وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

كۆشكی سپی چی لە گرێكوێرەی رەققە دەكات؟

لەلایەن رووداو 20/3/2017
تێكشكاندنی داعش و دەركردنیان لە شارەكان یەكێك لە ئەولەوییەتە باڵاكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكایە
تێكشكاندنی داعش و دەركردنیان لە شارەكان یەكێك لە ئەولەوییەتە باڵاكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكایە

رووداو- هەولێر

پلانی گرتنەوەی رەققە، بەهۆی مشتومڕی توندی نێوان بەرپرسانی ئەمریكییەوە كێشەی تێكەوتووە. ئەو مشتومڕە دەتوانێ بڕیارە گرنگەكانی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنی رەققە بۆ ماوەیەكی نادیار دوابخات. بەشی سەرەكیی مشتومڕەكەیش پەیوەندیی بە بەشداریی هێزە كوردییەكان و نیگەرانییەكانی ئەنقەرەوە هەیە.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ی ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا لەوبارەیەوە دەڵێت، ئیدارەی كۆشكی سپی سەبارەت بە ستراتیژی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە تووشی دووبەرەكی بوون، بەشێك لە بەرپرسانی ئەمریكی نایانەوێت لەم ئۆپەراسیۆنەدا توركیا، هاوپەیمانی ئەمریكا لە ناتۆ، پشتگوێ بخرێت، لە كاتێكدا ئەنقەرە دژی هاوكارییەكانی ئەمریكایە بۆ هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان. 

بەگوێرەی راپۆرتەكەی (جورناڵ)ی ئەمریكی، رەنگە ئەم ناكۆكییە وابكات پەسەندكردنی پلانی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆ دوای گشتپرسییەكەی توركیا لە 16ی نیسانی داهاتوو دوابخرێ كە دەنگ لەسەر زیادكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆماری توركیا دەدرێت. 

لە كاتێكدا لە كۆشكی سپی ناكۆكیی قووڵ لە نێوان بەرپرسانی ئەمریكیدا هەیە، لە مەیدانەكانی شەڕ لە باكووری سووریاش رەوشەكە تاوەكوو دێت ئاڵۆزتر دەبێت. ئەم ئاڵۆزییانە بە تایبەتی لە ناوچەكانی دەوروبەری منبج بەرچاو دەكەون كە لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێكی لەلایەن هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە رادەستی سوپای سووریا و رووسیا كرانەوە. جگە لەوەش لەو ناوچانە هێزەكانی ئەمریكا و رووسیا لە یەك نزیكن.

تێكشكاندنی داعش و دەركردنیان لە شارەكان یەكێك لە ئەولەوییەتە باڵاكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكایە تا ئەو راددەیەی ئامادەیە هێزەكانی ئەمریكا بنێرێتە مەیدانی شەڕ، بەڵام كێشەی ئیدارەی ترەمپ لەوەدایە كە ئامانجەكانی لەگەڵ ئامانجی ستراتیژیی توركیا و هێزە كوردییەكانی رۆژئاوادا یەكناگرێتەوە. نە توركیا و نە هێزە كوردییەكان تەنیا بەوە رازی نابن كە داعش لەو ناوچانە دەربكرێ، بەڵكو خاڵی یەكلاكەرەوە بەلای ئەوانەوە ئەوەیە كام هێز لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدار دەبێ و ئاكامەكانی چی دەبن. 

بۆیە یەكێك لە گرێكوێرەكانی پلانی ئیدارەی نوێ بۆ گرتنەوەی رەققە بریتییە لەوەی ئەمریكا بە هاوكاریی كام هێز ئۆپەراسیۆنەكە جێبەجێ بكات. بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئەمریكییەكە، ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمریكی سوورن لەسەر ئەوەی واشنتن دەبێت بە هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ هێزە كوردییەكانی رۆژئاوادا بچێتەوە. ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەش نیگەرانن لەوەی ئەگەر هاوكاریی هێزە كوردییەكان بكرێ، ئەوە رەنگە دوای تەواوبوونی پلانەكە، ئیدارەی ناوچەكان بدرێتەوە بەو ئەنجوومەنانەی كە لە حكومەتی سووریا و رووسیاوە نزیكن.

