وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزان گڕاوی: بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان

لەلایەن رووداو 22/9/2018
 بارزان گڕاوی، بەربژێری هاوپەیمانی
بارزان گڕاوی، بەربژێری هاوپەیمانی

رووداو-هەولێر

بەربژێرێکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەڵێت بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان.


بارزان گڕاوی، بەربژێری هاوپەیمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو گوتی، دوای گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە هاوپەیمانی درێژە بە کاری خۆیان دەدەن و هێزی مرۆیی زۆریان لە پشتە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان. گوتیشی: "ئەو دوو کورسییەش کە هێناومانە روون نەبووەتەوە کە لەگەڵ د.بەرهەم دەڕۆنە ناو یەکێتی و تاوەکو ئێستا هەر دەنگۆیە و وابزانم شتێکی وا لە ئارادا نییە".

بەربژێرەکەی هاوپەیمانی دەڵێت، دوای ئەوەی بۆمان دەرکەوت بایکۆتکردنەکە بۆ ئامانجێکی دیکەیە رۆژێک بەر لە گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی بڕیارمدا بایکۆت بشکێنم و بەشداریی لە هەڵبژاردنەکەدا بکەم.

بارزان گڕاوی زیاتر گوتی، تاوەکو ئێستا وەک هاوپەیمانی بەردەوامە و "وەک کادیرێکی سەرسەختی هاوپەیمانی لەسەر کارکردنی خۆی بەردەوام دەبێت و بەهەمان ژمارە و لیست" بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکات.

دەربارەی گەڕانەوەی بەرهەم ساڵح بۆ نێو یەکێتی، بارزان گڕاوی گوتی، ئەوەی ئەو کردوویەتی پەیوەندی بە خۆدی دکتۆر بەرهەمەوە هەیە، بەڵام هەموو کەسێک وەک یەک نییە و هاوپەیمانیش خەڵکی دڵسۆزی تێدایە و "لەسەر کارکردنی خۆمان بەردەوام دەبین".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| دوێنێ کاژێر 11:22 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان 4 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
تەندروستی جیهانی  داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی داوادەکات ریکلامی جگەرە و تووتن قەدەخەبکرێت

نابێت سپۆنسەریکردنی یانەکانی پێشبڕکێ لەلایەن زۆرتر
0.469 seconds