وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌دات

لەلایەن هێمن عەساف 21/12/2018
"به‌پێی یاسا به‌رده‌وامم له‌ ئه‌ركه‌كه‌م وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك"

رووداو-هه‌ولێر 

پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك روونیكرده‌وه‌ كه‌ دادوه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، گوته‌كانی نوێنه‌ری یاسایی به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری تۆمارنه‌كردووه‌ و ده‌شڵێت "متمانه‌ی ته‌واوی به‌ دادوه‌ریی عێراق هه‌یه‌". 


رۆژی پێجشەممە 20-12-2018، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیێندراوێکدا هەواڵی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی راکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووکی پشتڕاستکردەوە، کە پاڵپشت بە ماددەی 340ی یاسای سزادان فەرمانەکەی بۆ دەرکراوە. به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان بە سەر راکان جبووریدا ساخببنه‌وه‌، ئەوا به‌ چوارساڵ تاوەکو حه‌وت ساڵ زیندانی ده‌كرێت.

له‌باره‌ی هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنییه‌وه‌، راكان جبووری له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا گوتی "پارێزگا زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه‌ به‌نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی داوه‌ و نووسراوی فه‌رمیشی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست و بۆچوونیان له‌باره‌ی میكانیزمی دەستبەسەرداگرتن به‌پێی یاسای ژماره‌ 18ـی ساڵی 2008 و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردن و فرۆشتنی بە هاووڵاتیان و چه‌ند رێوشوێنێكی دیكه‌‌". 

راكان جبووری راشیگه‌یاند "به‌پێی یاسا به‌رده‌وامم له‌ ئه‌ركه‌كه‌م وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك. لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی پرسی بڕیاری ده‌ستگیركردنیشم تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامن‌".

پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك گوتیشی "دادوه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، گوته‌كانی نوێنه‌ری یاسایی به‌مه‌به‌ستی پێدانی زانیاری تۆمارنه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها گوته‌كانی سكرتێر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌شی تۆمارنه‌كردوون و ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌یوه‌ست به‌م كه‌یسه‌ی‌ نه‌كردووه‌ كه‌ ده‌كرا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانی بكات یان لانیكه‌م بانگهێشتی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكردایه‌ وه‌ك لایه‌نێكی كارگێڕی و بێلایه‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا. بۆیه‌ متمانه‌ی ته‌واوم به‌ دادوه‌ریی عێراق هه‌یه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌".   

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، راکان جبووری رێوشوێنی یاسایی پێویستی بەرامبەر بڕێک کەلوپەل نەگرتووەتەبەر کە لە یەکێک لە گومرگەکانی پارێزگای کەرکووک دەستیان بەسەردا گیراوە، لەو کاتەدا ئەو سەرۆکی لیژنەی بەرپرسی ئەو کارە بووە و بەهۆیەوە کەلوپەلەکە لە ساڵی 2016 تێکچووە و لە نێوبراوە. 

پێشتر جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو "دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانێکی دەرکردووە بۆ دەستگیرکردنی راکان جبووری لەسەر هەشت دۆسیەی گەندەڵی، کە لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ئەنجامیداون".

جوان حەسەن گوتیشی "فەرمانەکە تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە دەستمان، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تەلەفۆنی پێمانگوتراوە، لەنێو دۆسییەکانی گەندەڵیدا خەرجی بڕی 46 ملیار دیناری قەرەبووکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکانی شەڕی داعش و بڕی 71 ملیار دیناری دیکە بۆ پڕۆژەکانی کەرکووک لەو دۆسیانەن کە پێشتر راکان سەعید جبووری رایگەیاندبوو بە ئاگاداری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خەرجکراون".

جوان حەسەن راشیگەیاند "ئەنجوومەنی پارێزگا ئاگاداری خەرجکردنی هیچ بڕە پارەیەک نییە". بەگوتەی جوان حەسەن، راکان جبووری مۆڵەتی وەرگرتووە و چووەتە بەغدا بۆیە فەرمانی دەستگیرکردنەکەی جێبەجێنەکراوە.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.203 seconds