بەرپرسێكی سەربازیی ئەمریكی بە رۆژنامە ئەمریكییەكەی راگەیاندووە "ئێستا بەهیچ شێوەیەك لە رێككەوتن یان دانانی پلان نزیك نین. هەموو شتەكان كەوتوونەتە دەست كۆشكی سپی". حكومەتی توركیا چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی كۆشكی سپی دەكات، بەڵام وەك بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریكا بڕیاری هاوكاریكردنی هێزە كوردییەكانی رۆژئاوا بدات، ئەوە پەیوەندییەكانی واشنتن و ئەنقەرە كێشەیان تێدەكەوێت. 

بەگوێرەی راپۆرتێكی (واشنتن پۆست)ی ئەمریكی، بەرپرسانی توركیا و ئۆفیسی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا سەركەوتنی ترەمپ وەكوو دەرفەتێك بۆ دروستكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و توركیا دەبینن. بۆیە ئیبراهیم كالین، گوتەبێژ و راوێژكاری باڵای رەجەب تەیب ئەردۆغان (سەرۆككۆماری توركیا)، بە رۆژنامە ئەمریكییەكەی راگەیاندووە "توركیا پێیوایە لە ئیدارەی ترەمپدا كەسانێك هەن بایەخ بە نیگەرانییەكانی توركیا دەدەن و بیر لە ئەڵتەرناتیڤ دەكەنەوە".

بەرپرسێكی باڵای دیكەی كۆشكی سپی بە (جورناڵ)ی راگەیاندووە "رەنگە چەندین هەفتەی بوێت هەتا ترەمپ بڕیاری كۆتایی لەسەر پلانەكە دەدات"، بە گوتەی ئەو بەرپرسە، پلانی گرتنەوەی رەققە "دەبێ لەگەڵ پلانێكی گەورەتردا یەكبخرێتەوە كە پلانی شەڕی دژی داعشە لە عێراق و سووریا. هەر بۆیە بەرپرسانی واشنتن لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بزانن چۆن پلانی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە لەگەڵ ستراتیژە گشتییەكەی شەڕی دژی داعشدا هاوئاهەنگ بكەنەوە". 

بەرپرسە ئەمریكییەكە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، نەیشاردووەتەوە "پرسی گرووپە كوردییەكان یەكێك لەو كێشانەیە كە دەبێ یەكلایی بكرێتەوە".

كۆتایی مانگی پێشوو، جیم ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریكا، پلانی نوێی شەڕی دژی داعشی رادەستی سەرۆكی ئەمریكا كرد. پێنتاگۆن چاوەڕێی دەكرد ترەمپ وەڵامێكی خێرای ئەو پلانە بداتەوە، بەڵام دۆخی نێوخۆیی كۆشكی سپی شتێكی دیكە دەڵێت. 

بەپێی ئەوەی بەرپرسانی ئەمریكی ئاشكرایان كردووە، پلانەكە زۆر لە پلانەكەی ئیدارەی پێشووی ئەمریكاوە نزیكە كە تێیدا هێزەكانی سووریای دیموكرات هەم رۆڵی سەرەكی دەگێڕن و هەم بڕێكی بەرچاو چەك و تەقەمەنی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەردەگرن. 

دیپلۆماتێكی پایەبەرزی ئەوروپیش كە ئەندامی هاوپەیمانێتی وڵاتانی دۆستی سووریایە، ئاماژەی بەوە داوە كە "ئامانج گرتنەوەی خێرای رەققەیە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی ئەمریكا دەكەین بۆ ئەوەی بەپێی پلانێك دەست بە كارەكە بكات".

بەگوێرەی راپۆرتەكەی (جورناڵ)، یەكێك لە لایەنەكان لایەنگری پڕچەككردنی راستەخۆی هێزە كوردییەكانە، لایەنێكی دیكەش پێیوایە دەبێ نیگەرانییەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، لەبەرچاو بگیرێن. بەشێك لە بەرپرسانیش پێیانوایە دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی رەققە، ئەمریكا دەتوانێ بە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ هێزە كوردییەكاندا بچێتەوە.

