وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئیبراهیم جەعفەری بۆ رووداو: دوای گشتپرسیش دەرگای گفتوگۆ داناخەین

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 21/9/2017
"لەگەڵ تورکیا و ئێران لەسەر یەک خاڵ کۆک بووین"

رووداو- هەولێر

وەزیری دەرەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە دوای گشتپرسیش دەرگای گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا دابخرێت و دەڵێت: "گشتپرسی لەبەرژەوەندی عێراق نییە و گفتوگۆ باشترین چارەسەرە".


ئیبراهیم جەعفەری ، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو لە نیویۆرکەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و ئەنجامەکەی گوتی: "لەسەر یەک خاڵ کۆک بووین کە ئەو گشتپرسییە لە قازانجی کوردستان و ئەم سێ وڵاتەی دیکەدا نییە".


رووداو: ئەنجامی کۆبوونەوەتان لەگەڵ وەزیرانی تورکیا و ئێران چی بوو؟

جەعفەری: دوێنێ وەک سێ وڵاتی دراوسێ لەرووی جوگرافیاوە، عێراق، ئێران و تورکیا باسمان لەپێشهاتەکانی ناوچەکە و گشتپرسی کرد. خاڵێکی هاوبەش هەبوو گشتپرسی ، نەلەقازانجی هەرێمی کوردستان ، نەعێراق ، نەتورکیا و نە ئێراندایە، هەموومان کۆک بووین لەسەر ئەو خاڵە. 

پێشتریش من لەکەناڵەکەتان رووداو نزیکەی شەش بۆ حەوت مانگ لەمەوپێش راشکاوانە باسی ئەو خاڵەم کرد و گوتم ئەوە لەقازانجی گەلەکەماندا نابێت لەکوردستان. ئێمە ئێستا دەبێت لەپرۆسەی بونیاتنانی عێراق سەرقاڵ بین ، لەبەرزکردنەوەی بژێوی هاونیشتمانی عەرەب بێت یان کورد، ریزەکانمان یەکخەین و بەرهەمی ئەو سەرکەوتنە بقۆزینەوە کەبەخوێنی رۆڵەکانی عێراق لەعەرەب و کورد و تورکمان و سوننە و شیعە و موسڵمان و ناموسڵمان بەدەستهات. دەبێت لەسەر ئەم رێگایە بڕۆین و سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنین. 

رووداو:  هەندێک لەمیدیاکان باس لەوەدەکەن بەغدا بیر لەبژاردەی سەربازی دەکاتەوە ، دەشزانین هەوڵ هەیە بۆ گفتوگۆ ، هیچ هەوڵێکی نوێ هەیە؟

جەعفەری: ئێمە لەگەڵ هەوڵەکانی گفتوگۆداین پێمان وایە گفتوگۆ نزیکترین رێگەیە بۆ گەیشتن بەئەنجام ، بەڵام دەمەوێت پەیامێک بۆ سەرکردە کوردەکان بنێرم ، دەزانم گەلی کورد هاوشێوەی تەواوی عێراق بەسەر چەندان رەوتی جیاواز دابەشبووە ، وای دەبینم بەرژەوەندی کورد ئەوە دەبێت لەسەر رێگەی برایەتی و خۆشەویستی تەواوی گەلی عێراق بڕۆن چونکە لەوەدا بەرژەوەندی کورد و تەواوی عێراقییەکان بەدیدەهێنێت ئەوەش لەبەرژەوەندی تەواوی عێراقیەکاندایە. ئەم پەیامە دەبێت بنێرم پێشتریش لەسەر زەوی کوردستانەوە و لەکەناڵەکەی ئێوەوە هەمان پەیامم ناردووە ، ئێستا دەست لەم شتانە بەردەن و لەسەر رێگای بونیاتنانی عێراق بڕۆن ، ئەوەش لەتوانایاندایە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کۆمەڵایەتی و ئابووری عێراق بیکەن. 

رووداو: ئەگەر رۆژی دووشەممە گشتپرسی بکرێت بەغدا ئامادەیی گفتوگۆی تێدا دەبێت سەبارەت بەداهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان?. 

جەعفەری: بەدڵنیاییەوە کەس ناڵێت دەرگای گفتوگۆ دابخرێت ، بەڵام ئەگەر لایەنی بەرامبەر لەسەر رێگای گشتپرسی بڕوات پرسەکە قورسی بەخۆوە دەبینێت. 

رووداو: واتا داناخرێت؟

جەعفەری: خۆم ناکەمە نوێنەری تەواوی هێزە عێراقییەکان و ئەوانەی لەحکومەتن بەوەی گفتوگۆ دەکەن یان نایکەین ، دەرگای گفتوگۆ وەکو دوا دەرگا دەمێنێتەوە و داناخرێت، بەڵام گشتپرسی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات ، گفتوگۆ ئەو کات بەردەوام دەبێت کەلایەنی بەرامبەر وەڵامدەرەوە و گەشبین بێت و هەردوولا وەڵامدەرەوەبن.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند 1 کاژێر لەمەوبەر |

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند

ناوی لە ریزی پایتەختەکان زیادکرد زۆرتر
 جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات

هەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بڕیاری کۆتایی دەدات زۆرتر
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات 2 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات

پیرۆزبایی جەژنی رۆژوویان لێدەکات زۆرتر
0.594 seconds