وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

118 چەکداری حەشدی شەعبی لە شەڕەکەی پردێ کوژراون

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 22/10/2017
لە شەڕەکەی پردێ، شەش پێشمەرگە شەهید بوون

رووداو - هەولێر
 
هەرچەندە حەشدی شەعبی لە پردێ شەش هێرشی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجام دا، بەڵام هێرشەکانیان شکستیان پێهێنرا و 118 چەکداریشیان لەلایەن پێشمەرگەوە کوژران.

بەپێی ئامارێک کە لە نەخۆشخانەکانی کەرکووکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە: 118 چەکداری حەشد لە شەڕەکەی پردێدا کوژراون. لەو شەڕەشدا شەش پێشمەرگەش شەهید بوون.

عەقید غازی دۆڵەمەڕی، فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە کە لە سەنگەری بەریگریکردن لە خاکی باشووری کوردستان لە پردێ شەهید بوو. عەقید غازی دوای خۆی شەش منداڵی بەجێهێشتوون، کە چواریان پێشمەرگەن.

جگە لەم فەرماندەیە پێنج پێشمەرگەی دیکەش لە شەڕی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە لە پردێ شەهیدبوون، لەو شەڕەدا حەشدی شەعبی دەیویست بەرەو قوشتەپە پێشڕەوی بکات، بەڵام پێشمەرگە بەتووندی بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوە و جگە لە تێکشکاندنی زیاتر لە 20 تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی، 118 چەکداریان کوشتن و 150ـی دیکەشیان بریندارکردن.

لەو شوێنەی کە شەڕەکە تێیدا روویدا، ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە سەنگەرەکانیان قایمکردوون و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشیکی دیکە. پێشمەرگە و خەڵکی باشووری کوردستان ناویان لەو بەرگرییەی پردێ ناوە داستان، داستانێک کە زلهێتزترین وڵاتی دنیای هێنایە دەنگ و، داوای راگرتن و سنووردارکردنی جوڵەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی کرد لەم ناوچانە. 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شەوە رووناکەکانی ئێستا زیانی تەندروستییان هەیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

شەوە رووناکەکانی ئێستا زیانی تەندروستییان هەیە

مرۆڤ ماندوو دەکەن و خەوی تێکدەدەن زۆرتر
نەخواردنی نانی بەیانییان مەترسی رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاددەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

نەخواردنی نانی بەیانییان مەترسی رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاددەکات

زۆربەی ئەوانەی نانی بەیانییان ناخۆن لە رەگەزی زۆرتر
رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 20 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.203 seconds