وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

رزگار عەلی: ئازادین كێ‌ دەكەینە پارێزگاری كەركووك، ئیشی پارتی نییە تەدەخول بكات

لەلایەن هیوا حوسامەدین 21/11/2017
رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

رووداو- سلێمانی

لەلایەن مەكتەبی سیاسی حیزبەكەیەوە پاڵێوراوە بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك وەربگرێ‌، بەڵام خەریكە مانگێك بەسەر كاندیدكردنیدا تێدەپەڕێ‌ و هێشتا ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە، بۆیە حەز دەكات وەكو بەرپرسی مەڵبەندی سێی رێكخستنی یەكێتی بیناسێنین. رزگار عەلی دەڵێت زۆربەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بە پارتیشەوە لەگەڵ ئەوەن ئەو ببێتە پارێزگاری كەركووك و چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەكات كە بڕیارە رۆژی 21/11/2017 بەڕێوەبچێ‌، بەڵام تاوەكو ئێستا شوێنی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە.

 
پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەنگیان بە یاسای حەشدی شەعبی دا


رووداو: لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و دواتریش زۆربەی كات لە كەركووك بووی، دۆخی كەركووك لە رووی سیاسی، ئابووری و ئەمنی چۆنە؟

رزگار عەلی: 16ی ئۆكتۆبەر دەرئەنجامی چەند شكستێكی سیاسیی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بوو. تۆ ئەگەر سەیری پێش 16ی ئۆكتۆبەر بكەی، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هیچ لایەنێك ئامادەی دانوستاندن نەبوو. لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئامادە نەبوو. تەنیا و تەنیا پێداگیری لەسەر بابەتی ریفراندۆم كرد، ئەمەش وایكرد كە هەرچی پشتیوانیی نێودەوڵەتی و دۆست و دەرودراوسێیە لە دەست بدەین. دوای رزگاركردنی حەویجە هێزەكانی عێراق هاتنە بەرامبەر پێشمەرگە، هێزەكەی عێراق هێزێكی بێ شومار بوو. ئەوەی لە كەركووك روویدا كۆكراوەی سیاسەتە هەڵەكانی سەركردایەتی سیاسی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو. سەبارەت بە رەوشی كەركووك، خەڵكی كەركووك لە دوای 2003 لەژێر سایەی ئیدارەیەكی كوردی ژیاوە كە خۆی زیاتر لە یەكێتی و پارتی دەبینێتەوە، ئێستا ئەوە نەماوە، خەڵك هەست بە جۆرێك نامۆیی دەكات، رانەهاتووە رۆژێك لە رۆژان پارێزگار عەرەب بێ‌، یان تەنیا سوپای عێراق لە شارەكە بێ‌.
 
بە حزووری كاك كۆسرەت پاڵێوراوم بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك

رووداو: پێشێلكاری بەرامبەر خەڵك ناكرێ‌؟

رزگار عەلی: ناتوانم بڵێم پێشێلكاری لە كەركووك نییە، پێشێلكاری لەلایەن دەوڵەتەوە هەمیشە كراوە. جا لەلایەن سوپا بووبێ‌، یان پۆلیس. پێشتر رەنگە لەلایەن پێشمەرگە و ئاسایش كرابێ‌. هێزی ئەمنی فریشتە نییە تاوەكو پێشێلكاری نەكات. بە تایبەتیش لەو بارودۆخەی كەركووك، عەرەبەكانی كەركووك وا هەست دەكەن ئینقیلابی 17ی تەمموزی 1968 روویداوە كە بەعسییەكان هاتنە سەر حوكم.

