وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هەولێر؛ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵاتی کەسێک دەکوژرێ و پێنج کەس تۆمەتبارن

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 22/11/2017
منداڵێکی تەمەن 10 مانگ بێ باوک بوو

رووداو - هەولێر

ئەو شەڕەی دوو مانگ لەمەوبەر لە گوندی سەعداوەی سەر بە شارۆچکەی شەمامک لە سنووری هەولێر روویدا، بە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکە کۆتاییهات. کوژراوەکە ناوی یاسین زوبێرە، هاوژینی ساهیرەی تەمەن 22 ساڵە، لە کاتی رووداوەکە ساهیرە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بووە و چۆنێتی رووداوەکە دەگێڕێتەوە.

ساهیرە فارس دەڵێت "ئێمە نەماندەزانی رێگەمان لێدەگرن. بە پێنج کەس رێگەیان لێگرتین و هاوسەرەکەی منیان کوشت و برای هاوسەرەکەشمیان بریندارکرد". 

ئێستا ئەوەی وەکو یادگاری بۆ ساهیرە جێماوە منداڵێکی تەمەن 10 مانگانە، کە هێشتا درک بە کوژرانی باوکی ناکات.  

شەڕەکە لە نێوان منداڵەکانی دوو ئامۆزادا بووە، کە دانیشتووی یەک گوندن. وەک کەسوکاری کوژراوەکە، دەڵێن هۆکاری کوژرانی کوڕەکەیان لەسەر شکاندنی جۆگەیەکی ئاودێری کۆنکرێتی بووە لەنێو بێستانەکەیان، کە وەک خۆیان دەڵێن پەیوەندی بە کوڕەکەی ئەوانەوە نەبووە.

کەسوکاری کوژراوەکە دوای رووداوەکە سکاڵایان تۆمارکردووە. پۆلیسی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پێنج تۆمەتبار دەرکردووە کە دەستیان لە رووداوەکەدا هەبووە، بەڵام هێشتا کەس دەستگیرنەکراون.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت "تۆمەتبارەکان چواڕ کوڕ و باوکێکن، بەپێی ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی تۆمەتیان خراوەتەپاڵ، لە هەر شوێنێک بن ئێمە دەستگیریان دەکەین".

عەلی برا گەورەی بکوژەکەیە و یەکێک لەو پێنج تۆمەتبارەی کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە. ئەو دەڵێت نیگەرانن بە کوشتی یاسین و خۆیان بە هۆکاری دروستکردنی شەڕەکە نازانن. دەشڵێت هەر دوای رووداوەکە براکەی رایکردووە بۆ دەرەوەی وڵات و ئێستا لە تورکیایە، لە هەوڵدان بیهێننەوە هەولێر.

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.188 seconds