وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

خێزانێک: 18 هەزار دۆلارمان داوە و ناومان لە لیستی حاجییان دەرهێنرا

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 23/8/2017
لە چەند رۆژی رابردوودا 680 حاجی دیکەی باشووری کوردستان بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن، هەر حاجییەکی تایبەت شەش هەزار دۆلاری داوە

رووداو - هەولێر

محیەدین لەگەڵ هاوژین و خەسوی 12 ساڵە لە چاوەڕوانی گەیشتنن بە ماڵی خودا، ئەمساڵیش لە تیروپشکی یەکەمدا ناویان دەرنەچوو، بەڵام دوای ئەوەی سعودیە 680 پشکی دیکەی حەجی بۆ هەرێمی کوردستان زیاد کرد، ئەو خێزانە بۆ هەر کەسێکیان بڕی شەش هەزار دۆلاریان داوە و پێیانگوتراوە بە گەرەنتی ناوتان دەردەچێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، ناوەکەیان لە لیستەکەدا دەرهێنراوە.

هەفتەی رابردوو سعودیە بڕیاریدا پێنج هەزار پشکی دیکەی تایبەت بۆ حاجییانی عێراق زیاد بکات، لەو ژمارەیە 680 پشک بەر هەرێمی کوردستان کەوت، بۆ گەشتی هەر کەسێک بڕی شەش هەزار دۆلار وەرگیراوە، لە کۆی هەزار کەس کە داوایان پێشکەشکردبوو، 320 کەسیان ناویان نەگەڕاوەتەوە. 

ئەو خێزانە بۆ هەر سێ کەسەکە بڕی 18 هەزار دۆلاریان داوەتە وەزارەتی ئەوقاف، بەڵام لە شەو و رۆژێکدا هەموو شێک پێچەوانە بووەتەوە. رووداوەکە کاریگەری دەروونیشی لەسەر خێزانەکە دروستکردووە.

ئیبراهیم محەممەد بەرزنجی، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، دەبێ ئەو خێزانە بزانن کام فەرمانبەرە بەڵێنی پێداون، بیدۆزنەوە و سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن، چونکە لە تیروپشکدا گەرەنتی نییە.

لە 2ی ئەم مانگەوە یەکەم کاروانی حاجییان بۆ مەککە و مەدینە دەستیپێکردووە و چوار هەزار و 865 کەس بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گەشتیان کردووە. بڕیار وایە لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا زیاتر لە 13 هەزار کەسی دیکەش گەشتنی ماڵی خودا بکەن. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Safin kurdish | 23/11/2017 05:19:15 م
Baraste bezarbuin la qsakani abadi
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 02:49:16 م
کاک شیخ مژاره که زیاتر له وه ی که ئابووری بیت سیاسیه و ده بی و با سیاسیه کانی به ئه زموون و ئه وانه ی ده توانن و شاره زان و هه مووسووچ و که لین و...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 23/11/2017 03:54:45 م
ده‌ستخۆش كاك گۆران بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌هاداره‌ ...كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر بوارێك ڕاوێژكار هه‌یه‌ به‌لام گوێیان بۆ ناگیرێ بۆیه‌ حالمان وایه‌...
هەرێمی كوردستان چۆن خۆی رێكبخاتەوە‌؟
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Botan H H | 23/11/2017 08:00:57 ص
بةخواي بةغدا خواستي ئاشتي نيية , ئةو جارةي مةرجي دوسييةى ئةمنييشي زياد كرد!!!!!
نووسینگەی عەبادی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان ئاشکرادەکات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 10 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
0.484 seconds