رووداو: ئێستا پارێزگاری كەركووك بە وەكالەتە، دانانی پارێزگارێك لەو كاتەدا چ گرنگییەكی بۆ كەركووك هەیە؟

رزگار عەلی: بە دانانی پارێزگارێكی كورد كەركووك نابێتە شامی شەریف. كورد لە پێنج ساڵی رابردوودا هەڵەی زۆر گەورەی كردووە لە كەركووك. ئیدارەیەكی ناڕێكی هەبووە، سیاسەتێكی ناسەقامگیری هەبووە. جاری وا هەبووە پەیوەندی لەگەڵ بەغدا لەوپەڕی باشیدا بووە، جاری واش هەبووە لەوپەڕی خراپیدا بووە. ئینجا ئەو گەندەڵییەی لە كەركووك كراوە، گەندەڵییەكی زۆر خەیاڵییە تەسەوری ناكەی.
 بە دانانی پارێزگارێكی كورد كەركووك نابێتە شامی شەریف


رووداو: ئایا پاڵاوتنی ئێوە بڕاوەتەوە لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە، بەتایبەتی كە ئێستا مەكتەبی سیاسی نەماوە و سەركردایەتی سیاسی یەكێتی كێشەی هەیە؟

رزگار عەلی: بۆ مەسەلەی دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك یان هەر شوێنێكی دیكە، سەرەتا بۆچوونی مەڵبەندی سلێمانی یان كەركووك وەردەگیرێ‌. سەرەتا پرس بە مەڵبەندی كەركووك كرا. ئەوانیش بەندەیان پاڵاوت. دواتر ئەو پاڵاوتنە برایە مەكتەبی سیاسی، بە حزووری كاك كۆسرەت و هەموو برادەرانی مەكتەبی سیاسی دەنگی لەسەر دراوە.
 
پەرلەمانی عێراق هەمان هەڵەی كوشندەی كورد دووبارە دەكاتەوە

رووداو: پارتی دەڵێت ئەوان دڵنیانین كە تۆ كاندیدی مەكتەبی سیاسی یەكێتیت، یان باڵێكی نێو یەكێتی؟

رزگار عەلی: منیش نامەی رەسمییان بۆ ناردووم، ئیمزای كاك مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی لەسەرە. برادەرانی پارتی دەبێ‌ واز لە دەستەواژەی باڵ بهێنن. هەق نییە برادەرانی پارتی تەدەخول لە كاروباری نێوخۆی یەكێتی بكەن. منیش دەتوانم بڵێم ئێستا پارتی دوو سێ‌ باڵە. بەڵام ئەوانەی ئەو جۆرە قسانە دەكەن هەم خۆیان بچووك دەكەنەوە، هەمیش پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتی تێكدەدەن.  
 
خەڵكی كەركووك پێی نامۆیە پارێزگارەكەی عەرەب بێ‌

رووداو: بەڵام ئێستا ناوی كەسی دیكەش دێ‌ بۆ پارێزگاری كەركووك؟

رزگار عەلی: ئێمە چوار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و چوار ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی كە خەڵكی كەركووكین، ئەو باڵەی لێدەرچێ‌ كە پێشتر پارێزگاری كەركووك بوو، ئێمە هەر حەوتمان بە دەستەجەمعی كار بۆ كەركووك دەكەین.

رووداو: هوشیار سیوەیلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی گوتبووی ئەوان پشتیوانی لە كاندیدبوونی ئێوە ناكەن بۆ پارێزگاری كەركووك. ئایا ئەو هەڵوێستە بە فەرمی بە یەكێتی راگەیێندراوە؟
 
ناتوانم بڵێم پێشێلكاری لە كەركووك نییە

رزگار عەلی: من ئەو بەڕێزە ناناسم و لە ژیانمدا یەكجار دیومە. ئەوە گوایە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتییە، دەبووایە بەر لە هەموو شتێك زمانێكی دیبلۆماسی هەبووایە لە قسەكردن. ئەوە زمانی عەسكەرە، بەڵێ‌ و نەخێر. من لە پارتی دەپرسم: سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سەر بە پارتی نییە؟ جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا سەر بە پارتی نییە؟ چەندین بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتی لە نەینەوا پارتی نین؟ ئەوێ‌ پڕ لە حەشدی شەعبی نییە؟ حەشدی شەعبی هاتە مووسڵیش، بۆچی لەوێ‌ دەوام دەكەن؟

