وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پێشمەرگەیەك لەلایەن هاوڕێكەیەوە دەكوژرێ‌

لەلایەن تریسكە شێرزاد 22/11/2018
تۆمەتبارەكە داوای 3500 دۆلاری لە شێركۆ كردبوو
تۆمەتبارەكە داوای 3500 دۆلاری لە شێركۆ كردبوو

رووداو – هەولێر

هاوڕێكانی تەلەفۆنیان بۆ كرد بۆ ئەوەی بە یەكەوە پیاسەیەك بكەن، پێكەوە چوونە دەرەوە، بەڵام هەر كە گەیشتەوە بەر دەرگای ماڵی خۆیان، هاوڕێیەكی نزیكی تەقەی لێكرد و كوشتی. برایەكی شێركۆ دەڵێت، ئەوەی تەقەی لە براكەی كردووە نزیكترین هاوڕێی بووە.

شێركۆ محەممەد، تەمەن 21 ساڵ، نیشتەجێی شارۆچكەی چەمچەماڵ، پێشمەرگە بوو لە لیوای 16، رۆژی 8/11/2018 لەلایەن هاوڕێیەكی خۆیەوە لە گوندی حەفتەغاری سەر بە قەزای داقووق، تەقەی لێكرا و كوژرا.

عەمید ئەسیر محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە قەزای داقووق بە (رووداو)ی گوت: "پۆلیس دۆسیەی بۆ روواوەكە كردووەتەوە، سێ‌ لە هاوڕێكانی قوربانییەكەی دەستگیركردوون كە یەكێكیان تەقەی لێكردووە". گوتیشی: "هاوڕێكەی ئیعترافی لەسەر تاوانەكە كردووە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكەی باس نەكردووە، ئێمە لە لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوام دەبین، تا هۆكاری كوشتنەكەیمان پێدەڵێ‌".

كەسوكاری شێركۆ بۆ پرسەی ناسیاوێكیان گەڕابوونەوە گوندەكەیان، نەیانزانی هەر لەوێ‌ پرسە بۆ كوڕەكەیان دادەنێن.
محەممەد ئەمین كە باوكی شێركۆیە، بە (رووداو)ی گوت: "پێش 16ی ئۆكتۆبەر لەو گوندە دادەنیشتین، پاشان چووین بۆ چەمچەماڵ و لەوێ نیشتەجێ بووین. رۆژێك پێش رووداوەكە خزمێكمان پەیوەندی پێوەكردین و پێیگوتین  ناسیاوێكمان لە گوند مردووە، وەرن بۆ پرسەكەی".

هەموو ئەندامانی خێزانەكەی شێركۆ دەگەڕێنەوە گوندەكەیان، دوای ئەوەی بەشداری پرسەكە دەكەن، هەر لە گوندەكەیان دەمێننەوە. كاتێك هاوڕێكانی شێركۆ زانیویانە شێركۆ هاتووەتەوە، پەیوەندیان پێوە كردووە.

باوكی شێركۆ دەڵێت: "شێركۆ گوتی باوكە هاوڕێكانم دەڵێن مادام هاتوویت بۆ ئێرە، وەرە پیاسەیەك دەكەین. نەمزانی شێركۆ بە دەستی هاوڕێی منداڵیی خۆی دەكوژرێ‌".

محەممەد وەك ئەوەی دڵی خەبەری دابێ‌ كە بەڵایەك بەسەر كوڕەكەیدا دێت، ئەو رۆژە زوو زوو تەلەفۆنی بۆ كوڕەكەی كردووە "چەندینجار پەیوەندیم بە شێركۆوە كرد. گوتم: كوڕم لە كوێیت؟ گوتی: لەگەڵ هاوڕێكانم دانیشتووم قسە دەكەین و كەمێكی دیكە دەگەڕێمەوە".

زۆری نەبرد شێركۆ ئۆتۆمبێلەكەی لەبەر دەرگا راگرت، لەناكاو دەنگی تەقەش هات، باوكی كە بەپەلە چووبووە دەرەوە، كوڕەكەی لەبەردەرگا لە نێو خوێندا بینیبوو.

محەممەد دەڵێت: "شێركۆم بینی هەموو گیانی خوێنە، رامكێشایە ژوورەوە، لێمپرسی: كێ‌ تەقەی لێكردی، گوتی (ز)ی هاوڕێم بوو. لێمپرسی بۆچی تەقەی لێكردی؟ گوتی نازانم، تازە بە یەكەوە بووین و هیچ كێشەیەكمان نەبوو، نازانم چۆن دڵی هات تەقەم لێبكات. شێركۆ لە نێو دەستەكانم گیانی دەرچوو".

برایەكی شێركۆ دەڵێت دوو هەفتە پێش رووداوەكە، براكەی بە بێتاقەتی بینیوە، زۆر هەوڵی لەگەڵ داوە تاوەكو پێیگوتووە بۆچی بێتاقەتە.

سۆرانی برای شێركۆ بە (رووداو)ی گوت كە شێركۆ پێیگوتووە "ئەگەر شتێكم بەسەرهات یەخەی (ز) بگرن. چونكە چەند هەفتەیەكە بە ژمارەیەكی نەناسراو پەیوەندیم پێوە دەكات. بە عەرەبی قسە دەكات وا دەزانێت نایناسم، بەڵام من دەنگەكەی دەناسمەوە. (ز) داوای 3500 دۆلارم لێدەكات، لە كاتێكدا دەزانێ‌ من پێشمەرگەم و ئەو پارە زۆرەم نییە، نازانم ئەو پارەیەی بۆ چییە".

 بەڵام سۆران دەڵێت لەو باوەڕەدا نەبووە براكەی بە دەستی نزیكترین هاوڕێی خۆی بكوژرێ‌. ئەو دەڵێت: "نازانین بۆچی داوای 3500 دۆلاری لێكردووە، بۆچیش كوشتی، چاوەڕێی تەواوبوونی لێكۆڵینەوەی پۆلیسین". 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.234 seconds