بەڵام وەكوو بەرپرسانی پێنتاگۆن گوتوویانە، پچڕاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ یەپەگە كارێكی ئاسان نییە، لەبەر ئەوەی ئەمریكا سەدان هێزی تایبەتی بۆ پێشكەشكردنی مەشق و راوێژ بە هێزە كوردییەكان رەوانەی سووریا كردووە. جگە لەمە دۆزینەوەی هێزێكی پیادەی ئەڵتەرناتیڤ بۆ هێزەكانی یەپەگە و هەسەدە بەردەوام شكستی هێناوە. بەرپرسانی ئەمریكیش بە چاوی گومانەوە لە بەڵێنەكانی توركیا بۆ ناردنی هێزی عەرەبی سوننە بۆ ئۆپەراسیۆنی رەققە دەڕوانن، بە تایبەتیش لە كاتێكدا ئیدارەی ترەمپ دەیەوێ هەرچی زووترە شاری رەققە لە چەكدارانی داعش پاك بكاتەوە.

دوو سەر لە مەنجەڵێكدا ناكوڵێن

خراپترین ئەڵتەرناتیڤ كە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە بیری لێبكرێتەوە. بەشداركردنی هاوبەشی هێزە كوردییەكان و هێزەكانی نزیك لە توركیایە، چونكە دەكرێ دوژمنایەتیی نێوان ئەو دوو هێزە، شكست بە ئۆپەراسیۆنەكە بهێنێ. لەو حاڵەتەدا بۆ رێگری لە پێكدادانی ئەو دوو هێزە، پێویستە ئەمریكا هێزی خۆی رەوانەی ناوچەكە بكات. وەكوو چۆن ژمارەیەك سەربازی رەوانەی منبج كردووە بۆ ئەوەی نەهێڵێ هێزەكانی توركیا و هێزە كوردییەكان تووشی پێكدادان ببن.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد هەڵەبجەیی | 20/06/2017 06:21:16 ص
من خۆم جگەرە کێش نیم.... بەڵام دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ ئەم پرۆژە جوانە....سەرکەوتوو بن... بەراستی پرۆگرامی تەندروستی یەکێکە لە هەرە بەرنامە باش و...
Onel peter | 20/06/2017 08:49:26 ص
No smoking
ئاجیبادەم ئەوانە خەڵاتدەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن
| 20/6/2017 | (3)
ره شید | 20/06/2017 06:03:16 ص
جیگه ی فه خر و شانازیه .
كوردی شیعەی خانەقین بۆ گشتپرسی یەكلابوونەتەوە
| 20/6/2017 | (1)
هيمن عبدالله | 20/06/2017 05:32:55 ص
يسلاو به ريزم جون ده توانم ناوى خوم تومار بكه م؟
رووداو خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن
| 19/6/2017 | (1)
burhan | 19/06/2017 08:09:51 م
dastan xosh
Luqman kahlid | 19/06/2017 09:04:18 م
من 23سالە جگارە کیش بوم بەلام تەرکم کردون ایستا هیج ناکێشم
رووداو پرۆژەیەک رادەگەیێنێت
| 19/6/2017 | (18)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کۆیە ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی کچان دەکەوێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە کۆیە ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی کچان دەکەوێتەوە

زیاتر لە 40 خوێندکار گەیەنرانە نەخۆشخانە زۆرتر
ئیفلیجی منداڵان لە عێراق و کوردستان نزیکدەبێتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

ئیفلیجی منداڵان لە عێراق و کوردستان نزیکدەبێتەوە

تەندروستی عێراق و کوردستان روونکردنەوە بە زۆرتر
تەندروستی جیهانی: ئیفلیجی منداڵان گەیشتەوە سووریا دوێنێ کاژێر 04:25 |

تەندروستی جیهانی: ئیفلیجی منداڵان گەیشتەوە سووریا

زۆربەی تووشبووەکان لەژێر دەستەڵاتی داعشن زۆرتر
1 seconds