شتێكی دیكەش بە برادەرانی پارتی دەڵێم: فەرماندەیەكی گەورەی دژە تیرۆری عێراق سەر بە پارتییە، ناوی كاك فازڵە، هاوشانی هێزەكانی حەشدی شەعبی شەڕی مووسڵ دەكات، شەڕی تەلعەفەر دەكات، شەڕی مەخموور دەكات. ئەو سیاسەتی دوو فاقییە لە بیركردنەوەی هەندێك كەسدا عەیبە. هیوادارم ئەو قسانەی كاك هۆشیار هیچ كاتێك بۆچوونی پارتی نەبێ‌. ئێمە ئازادین كێ‌ هەڵدەبژێرین بۆ پارێزگاری كەركووك، ئەوە ئیشی پارتی نییە تەدەخول بكات. 

رووداو: هوشیار سیوەیلی دەڵێ ئێوە بەشداربوون لە پیلان و خیانەتی تەسلیمكردنی كەركووكدا. رۆڵی ئێوە لەو رێككەوتنەی لەگەڵ حەشدی شەعبی و قاسم سلێمانیدا كرا چی بوو؟
 
عەرەبەكانی كەركووك وا دەزانن ئینقیلابی 17ی تەممووز روویداوە


رزگار عەلی: من دەمەوێ‌ باسی حەشدی شەعبی بكەم. حەشدی شەعبی كاتێك دروست بوو كە داعش نزیككەوتەوە لە بەغدا. بە فتوای مەرجەعی باڵای شیعەكان ئەو هێزە دروستبوو. دواتر پەرلەمان دەنگی لەسەر یاسای حەشدی شەعبی دا. بەرپرسی یەكەمی ئەو هێزە، وەزیرە لە عێراق. ئەگەر پارتی یان یەكێتی یان هەر لایەك بە حەشدی شەعبی رازی نییە، بۆ نموونە یەكێتی با سەرۆك كۆمار و وەزیرەكان و پەرلەمانتارەكانی بكشێنێتەوە، بۆ پارتیش هەمان قسە دەڵێم. ناكرێ‌ لە بەغدا حەشدی شەعبیت قبوڵ بێ‌ و لە كەركووك و مووسڵ قبوڵت نەبێ. پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەنگیان بە یاسای حەشدی شەعبی داوە. من ئەندام پەرلەمان نەبووم، با جارێ‌ بچن سزای پەرلەمانتارەكانیان بدەن كە دەنگیان بە یاسای حەشدی شەعبی داوە. ئەو موزایەدە نانیشتیمانییە كە پێیدەگوترێ‌ فێڵ لەخۆكردن زۆر عەیبە.

رووداو: من وەڵامی پرسیارەكەم دەستنەكەوت، هیچ رۆڵێكت هەبوو لەو رێككەوتنە؟

رزگار عەلی: بۆ زانیاریت من تاوەكو ئێستا حەشدی شەعبیم نەبینیوە. تەنیا یەكجار هادی عامریم بینی، ئەویش ئەوكاتە بوو كە داعش پەلاماری مەخمووری دا.
 
كورد هەڵەی زۆر گەورەی كردووە لە كەركووك

رووداو: تاوەكو ئێستا هیچ پرس و رایەك بە بەغدا و حەشدی شەعبی كراوە كە دەتانەوێ‌ پارێزگارێكی كورد بۆ كەركووك دابنێن بە ناوی رزگار عەلی؟

رزگار عەلی: ئەو لایەنانەی پەیوەندیان بەو بابەتەوە هەیە بە رەسمی ئاگادار كراونەتەوە. ئەو لایەنانەش بریتین لە فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك. مەكتەبی سیاسی پارتی، مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو، لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و بەڕێز قوباد تاڵەبانی. 

