وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە چۆمان کۆچی مەڕداران بۆ کوێستان سنووردار دەکرێت

لەلایەن بەختیار قادر 21/4/2017
بڕیاره‌كه‌ له‌پێناو پاراستنی ژینگه ‌و سرووشتی كوردستانه‌

رووداو - چۆمان 

ئه‌مساڵ كۆچی گه‌رمیان و كوێستان له‌ به‌رده‌م مه‌ڕداراندا سنووردار ده‌كرێت، به‌جۆرێك تاوەکو كامڵ بوونی ته‌واوی رووه‌كه‌ خۆڕسكه‌كان و هه‌ڵفڕینی بێچووی باڵنده‌ كێوییه‌كان، مه‌ڕو ماڵاته‌كان نابێت بگه‌نه‌ كوێستانه‌كان.


له‌ به‌رامبه‌ردا مەڕداران ده‌ڵێن، تاوەکو سه‌ره‌تای مانگی شه‌ش ناتوانن له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌سێره‌كان بحه‌وێنه‌وه‌، بەپێی گوتەی قائیمقامی چۆمان، بڕیاره‌كه‌ له‌ پێناو پاراستنی ژینگه ‌و سرووشته‌ خۆڕسكه‌كه‌ی كوردستانه‌.

ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بڕیاره‌كه‌ له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ و سرووشته‌ خۆڕسكه‌كه‌ی كوردستانه،‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ به‌بێ به‌رنامه‌ و پلان ئاژه‌ڵداران گه‌رمێن و كوێستان ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش بووەتە هۆكاری له‌نێوچوونی ده‌یان جۆر له‌ رووه‌ك و زیان گه‌یاندن به‌ باڵنده‌ی كێوی".

ساڵانه‌ مه‌ڕداران له‌ ناوەڕاستی مانگی نیسان به‌ره ‌و كوێستانه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن، كه‌ هێشتا رووه‌كه‌ خۆڕسكه‌كان سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیانه‌ و تۆوه‌كانیان كامل نه‌بووه‌، باڵنده‌كان سه‌روبه‌ندی هەڵهێنانی هێلكه‌كانیانن.

جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ لای مه‌ڕداره‌كان سه‌خته‌، چونكه‌ ئه‌وان هه‌میشه‌ به‌دوای ناوچه‌ فێنك و له‌وه‌ڕگای باشدا ده‌گه‌ڕێن.

ژینگه‌ و سرووشت پێویستییەکی له‌ پێشینه‌ی به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤه‌كانه‌ و، مه‌ڕدارانیش سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانن و رێگریده‌كه‌ن له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌ بۆ كڕینی ده‌یان جۆر له‌ پێداویستی خۆراكی.


داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : چۆمان
505 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 25/04/2017 04:31:18 ص
کومینته که ت گه یشت به لام قه ت بلاو ناکریته وه
ناڵ و بزمار و یەكێتی
| دوێنێ کاژێر 09:01 | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| دوێنێ کاژێر 12:00 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەرزش یادەوەری کەسانی بەتەمەن دەپارێزێ 6 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزش یادەوەری کەسانی بەتەمەن دەپارێزێ

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیاوە دەریخستووە زۆرتر
ڤاکسینێک دژی زیپکە دروستدەکرێ 10 کاژێر لەمەو بەر |

ڤاکسینێک دژی زیپکە دروستدەکرێ

دەبێتە یەکەمین پێکوتە کە لە پێناوی جوانیی مرۆڤ زۆرتر
پارتی: وجوودی خۆسەپێنی پەکەکە لە شنگال هیچ سوودێكی نییە 10 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی: وجوودی خۆسەپێنی پەکەکە لە شنگال هیچ سوودێكی نییە

"گەر پەلامارەکە بە هەڵەش بێت قابیلی قبوڵ نییە" زۆرتر
0.141 seconds