وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كۆنسوڵی توركیا باسی گشتپرسی لەگەڵ گۆڕان کردووە

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 20/4/2017
محەممەد تۆفیق و محەممەد عاکیف
محەممەد تۆفیق و محەممەد عاکیف

رووداو- هەولێر

دوو رۆژە سەركونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان لە سلێمانییە و بەجیا لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتی كۆبووتەوە و لەگەڵ گۆڕانیش گفتوگۆیان کردووە لەبارەی گشتپرسی لە باشووری كوردستان.


بەپێی میدیاكانی یەكێتی رۆژی 19-4-2017  هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە دیدارەکەدا لەگەل محەمەد عاكیف ئینام، سەركونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان باسی لەوەكرد"تیرۆر و بیری تووندڕەوی تەنیا بە سەربازیی لەناونابرێت، بەڵكو پێویستی بە بەرنامە و پلانە لەهەموو بوارەكاندا، لەپێناو رووبەڕووبونەوەی زیاتری مەترسییەكانی تیرۆر و بەرقەراركردنی ئارامیی لەناوچەكەدا".


كونسوڵی توركیا لەهەرێمی كوردستان، باسی لەوەكرد كە وڵاتەكەی بەبایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كاردەكات بۆئەوەی پەیوەندییەكانیان گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.

كونسوڵی توركیا پێگەی یەكێتی بەرزنرخاندووە لە ئاستی كوردستان ، عێراق و ناوچەكەشدا، پشتیوانی وڵاتەكەشی بۆچارەسەری كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەگفتوگۆ و دیالۆگ دەربڕیوە.

وەک لە میدیای یەکێتیدا هاتووە ، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسەتی هاوسەنگی یەكێتی ‌و هەوڵەكانی بۆگەیشتن بەچارەسەری كێشەكان روونكردەوە و راشیگەیاندووە: "یەكێتی كاری جیدیكردووە بۆلێكنزیكردنەوەی زیاتری هێز و لایەنە سیاسییەكان و چارەسەری‌ كێشە سیاسی ‌و یاساییەكان ، بەڕێگەی‌ دیالۆگ". 

هەر ئەمرۆ پێنجشەممە 20-4-2017 لە سلێمانی كونسوڵی توركیا لەگەڵ كۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرد و جەختیان لە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە و بە گرنگیان زانی پەرەی پێبدرێت.



 هەر لەو دیدارەدا باس لە قۆناخی دوای گشتپرسی توركیا بۆ دەستوور كرا و كۆسرەت رەسوڵ جەختی لەوە كردەوە كە "پێویستە لە ئەمڕۆوە توركیا رۆڵی كورد لە بەرچاوبگرێت و ماف و ئازادییەكانیان بۆ دابین بكرێت".

لە لایەكی دیكەوە ئەمڕۆ میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە كە محەممەد تۆفیق رەحیم رێكخەری‌ ژووری‌ پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان‌ لەگەڵ كونسوڵی توركیا كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی‌ بارودۆخی‌ سیاسی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندی‌ نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و بۆچوونی‌ لایەنەكان لەسەر پرسی گشتپرسی باشووری كوردستان كردووە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : تورکیا , گشتپرسی , گۆڕان
1724 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 25/04/2018 07:49:14 ص
dast xosh
ره شید | 25/04/2018 11:58:21 ص
ده ستخوش کاک " مه جید" گرینگترین بابه ت بو ره وتیکی سیاسی و ستراتیجیکتر له پروسه ی هه لبژاردن ئه م موهیممه یه که جه نابتان ئیشاره تتان پیداوه ؛...
ئەو عێراقەی كە كەم كەس پێشبینی دەكات
| دوێنێ کاژێر 09:03 | (2)
کورد | 23/04/2018 07:54:35 م
تا ئه و جیگایه ی من له بیر مه پارتی هه میشه یکیک له حزبه راسته قینه کان له ناو کوردستان دا بو و خه لکیش متمانه ی باشیان پی هه بو له بروا ی ئه و حیزبه...
یاسین حمه‌ غریب | 25/04/2018 09:56:21 ص
بەڕێز دکتۆر یوسف دەیەوێت "ریفراندۆمچییەكان" دادگایی بکات، واتە نزیکەی ٩٣٪ ی خەڵکی کوردستان. کەواتە بەبۆچونی نو ئامانجی گۆڕانی جوان پێکاوە، ئەو...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (4)
aso haydar | 24/04/2018 08:33:56 م
من بارتيم به لام له كه ركوك ده نك به يه ككرتوو ده ده م جونكه دواي بارتي ته نها يه ككرتوو داواي مافه كاني كه لي كورد ئه كات
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوای دەنگەکانی پارتی دەکەن
| دوێنێ کاژێر 10:52 | (1)
Azad Azad | 24/04/2018 02:56:57 م
به‌قسه‌كانی كاك عارف قوربانی ده‌بێت كورد وه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین و گه‌رمیان چاو بپۆشی بكه‌ین له‌و خائین وخۆفرۆشه‌كانی ١٦...
هەڵبژاردن لە كەركووك و 16ی ئۆكتۆبەر
| 24/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

بە ئامێرێکی نوێ دەتوانی دیاری بکەی خەون بە چییەوە ببینی 12 کاژێر لەمەو بەر |

بە ئامێرێکی نوێ دەتوانی دیاری بکەی خەون بە چییەوە ببینی

توێژەرانی ئەمریکا ئامێرەکەیان دروستکردووە زۆرتر
خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن 22 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن

دەبێ چاوەڕوان بکەی تاوەکوو سارددەبنەوە زۆرتر
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە 23 کاژێر لەمەو بەر |

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە

کەمپینێک لە ئەڵمانیا ئەو گرفتە رووندەکاتەوە زۆرتر
0.531 seconds