رووداو: هیچ وەڵامێكتان لەو لایەنانەوە بۆ هاتووەتەوە؟

رزگار عەلی: برایانی یەكگرتوو لە نێو ئەنجوومەنی پارێزگا كێشەیان نییە، ئەوان بە ئاشكرا دەڵێن دەنگ بە كاندیدی یەكێتی دەدەین. لەگەڵ برادەرانی پارتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك قسە كراوە، ئەوانیش دەڵێن چاوەڕێی بڕیاری مەكتەبی سیاسی دەكەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە كەركووك. ئەو برادەرانەی پارتی لە ئەنجوومەن رەفیقمن، ئەوان دەڵێن مانعمان نییە دەنگ بە كاندیدی یەكێتی بدەین.

رووداو: بۆچی تائێستا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەیتوانیوە كۆببێتەوە؟
 
ناكرێ‌ لە بەغدا حەشدی شەعبیت قبوڵ بێ‌ و لە كەركووك قبوڵت نەبێ‌

رزگار عەلی: ئێستا قسە هەیە كە ئەم هەفتەیە كۆببێتەوە.

رووداو: كە دەڵێن 20ی ئەم مانگە پارێزگار دادەنرێ‌ راستە؟

رزگار عەلی: ئەو زانیارییەم نییە.

رووداو: خۆت خەڵكی كەركووكی و ماوەیەكی زۆریش بەرپرسیارێتیت هەبووە لە كەركووك . پێتوایە دۆخی كەركووك بەمزووانە ئاسایی ببێتەوە؟

رزگار عەلی: كەركووك جێی ململانێیە، ئەگەر ئێمە وەكو كورد یەكگرتوو نەبین، پێموانییە لە كەركووك بەهێز ببین. ئەو دۆخەی جاران بریتی بوو لەو فەراغە ئەمنییەی لەلایەن حكومەتی عێراق دروستبوو، ئەو فیرقەی سوپای عێراق كە لە كەركووك بوو هەڵات، چەك و تەقەمەنی بەجێهێشت. جاران سوپای عێراق لەناو كەركووك و باشووری كەركووك بوو، پێشمەرگە لە سەرووی كەركووك بوو، ناچار بوو بۆ پاراستنی شارەكە بچێتە باشووری كەركووك. من ئاساییبوونەوەی دۆخی كەركووك بەو قورسییە نابینم، چونكە ململانێی كەركووك لەسەر چەند شتێكە، چارەنووسی كەركووكە، ئەگەر حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان هەماهەنگ بن، تەبابن بۆ كەركووك. من پێموایە یەك لەو كارانەی دەتوانین بیكەین، جێبەجێكردنی مادەی 140ە. ئینجا دەبێ‌ مافی هەموو پێكهاتەكانیش بدەی، ناكرێ‌ مافی عەرەب نەدەی. مافی توركمان نەدەی.

رووداو: ئەگەر بووی بە پارێزگاری كەركووك یەكەم داوا كە لە سەرۆكی حكومەتی عێراقی بكەی چی دەبێت؟

رزگار عەلی: یەكێكیان بریتی دەبێ‌ لە جێبەجێكردنی ماددەی 140، ماددەی 140 زۆر گرنگە، بەڵام نەك بۆ وەرگرتنی 10 ملیۆن دینار بۆ ئاوارەی كورد و 20 ملیۆن دینار بۆ ئاوارەی عەرەب. بەڵكو دوو بڕگەی گرنگی هەیە كە بریتییە لە گەڕانەوەی ئاوارە، گەڕانەوەی عەرەبی هاوردە بۆ شوێنەكانیان. گەڕاندنەوەی زەویوزاری داگیركراوی كورد و توركمان. ئینجا سنوورە ئیدارییەكان وەكو خۆی لێ بێتەوە. پاش ئەوانە دەتوانرێ‌ دۆخی كەركووك زۆر بە ئاسانی ئاسایی ببێتەوە و ئامادە ببێ‌ بۆ سەرژمێری و دواتریش راپرسی.
 
