وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

13 ساڵە چاوەڕێی گەڕانەوەی كوڕەكەیان دەكەن

لەلایەن عومەر چاوشین 21/4/2017
هێرش هاشم، لەدایكبووی شارۆچكەی شكارتەی سەر بە قەزای رانیە بووە، بەهاری ساڵی 2004 بۆ دوایین جار لە ماڵ دەرچووە
هێرش هاشم، لەدایكبووی شارۆچكەی شكارتەی سەر بە قەزای رانیە بووە، بەهاری ساڵی 2004 بۆ دوایین جار لە ماڵ دەرچووە

رووداو- رانیە

گەنجێكی تەمەن 18 ساڵان لە ساڵی 2004ـەوە لەماڵ دەرچووە و ئیدی نەگەڕاوەتەوە و بێسەروشوێن بووە. دایكی دەڵێت ئەوە 13 ساڵە سۆراغی كوڕەكەیان دەكەن و باوكیشی بە حەسرەتی بینینەوەی كوڕەكەیەوە سەری ناوەتەوە.

هێرش هاشم، لەدایكبووی شارۆچكەی شكارتەی سەر بە قەزای رانیە بووە، بەهاری ساڵی 2004 بۆ دوایین جار لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە. كەسوكارەكەی دەڵێن لە كوردستان شوێن نەماوە سۆراغی نەكەن، لە دەرەوەی وڵاتیش چەند كەسێكیان راسپاردووە كە لە هەواڵی بپرسن، بەڵام تائێستا هیچیان دەستنەكەوتووە. دایكی كە فرمێسك لە چاوەكانی جۆگەلەی بەستووە، دەڵێت "بەحەسرەتی ئەوەم جارێكی دیكە هێرش ببینمەوە و لە باوەشی بكەم و تێر تێر ماچی بكەم".

ئەحمەد هاشم، برا گەورەی هێرش دەڵێت براكەی كە ئەوكات تەمەنی 18 ساڵان بووە، بەیانی رۆژی 7/4/2004 بە مەبەستی چوون بۆ قوتابخانە لە ماڵ هاتووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.

ئێستاش لە هەر شوێنێك تەرمی كەسێك دەدۆزرێتەوە، ئەو خێزانە دڵیان دادەخورپێ‌، نەوەك تەرمی هێرش بێ‌. ئەحمەد دەڵێت لە كوردستان شوێن نەماوە بۆی نەگەڕێن، لە هەر شوێنێك هەواڵی دۆزینەوەی كەسێك یان تەرمێك بزانن دەچن، بەڵام هەموو جارێك بە دەستی بەتاڵ گەڕاونەتەوە.

بەو پێیەی ژمارەیەك لە گەنجی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، چوونەتە ریزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە بناری قەندیل، ئەو خێزانە گومانیان كردووە بووبێتە چەكداری پەكەكە. بۆیە لەڕێگەی پەیوەندیی كەسییەوە خۆیان دەگەیەننە بەرپرسانی پەكەكە، لەوانەش موراد قەرەیڵان، بەڵام لەوێش بە نائومێدی دەگەڕێنەوە. ئەحمەد دەڵێت "بەرپرسانی پەكەكە زۆر ساردوسڕ بوون، هاوكارییەكی ئەوتۆیان نەكردین، بۆیە بە نائومێدی گەڕاینەوە".

دوای ئەوەی لە ناوخۆی كوردستان بێئومێد دەبن، كەسوكاری هێرش بڕیار دەدەن لە دەرەوەی كوردستانیش بۆی بگەڕێن. ئەحمەد دەڵێت "لەدوای ساڵی 2010 لەڕێگەی دۆستەكانمان لە دەرەوەی كوردستان، خەڵكمان راسپاردووە سۆراغی بكەن، بەڵام بێسوود بووە". هەروەها دەڵێت "وەختێك وامان لێهاتبوو بووبووینە سەرچاوەی بژێوی بۆ خەڵك، زۆر كەس دەهاتن پارەیان وەردەگرت بەناوی دۆزینەوەی هێرش، نزیكەی 100 هەزار دۆلارمان لەو پێناوەدا خەرج كرد، بەڵام هیچمان لەبارەی چارەنووسی هێرش دەستنەكەوت".

دایكی هێرش بەردەوام چاوی لەو دەرگایەیە كە بەیانییەك هێرشی لێوە دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە. سەلوا خدر ئیسماعیل دەڵێت كوڕەكەی هێندە خۆشویستووە لە گوڵ كاڵتری پێنەگوتووە، دڵی نەهاتووە كاری پێ بكات، بەردەوام هانی داوە خوێندنەكەی تەواو بكات.

سەلوا دەڵێت "باوكی هێرش زۆر بە پەرۆش بوو بۆ دۆزینەوەی كوڕەكەی، چەندین خێر و سەدەقەی بۆ كرد، پارەیەكی زۆری لەو پێناوەدا خەرج كرد، بەڵام سوودی نەبوو، تا وای لێهات تووشی نەخۆشیی شەكرە و بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن بوو، دواجار  سێ‌ ساڵ لەمەوبەر بە حەسرەتی بینینەوەی هێرش سەری نایەوە". دایكی هێرش دەترسێ‌ ئەویش لە حەژمەتی نەبینینەوەی كوڕەكەی بە دەردی هاوژینەكەی بچێ‌. سەلوا دەڵێت  "منیش لەبەر خەفەتی بزربوونی كوڕەكەم، تووشی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن و شەكرە بووم".

