وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

باڵیۆزی سعودیە لە UN: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان بەهێزتر دەکەین

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 21/9/2017
لێدوانی عەبدوڵڵا موعەلمی، باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکانۆ بۆ رووداو

رووداو - نیویۆرک

باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، پێش گشتپرسی و دوای گشتپرسیش، پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە بەهێزی دەمێنێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، عەبدوڵڵا موعەلمی، باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "دڵنیایین  سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی لە کۆتا وێستگەدا بەسەر ئەم دۆخەدا سەردەکەوێت و داوا دەکات چاو بە بڕیاری گشتپرسیدا بخشێنێتەوە".

موعەلمی دەڵێت "پەیوەندیمان لەگەڵ کوردستان بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەو پەیوەندییانە پێش گشتپرسی و دوای گشتپرسیش هەر بە بەهێزی دەمێننەوە".

دەقی پرسیار و وەڵامەکە لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان:

رووداو: دەمەوێت پرسیاری هەڵوێستی شانشینی عەرەبی سعودیە بکەم لەبارەی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان بۆ جیابوونەوە لە عێراق، ئایە هەڵوێستتان چییە؟ 

عەبدوڵڵا موعەلمی: شانشینی عەرەبستانی سعودی لە پاڵ عێراق دەوەستێت بە هەموو پێکهاتەکان و بەشەکانیی گەلەکەیەوە، شانشینی عەرەبستانی سعودیە نوێنەرێکی تایبەتی خۆی نارد بۆ دیداری سەرۆک بارزانی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە. ئێمە متمانەمان بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی هەیە، لە دواجار بەسەر ئەم دۆخەدا سەردەکەوێت، دەبێتە هۆی ئەوەی لەم کاتەدا چاوپۆشی لە گشتپرسیی بکات، چونکە سعودیە پێیوایە لەم قۆناخەدا گرنگە عێراق بە یەکگرتوویی و یەکپارچەییەوە بمێنێتەوە و گەلەکەشی لەنێو ئەم چوارچێوەیەدا بەیەکگرتوویی بمێننەوە. 

رووداو: گوێتان لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە گوتی گشتپرسی بەردەوام دەبێت و دوای گشتپرسیش قۆناخی دانوستاندن دەستپێدەکات. ئایا پەیوەندییەکانی سعودیە و هەرێم بەهەمان ئاست دەمێنێتەوە؟ 

عەبدوڵڵا موعەلمی: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ کوردستان و گەلی کورد بۆ دەیان ساڵ دەگەڕێتەوە و پەیوەندی تۆکمە و دۆستانەیە، لە زۆربەی قۆناخ و بەسەرهاتەکاندا پشتیوانی گەلی کورد بووین. کاتێکیش ئامۆژگارییان دەکەین و رای خۆمان دەڵێین، بەچاوپۆشیکردن لە ئەنجامدانی گشتپرسیی لەو کاتەدا، بەهۆی ئەوەیە کە دۆخی جیهانی و ناوخۆیی هاوکار نابێت بۆ دابەشبوونی زیاتر لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە ئێمە هیوادەخوازین دانایی و دووربینی هەبێت، گەلی عێراق بەسەرجەم پێکهاتە و رەنگەکانیانەوە کۆکبن و پشتیوان و پشتگیری یەکدی بکەن. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان پێش و دوای گشتپرسیی پەیوەندییەکی پەیوەندییەکی بەهێز دەبێ، لە هەر دۆخێکدا پەیوەندیمان بە پلەی کەم لەگەڵ لەگەڵ گەلی کوردستان پەیوەندییەکی پتەوە پشتوان بەخودا. 

رووداو: ئەی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ بەغدا لە رۆشنایی پێشهاتەکاندا چۆنە؟

عەبدوڵڵا موعەلمی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراقیش تووندوتۆڵە، بەتایبەتی دوای سەردانی دەوڵەتمەدار حەیدەر عەبادی بۆ ریاز و چاوپێکەوتنی بە شای سعودیە و گەورە بەرپرسانی، پێموایە لێکگەیشتنی زۆر باش هەیە بۆ باشتر کردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بۆ باشتر.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن :
4989 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.407 seconds