تاوەكو ئێستا حەشدی شەعبیم نەبینیوە


رووداو: ئەی یەكەم داوات لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چی دەبێت؟

رزگار عەلی: حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێ‌ سیاسەتی كۆنی خۆی بگۆڕێ‌. دەبێ‌ ئەوپەڕی شەفاف بێ‌ لە مەسەلەی داهاتی نەوت و هەموو داهاتەكانی دیكە.

رووداو: ئێوە لەگەڵ ئەوەدان كە دەبێ ئاسایش بەهەردوو دەزگاكەیەوە بگەڕێتەوە كەركووك؟

رزگار عەلی: ئاسایش لە كەركووك یەكێكە لە بابەتە گرنگەكان. دەبێ‌ مافی هەموو لایەك پارێزراو بێ‌، هەموو لایەك هاووڵاتیی پلە یەك بێ‌. من نامەوێ‌ وەكو كوردێك بە عاتفی قسەت لەگەڵ بكەم. موزایەدە و شۆڤێنیەتی كوردی پێوەبێ‌. باشە كورد ئاسایشی هەبێ‌، بۆچی عەرەب و توركمان نەیبێ‌؟ جا لە هەمووی سەیرتر دوو ئاسایش، ئایا چۆن دەكرێ‌ تۆ لە شارێك دوو ئاسایشت هەبێ‌ و باسی دەستووریش بكەی. باسی مافی عەرەب و توركمان بكەی. ئێمە لە ساڵی 2007 هەوڵمان لەگەڵ ئەمنی نیشتیمانی عێراق دا كە ئاسایشێكی هەمەلایەنە بۆ پێكهاتەكانی كەركووك دروست بكرێ‌ و نابێ‌ حیزب بەڕێوەی ببات. ئەوەی یەكێتی و پارتی حیزب بەڕێوەی دەبات. تەنانەت لۆگۆی یەكێكیان سەوزە و هی ئەوی دیكەیان زەردە. من نازانم ئەوە چ دەوڵەتدارییەكە. ئەگەر ئەو دوو ئاسایشە لە كەركووكیش بن و سەر بە هەرێمی كوردستانیش بن، دەبێ‌ لە قۆناغی یەكەم تێكەڵ بكرێن. نابێ‌ دوو بەڕێوەبەری هەبێ‌. نابێ‌ لە دوو سەرچاوە بڕیار وەربگرێ‌.

رووداو: بوونی پێشمەرگە لەگەڵ هێزە عێراقییەكاندا لە پارێزگای كەركووك بەپێویست دەبینن؟

رزگار عەلی: ئەگەر لە یادتان بێ‌ لە ساڵی 2005 و 2006 سەنتەرێكی هەماهەنگی هەبوو. هێزەكانی ئەمریكا و عێراق و پێشمەرگە و پۆلیسی كەركووكی لێبوو. ئەو چوار لایەنە مەلەفی ئەمنیی كەركووكیان بەدەستەوە بوو. واجبی هەموو لایەنەكان دیاری كرابوو لە كوێیە. هیچ منەتی تێدانییە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە. گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان بابەتێكی زۆر دەستوورییە.
  یەكەم داواكاریم لە بەغدا جێبەجێكردنی مادەی 140 دەبێ‌

رووداو: پێشمەرگە دەگەڕێتەوە؟

رزگار عەلی: دەگەڕێتەوە، بەڵام بۆ شەڕ ناگەڕێتەوە. دەبابە و تۆپ ببات و لەولاش عێراق دەبابە و تۆپ بهێنێ‌.