بەڵام سەلوا هێشتا بێ‌ ئومێد نەبووە لە دۆزینەوەی كوڕەكەی و دەڵێت "دڵنیام لە ژیاندا ماوە، رۆژێك دێت دەگەڕێتەوە. چەندینجار خەوم پێوە بینیوە كە هاواری كردووە دایە، دایە".

هێرش بە تەنیا خواحافیزی لە ماڵەوە نەكردووە، بەڵكو ماڵئاوایی لە هاوڕێكانیشی كردووە، بەڵام پێینەگوتوون بۆ كوێ‌ دەچێ‌. دایكی هێرش دەڵێت "هێرش ئەو رۆژەی ونبووە، لەلای هاوڕێكانی گوتبووی دەڕۆم ناتانبینمەوە، بەڵام نەیگوتبوو دەچێتە كوێ‌. هەر ئەو رۆژە پێش رۆیشتنی بە خوشكەكانی گوتبوو، ئەوە دوا ژەمە بە یەكەوە دەیخۆین، خوشكەكانی پێیانگوتبوو هێرش دەڵێی تێچكووی، بۆ كوێ‌ دەڕۆی؟ بەڵام پێینەگوتبوون". 

سەلوا لەلایەك ئومێدبڕاو نییە لە گەڕانەوەی كوڕەكەی، بەڵام لەلایەكیش ترسی هەیە بەرلەوەی كوڕەكەی بگەڕێتەوە، ئەو سەر بنێتەوە، بۆیە داوا لە خەڵكی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات هەر شتێك لەبارەی كوڕەكەی دەزانن ئاگاداریان بكەنەوە.

100 كەس دیار نەماون

ئاری جەلال، بەرپرسی لقی كوردستانی رێكخراوی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق بە (رووداو)ی گوت ئەو خێزانە ماوەیەكی كەمە ئەوانیان لە بزربونی كوڕەكەیان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەمێكە ونبووە، ساخكردنەوەی چارەنووسی كات و پشوودرێژیی دەوێت". ئاری جەلال لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەی چارەنووسیان ونە، گوتی :"لە دوو ساڵی رابردوودا 130 كەس كە كۆچیان كردووە، ون بوون یان مردوون، لەوانەش 52 كەسیان بێسەروشوێنن. هەروەها بەپێی ئاماری رێكخراوەكەمان لە دوای ساڵی 2010 نزیكەی 400 كەس لە رێگەی كۆچ بێسەروشوێن بوون یان مردوون، لەوانەش 100 كەسیان تاوەكو ئێستا هیچ لە بارەیان نازانرێ‌، ئایا لە رێگا مردوون، یان خۆیان حەشارداوە، یان لە زیندانەكانی وڵاتانی ئەوروپان".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : شكارتە
5660 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 27/04/2017 05:41:15 ص
وا نابیت ! ده بو به ره سمی و به نوسراوه ئه م کاره یان کردبایه و ده بی قه ره بووی شه هیده کان و بنه ماله کانیان بکه نه وه و داوای لیبوردن له ته واوی...
ئیبراهیم | 27/04/2017 11:05:35 ص
پێویستە بارزانی و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە بە جورئەتەوە داوا لە حکومەتی تورکیا بکەن تا قەرەبووی پێشمەرگە شەهیدەکان بکات واتە پارەیەکی زۆر...
ئەردۆغان و یڵدرم سەرەخۆشی لە بارزانی دەکەن
| دوێنێ کاژێر 08:05 | (2)
ره شید | 27/04/2017 10:03:14 ص
له پیش هه مو شتیک بو ئاشتی له روژهه لاتی ناوه راست ده بی دین و ده وله ت له یه ک جیابکریته وه و که س له ده وله تان نوینه ری شیعه یان سوننه نه بن ! ئه...
كوردستان وەك قەوارەیەكی نامەزهەبی
| 25/4/2017 | (1)
ره شید | 25/04/2017 04:31:18 ص
کومینته که ت گه یشت به لام قه ت بلاو ناکریته وه
ره شید | 27/04/2017 05:35:44 ص
هه ر بلاوی مه که نه وه هه ر ده ی نوسم
ناڵ و بزمار و یەكێتی
| 24/4/2017 | (2)
کاوە | 26/04/2017 08:41:00 م
بووە بە زنجیرە دراما؟! بە بەش بەش پێشکەشمان دەکرێت!
یەکێتی: ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین
| دوێنێ کاژێر 10:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

زیدان کاتی نەهاتووە؟ 9 کاژێر لەمەو بەر |

زیدان کاتی نەهاتووە؟

پلانی B ریال مەدرید زۆرتر
ئایا چووک دەشكێ؟ 12 کاژێر لەمەو بەر |

ئایا چووک دەشكێ؟

شکانی چووک تەنیا لەکاتی رەپبوونی چووکدا روودەدات زۆرتر
خواردنی چەور لەکاتی دووگیانی زیان لە جگەری کۆرپە دەدات دوێنێ کاژێر 09:22 |

خواردنی چەور لەکاتی دووگیانی زیان لە جگەری کۆرپە دەدات

توێژینەوەیەکی ئەمریکایی دەریخستووە زۆرتر
0.203 seconds