وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئه‌ردۆغان: كورد گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی خۆی

لەلایەن هێمن عەساف 21/4/2017
رەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا

رووداو - ئه‌نقه‌ره‌ 

سه‌رۆككۆماری توركیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ڵێ له‌ باكووری كوردستان و گوتی "برایانی كوردمان له‌ ناوچه‌كانی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی خۆیان". 


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تیدا له‌باره‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی له‌ باكووری كوردستان رایگه‌یاند، برایانی كوردمان و خەڵكی ناوچەکە گەڕاونەتەوە سەر ئەسلی خۆیان. سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە ، لەسەرەتای دەستپێکی کاری سیاسیدا چووەتە ئەو ناوچانە، کە خەڵکانی موحافەزەکار و دروستن. 

ئەردۆغان هه‌ر له‌باره‌ی باكووری كوردستانه‌وه‌ گوتی "خەڵکی ناوچەکەمان، بەداخەوە لەرێی هەڕەشە و چەندین بارودۆخی دیكه‌وه‌ کە بۆیان دروستکرا، کات هەبوو دەکوژران، دەردەکران، دیموگرافی ناوچەکەیان گۆڕدرا. به‌ڵام له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌کساڵدا ئۆپه‌راسیۆنی جددیی بۆ سه‌ر تیرۆر ده‌ستیپێکرد و له‌ماوه‌ی 20 مانگی رابردوودا نزیکه‌ی 11 هه‌زار تیرۆریست کوژراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا له‌ دۆڵی به‌ستله‌ر له‌ شرناخ 26 تیرۆریست کوژران''. 

سه‌رۆكکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌رێگه‌ی وه‌رچه‌رخانی شارسازییه‌وه‌، دووباره‌ ئه‌و ناوچانه‌ بنیات ده‌نێنه‌وه‌ و رایگه‌یاند ''ئه‌و ناوچانه‌ له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا زۆر جیاواز ده‌بێت و به‌خێرایی ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و خوشک و برا کوردانه‌م که‌ له‌وێوه‌ هه‌ڵاتوون، دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ وحاڵ و زێدی خۆیان و له‌خۆشی و ئارامیدا له‌وێ درێژه‌ به‌ژیانیان ده‌ده‌ن''.

رۆژی یەکشەممە 16-4-2017 خەڵکی تورکیا لە گشتپرسییەکدا بۆ گۆڕینی 18 ماددەی دەستووری ئەو وڵاتە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لەئەنجامدا 51.4% -ی خەڵک دەنگیان بە بەڵێ داو لە بەرامبەردا 48.6% -ی خەڵک دەنگیان بە گۆڕانکارییەکە نەدا و بەو پێیە دەنگی بەڵێ سەرکەوت.

بەپێی ئەنجامەکانی گشتپرسییەکەی تورکیا لە 21 شاری باکووری کوردستان، لە 11 شار دەنگی "بەڵێ" سەرکەوتووە و لە 10 شارەکەی دیکەش هاونیشتمانیان دەنگیان بە "نەخێر"دا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : تورکیا , کوردستان
2311 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 14 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.391 seconds