وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی: سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین کە لە تەنگانەدا یارمەتیداین

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 20/4/2017
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بارزانی و زیگمار گابریل، هەولێر 20-4-2017

رووداو - هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد، کە لەکاتی تەنگانەدا یارمەتی هەرێمی کوردستانی داوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش دەڵێت، پێشمەرگە بەرگری لە وڵاتەکەی ئەوانیش کردووە.

دوای کۆبوونەوەیان لە هەولێر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیان ئەنجامدا.

بارزانی گوتی "بەناوی گەلی کوردستان و پێشمەرگەوە سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین کە لەکاتی تەنگانەدا یارمەتیداین. سوپاسی ئەفسەرانی ئەڵمانیش دەکەین کە سوودیان بە پێشمەرگە گەیاندووە و راهێنانیان پێکردوون".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی "گفتوگۆکانی ئێمە زۆر ئیجابی و دۆستانە بوون".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش رایگەیاند "رێزی ئێمە بۆ ئێوە (کورد) تەنیا بەهۆی شەڕی داعشەوە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەشە. ئەوەی هەرێمی کوردستان دەیکات لە شەڕی داعش و یارمەتیدانی ئاوارەکان، مایەی پێزانینە".

زیگمار گابریل گوتیشی "سوپاستان دەکەین کە بەرگرییتان لە وڵاتی ئێمەش کردووە بەهۆی شەڕی داعشەوە. داعش تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێوە، بەڵکو هەڕەشەیە لەسەر ئێمە و هەموو ئەوروپاش. لە ئەڵمانیاش گوتوومانە بەرگری پێشمەرگە لە شەڕی داعش بەرگرییکردنە لە ئەڵمانیاش".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت "کارێکمان کرد کە لە ئەڵمانیاوە چەک بنێرینە ناوچەی شەڕ، ئەمەش دەریدەخات کوردستان بایەخێکی زۆری هەیە".

 

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 13 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.469 seconds