براكەم فرۆشتبێ‌، دەبێ‌ سزا بدرێ‌، چونكە بەبێ‌ ئەوەی بزانێ‌ براكەم نەخۆشی دەروونی هەیە، چەكی پێفرۆشتووە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : رووداوی کۆمەڵایەتی ,
26945 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون 9 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
قه‌یرانی سووریا پرسی گرنگی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو 10 کاژێر لەمەو بەر |

قه‌یرانی سووریا پرسی گرنگی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو

رووسیا هەوڵی رێککەوتن لەنێوان کورد و بەرپرسانی زۆرتر
0.625 seconds