وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە کەرکووک ژنێکی بەساڵاچوو فڕێدەدرێتە سەر شەقام

لەلایەن هەردی محەممەد 21/4/2017
چیرۆکی ژیانی ژنەکە لەزاری خۆی و چەند هاونیشتمانییەک ببیستە

روداو - کەرکووک

لە بەیانی رۆژی هەینی 21-4-2017 ەوە، ژنێکی بەساڵاچوو فڕێدراوەتە سەر شەقامێکی گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکووک، تاوەکو ئێستاش پۆلیس بەهانایەوە نەچووە.

ئەو بەتەنیا لە ماڵێک ژیاوە، بەڵام خاوەنی خانووەکە دەریکردووە. دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێن، ئۆتۆمبێلێک هێناویەتی و لەپاڵ دیواری مزگەوتێک دایبەزاندووە، پاشان رۆشتووە. 

ئەو بە رووداوی گوت: فڕێنەدراوم، خۆم بە تەکسی هاتم. لەبارەی ئەوەش ئایا کوڕ و کچ یان کەسوکاری نییە؟ گوتی: من شووم نەکردووە، کوڕ و کچ لەکوێ بێنم؟ دایک و باوکم نەماون، تەنها زڕدایکم هەبوو. برازاشم نین.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەش تائێستا لەکوێ بووە؟ ئەو گوتی: تائێستا لەسەردەستی خۆم بووم، مەلیکە نەفسی خۆم بووم و خۆم خۆم بەڕێبردووە.

لەبارەی ئەوەش ئایا پۆلیس لێینەپێچاوەتەوە؟  ژنە بەساڵاچووەکە بەتووڕەییەوە گوتی: پۆلیس حەقی چییە بمباتە خانەی بەساڵاچووان، تا مووچەی خۆیان زیادبێت؟

جیاواز لەمە، دانیشتووێکی گەڕەکی ئیسکان بە رووداوی گوت: لە نزیکەی کاژێر 01:00 ی بەیانییەوە هێنراوەتە ئێرە، ئەوکات ناونیشانی کەسێکی هێنا، گەڕاین دۆزیمانەوە، برادەران چوونە ماڵەکەش، لەگەڵ کوڕی ماڵەکە قسەیان کردبوو، ئەو گوتبووی: من ماوەیەکی زۆر بۆ خودا بەخێوم کرد، بەڵام ئێستا دایکم نەماوە و کۆچی دوایی کردووە، تەنیا خۆمم، چی لێبکەم.

بەگوتەی هاونیشتمانییەکە، گەنجەکە خانووی بەکرێ بۆ گرتبوو، بەڵام خاوەنی خانووەکە دەریکردبوو.  گوتیشی: نزیکەی کاژێر 02:00 ی پاشنیوەڕۆ ئافرەتێک هات و گوتی من بەخێوەی دەکەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی کوڕەکانی رازی نەبوون، گەڕاندییەوە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| 21/2/2018 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پشکنینێکی نوێ 193 گرفتی بۆماوەیی لە منداڵدا دەردەخات 6 کاژێر لەمەو بەر |

پشکنینێکی نوێ 193 گرفتی بۆماوەیی لە منداڵدا دەردەخات

لە ئەمریکا هەموان دەتوانن بیکڕن زۆرتر
زامی شەهیدبوونی شیفا گەردی 8 کاژێر لەمەو بەر |

زامی شەهیدبوونی شیفا گەردی

چۆن هەواڵی شەهیدبوونی شیفا گەیشتە رووداو؟ زۆرتر
چ کاتێک مۆمی نێو گوێ لاببرێ؟ 8 کاژێر لەمەو بەر |

چ کاتێک مۆمی نێو گوێ لاببرێ؟

پزیشکێکی ئەڵمانی رێنماییدەدات زۆرتر
0.359 seconds