وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

دوو پەرلەمانتاری هەدەپە ئازادکران

لەلایەن کۆسار عوسمان 21/4/2017
مێراڵ دانش بێشتاش و نورسال ئایدۆغان
مێراڵ دانش بێشتاش و نورسال ئایدۆغان

رووداو - ئامەد

دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دوای دانیشتنی دادگا، بە بڕیاری دادوەر ئازادکران.

نورسال ئایدۆغان کە لەڕێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگ لە بەندیخانەی سیلیڤری'یەوە بەشداریی لە دانیشتنی چوارەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد کردبوو، بە بڕیاری دادگا ئازادکرا.

ئایدۆغان گوتەی بەرگری پێشکەشکرد و هەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە درابوونە پاڵی.

لە وەڵامی پرسیارێکی سەرۆکی دادگا بەوەی کە ئایا بۆ بەشداری لە پرسەی ''تیرۆریستان'' کردووە؟ ئایدۆغان گوتی: "لە ساڵەکانی 2011-2012 ژمارەیەکی زۆری پرسە لە دیاربەکر (ئامەد) ھەبوون. خاوەنی ئەو پرسانە لە پارتەکەمان کاریان دەکرد و ئەرکیان پێسپێردرابوو. زۆربەی خاوەن پرسەکانم دەناسی". 

گوتیشی "ژمارەیەکی زۆر لەوان دەنگیان بە پارتەکەمان داوە و داوایان کرد لە پرسەکانیان بەشداربین. منیش لەڕووی مرۆیی و ویژدانییەوە بەشداریم لە پرسەکاندا دەکرد. من لەچوارچێوەی بڕیاری ئەو پارتەی کە تێیدا ئەندامم بەشداریم لەو پرسانەدا کردووە. ھیچ کارێکم بەمەبەستی ئەنجامدانی پروپاگاندە نەکردووە". 

ھاوکات ئایدۆغان گشت ئەو تۆماتانەی ئاراستەی کراون رەتکردەوە و داوای ئازادکردنیشی لە دادگا کرد. بەمپێیە دادگا ھەڵسەنگاندنی بۆ داواکە کرد و بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئایدۆغان دەرکرد. 

هەروەها لە دانیشتنی دادگەی سزا قورسەکانی ئامەد، مێراڵ دانش بێشتاش، پەرلەمانتاری هەدەپە کە ئەویش لەڕێگەی سیستمی گواستنەوەی دەنگ و رەنگ لە بەندیخانەی سیلیڤری'یەوە بەشداری لە دانیشتنەکە کردبوو، بە بڕیاری دادوەر ئازادکرا.

بێشتاش تەواوی ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە ئاراستەی کرابوون و داوای ئازادکرانی لە دادگا کرد. بەمپێیە دادگا ھەڵسەنگاندنی بۆ داواکە کرد و بڕیاری ئازادکردنی بۆ بێشتاش بەمەرجی نەچوونە دەرەوەی وڵات دەرکرد.

لەو دۆسیەیەی کە لەبارەی بێشتاشەوە ئامادەکرابوو، "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی، ھاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان لە رووداوەکانی 6-8 تشرینی یەکەم و پێشێلکاری یاساکانی ژمارە 2913"، وەک تۆمەت درابوونە پاڵی و داوای سزای زیندانی لە 8 ساڵ و نیو تا 23 ساڵ کرابوو.

بڕیارە هەریەک لە گوڵتان کشاناک و سه‌باحه‌ت تونجه‌ل'یش له‌لایه‌ن دادگەی یه‌که‌می تاوانه‌ قورسه‌کانی مەڵەدییەوە دادگایی بکرێن. 

پێداچوونەوە:دەربازساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە 4 کاژێر لەمەو بەر |

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا 4 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا

چۆن دۆزرانەوە و چۆن گەڕێندرانەوە؟ زۆرتر
قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا 4 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا

"ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودیە دووژمنی عێراقن" زۆرتر
0.407 seconds