رووداو: ئەو قسانەی تۆ دەریدەخات كە چەندین ساڵە كورد لە فەراغێكی دەستووریدا ئیشی كردووە. نەیزانیوە یان ئەوەتا زانیویەتی و خۆی بێدەنگ كردووە؟

رزگار عەلی: هەر كورد وا نییە، عەرەبەكانیش وان. ئەگەر سەیری پەرلەمانی عێراق بكەی. لە هەمان هەڵەی كوشندەی كورددا دەژی. هەر رۆژە و بڕیارێك دەدەن و گوێ‌ بە دەستوور نادەن. دواتر ئەو بڕیارە هەڵدەوەشێتەوە. بۆ نموونە بڕیاریان داوە متمانە لە 15 پەرلەمانتاری كورد وەربگرنەوە، بەڵام سێ‌ چوار ملیۆن كورد بەشداری لە ریفراندۆم كردووە، دەبێ‌ حەسانەی عێراقیبوون لە 3-4 ملیۆن كورد وەربگریتەوە. من سەیرم پێدێ‌ پەرلەمانی عێراق خۆی زۆر بچووك كردووەتەوە، زۆر هەرزەكارانە بۆ ئیشەكە دەچن. 

رووداو: پلانتان چی دەبێت بۆ ئەوانەی لە خورماتوو و كەركووك و ناوچەكانی دیكە ئاوارەبوونە؟

رزگار عەلی: ئێمە ئەگەر واقیعی بین، جارێ‌ نابێ‌ ئاوارە هەبێ‌. بۆ ئاوارە دروستبوو؟ ئەوەی دووز كارێكی قێزەونیان كرد بەرامبەر بە كورد. هەر كەسێك كردوویەتی دەبێ‌ بدرێتە دادگا، نابێ‌ بەبێ‌ سزا تێپەڕێ‌. دەتوانم بڵێم ئەوەی بە كوردی خورماتوو كرا، جینۆساید بوو. دەبێ‌ پەرلەمانتاران و نوێنەرانی كورد لە بەغدا ئەم كەیسە بگەیەننە هەموو دونیا. كێ‌ بەرپرسی سەربازی بووە لەوێ‌، بدرێتە دادگا.
 
بۆ كورد ئاسایشی هەبێ‌، عەرەب و توركمان نەیبێ‌؟ 

رووداو: ئایا پشتیوانی لەوە دەكەی كەركووك ببێتە هەرێمێكی فیدراڵ لە عێراقدا؟

رزگار عەلی: ئەو بیرۆكەیە دەمێكە هەیە. بەڵام ئێمە رێگەمان نەدا. ئێستا دوو شوێن هەن ناتوانن ببن بە هەرێم، یەكێكیان بەغدایە، ئەوی دیكەشیان كەركووكە، تاوەكو ماددەی 140ی دەستوور یەكلایی نەكرێتەوە، ناتوانێ‌ داوای بە هەرێمبوون بكات. 

رووداو: مامەڵەكردنی پێشووی پارێزگار و، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا هیچ كەموكوڕیی هەبوو؟

رزگار عەلی: من پێموایە باڵانس نەبوو. دەتوانی بە دوو جۆر مامەڵە لەگەڵ كەركووك بكەی، جۆرێكیان ببێتە مایەی خێر و برایەتی لە نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا، یان بیكەی بە مایەی فیتنە لەنێوان هەرێم  و بەغدا.

رووداو: چارەنووسی نەوتی كەركووك چی لێدێ‌؟

رزگار عەلی: نازانم، بەڵام حكومەتی عێراق سیستمێكی هەیە، رۆژانە چەند نەوت دەردێنێ‌ یان چەندی دەفرۆشێ‌، رایدەگەیەنێ‌ لەبەر ئەوەی ئەندامە لە ئۆپێك.

رووداو: لەگەڵ ئەوەی كە بۆڕییەكی نەوتی تازە، نەوتی كەركووك لە رێگەی ئێرانەوە بگوازێتەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان؟

رزگار عەلی: ئەگەر سەیری مێژووی عێراق بكەین، نەوتی لە رێی زۆر وڵاتەوە ناردووە. بۆیە ناردنی نەوت لەڕێی ئێرانەوە شتێكی غەریب نییە. عێراق یەك مەنفەزی هەناردەكردنی نەوتی هەیە، ئەویش كەنداوە. نەوتی كەركووك تاوەكو دەیگەیەنیتە كەنداو یان بەندەری جەیهان ئەگەر بەراوردی بكەی لەگەڵ سنووری ئێران، كامەیان نزیكترە؟ تەبعەن ئێران.
 
ناردنی نەوت لەڕێی ئێرانەوە شتێكی غەریب نییە


رووداو: لەگەڵ ئەوەدای كە بەشێكی نەوتی كەركووك بدرێتە پاڵاوگەی كرماشان؟

رزگار عەلی: لە هەموو حاڵەتێكدا نەوت سامانێكی فیدراڵییە. ئەمە ئیشی پارێزگایەك نییە، وەزارەتی نەوتی عێراق دامەزراوەیەكی گرنگە. دەزانێ‌ لە چ رێگایەكەوە نەوتەكەی بنێرێ‌ قازانجی بۆ ئابووریی عێراق هەیە. خۆی رێككەوتنەكە وایە، عێراق  نەوتی كەركووك دەداتە پاڵاوگەی كرماشان، ئێران لە باشوور كە نزیكە لە بەندەری فاو، لەوێ‌ قەرەبووی نەوتی كەركووكیان بۆ دەكاتەوە. قازانجی ئێران چییە لەو مەسەلەیە، باكووری ئێران نەوتی نییە. لە كرماشانەوە سووتەمەنی بۆ ئەو ناوچانە دێنێ‌. واتە ئەمە بۆ عێراقیش قازانجە، چونكە تۆ تا ئەو نەوتەی كەركووك دەگەیەنیتە بەسرە، تێچووی زۆرە.

رووداو: چۆن سەیری ئەو بەرگرییەی پارتی دەكەی لە پردێ‌ كە دەڵێن ناهێڵن هەولێریش وەكو كەركووك بفرۆشرێ‌؟

رزگار عەلی: من نازانم كەركووك چۆن فرۆشرا، ئەو قسەیە زۆر دەكرێ‌. ئەو هێزەی لە كەركووك بوو، لە پارتی و یەكێتی پێكهاتبوو. بەرپرسی یەكێك لە میحوەرە گرنگەكانیش پارتی بوو. ئەم قسەی خۆفرۆشتنە، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی. كێ‌ سەرگەڕانی فرۆشت؟ كێ‌ شنگال و مەخمووری فرۆشت؟ كێ‌ زوممار و رەبیعەی فرۆشت؟

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 22/11/2017
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری شه‌رعی شاری كه‌ركوكه‌...!!! هه‌ر پارێزگارێك دانرێت له‌ژێر حوكمی میلیشیای شیعه‌ی عیراق و ئێران هیچ فه‌رقی نیه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بێكی داعش یان تایفی كورد كوژ...!!! ئه‌وه‌ی نكۆڵی له‌وه‌ ده‌كات ببێته‌ پارێزكا خائین و خۆفرۆشه‌ شه‌ریكن له‌ گه‌ڵ داگیركه‌ر ئێستا هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن جێی پێی داكیركه‌ر سابت كه‌ن له‌ شاری كه‌ركوك.
فهمي | 27/11/2017
رزكار علي به هيج شيوه ئه ك بري ني يه ببيت به باريزكاري نه كه ركوك نه هيج شاريك جونكه به ريزيان له هيج هه لبزاردينك به زداري نه كردوه تا ده نك به ده ست بينيت و باشان باليورابيت بؤ باريزكا وه كه س بوي ني يه كه سيك بكات به باريزكا ته هنا خه لكي شاره كه نه بيت وه مه لبندي سليماني ج كاري هه يه به كه ركوكه وه وه مه لبه ندي كه ركوك با بتواني باريزكاري له خوي بكات وه با باريزكاري له خه لكي كه ركوك بكات نه ك هيج كاري نه بيت كه به رئتان بركات به باريزكار جونكه خه لكي كه ركوك هاورا نين له كه ل به ريزتان وه كه ئيشتان بخ خه لكه وشه ي به نده بكار ده هينن جونه خه لك له لاي ئيوه له به نده ش خه رابتري به سه رهاتوه
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.297 seconds