وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رووداو وێنەی سێ چەکدارەکە لەکاتی هێرشکردنیان بۆ سەر پارێزگای هەولێر بڵاودەکاتەوە

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 23/7/2018
وێنەی سێ چەکدارەکە

رووداو - هەولێر 

تۆڕی میدیایی رووداو وێنەی ئەو سێ چەکدارە بڵاودەکاتەوە کە ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکی چوار کاژێریدا هەرسێکیان کوژران.

بەپێی ئەو وێنانەی تۆڕی میدیایی رووداو لە کامێرای چاودێرییەوە دەستیکەوتوون، هەرسێ چەکدارەکە: گەنجن، ریشدارن و چەکی سووکیان پێیە.


پەیجی دژەتیرۆر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كوژران، هاونیشتمانیی هه‌رێمی كوردستانن و دانیشتووی‌ شاری هه‌ولێر، گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێن. چەکدارەکان ناویان: ره‌هێڵ  محه‌ممه‌د رۆسته‌م مووسا له‌ دایكبووى ساڵی 2002، بیلال سلێمان عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د له‌دایكبووی ساڵی 2000 و عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن له‌دایكبووی ساڵی 2002ـە".
 



کاژێر 07:15ی بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە 23-7-2018) سێ چەکدار هێرشێکی چەکدارییان بۆ سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر ئەنجامدا، سەرەتا پاسەوانی بەر دەرگای باڵەخانەی پارێزگایان بریندارکرد، دواتر دوو چایچیی پارێزگایان بە بارمتەگرت.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو چایچی بە بارمتە لەلایەن چەکدارەکانەوە گیران، دواتر ئاسایش توانی یەکێکیان رزگاربکات، ئەوی دیکە شەهیدکرا، هەروەها چوار کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، کە برینی سیانیان سووکە. 

کۆمێنتەکان

 
Data pager
پێشووتر
12
Page size:
PageSizeComboBox
select
نەسرەدین | 23/7/2018
٢ کەس ١٦ ساڵی یەکیک ١٨ ساڵی بە پیڵاوی نەعلەوە هەر وەک ئەوەی لە حوجرەی فەقییان هەڵاتون، هیرش دەکەنە سەر پاریزگای هەولیر. ئەوانە کە هیشتا بالغ نەبوون دەبی واعزەکەیان یا ئاخر مەلای کە خوتبەی جومعەیان بۆ خویندیتەوە بکەویتە ژیر پرسیار و لیکۆڵینەوە.
Ibrahim | 23/7/2018
Erbil la bin herish daye
Rizgar Khoshnaw
Rizgar Khoshnaw | 23/7/2018
عه ره ب نه ته وه يه زيره كه .
Azad | 23/7/2018
به راستي ده زگا ئه منی یه کان به ئه رکی هه لبستن بیگومان دهستیکی چه په ل له پشت ئه م هیرشانه وه یه پیویسته لیکولینه وه له ومزگه وته بکریت که ئه مانه ی تیا په روه رده بوو وه ک مه ااسه لیم ئه مساله کانی ری یان پینه دریت له کوردستان هیچ به پرسیاری یه تیکیان هه بیت ئه گه رنا وه ک سه گ به هه موو موقه ده ساتیکی یه م نیشتیمانه توره ن گلاوی ده که ن ئه مانه به لان پیویسته وه ک میکروب قر بکرین یه گینا له هه رفرسه تیک دا زه بریک ده وه شینن له لای من نابیت فه رق به م تروریستان که بونی شیری خاو له هه ناسه یان دیت سزاکه ی هانده ران وپالپشتانیان که م تر له هه مان سزای ئه وان...‌
lak | 23/7/2018
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ هاونیشتمانی عه‌رب بونایه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌رو بۆچونێكی زۆر دروست ده‌بوو له‌سه‌ر شێوازی ئاراسته‌ كردن و پێگه‌یاندنى ئه‌و مێرد منداڵانه‌ , به‌ڵام به‌پێ ى ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبونیان ئه‌وانه‌ ده‌بێ له‌ رێگاى ده‌سته‌و تاقمى مێشك بۆگه‌ن و بازرگان و ئاژه‌ل ئاساكان په‌روه‌رده‌ كرابن , من پێم وایه‌ ئه‌وانه‌ بێ تاوانن , ئه‌وانه‌ قوربانى هزرو بیركردنه‌وه‌ى بۆگه‌ن و خه‌ڵكى خوێن مژو نامه‌ردن , پێویسته‌ مامۆستاو فێركه‌ره‌كانیان له‌ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵبته‌كێنرێن وه‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلام بگه‌رێنرێته‌وه‌ سه‌ر رێچه‌ك و رێگا راسته‌كه‌ى , ئێمه‌ى كورد پێویستمان به‌ مه‌لاو فه‌قێ و مریدو ده‌روێش و مه‌ولاى باوه‌رداره‌ خه‌ڵكى ره‌سه‌ن و له‌خوا ترس و مرۆڤ دۆست , هه‌رگیز خۆشحاڵ نین به‌ حیزب و كۆمه‌ڵه‌و ده‌سته‌و تاقمى ئایدۆلۆژی و تاجیرو دزو درۆزنی مونافیق و خوێن رێژو ناپه‌سند , هه‌موو خه‌ڵكى ئه‌و كوردستانه‌ ره‌سه‌نه‌ سوێند ده‌ده‌م به‌ خوای مه‌زن ئێستایان خۆشترو ئارامتره‌ یاخود رۆژانی دوور له‌ سه‌له‌فى و حیزبى ئیسلامى و ده‌سته‌و تاقمى تۆقێنه‌رو فاسدو خوێن خۆر !؟ به‌ره‌كه‌ت و خۆش گوزره‌رانى ئێستا زۆرتره‌ یاخود رۆژانى ئه‌وسا ؟ وه‌ڵاهى باوه‌رى نیه‌ ئه‌وه‌ى له‌ناخه‌وه‌ گرى نه‌گرتبێ بۆ ئه‌و چایه‌ چیه‌ بێ گوناهانه‌ , هاوژینه‌كه‌ى به‌ده‌م قور پێوانه‌وه‌ هاوار بكاو بڵى له‌یادته‌ كه‌ پێت ده‌وتم ( چایه‌كم بدێ وه‌ك چاوت ره‌ش بێ , ژێر پیاڵه‌كه‌شى وه‌ك لێوت گه‌ش بێ , زۆرم پێ ووتى مه‌یلت نه‌دامێ , من ووتم شیرین تۆ تاڵت دامێ ) خوداى مه‌زن هه‌لى نه‌گرى و قبوڵى نه‌كه‌ى تاڵى و ناخۆشى بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ هێنایه‌ ناو ئه‌و خێزانانه‌و نورى خۆشه‌ویستى ومه‌حه‌به‌ت و باوكایه‌تى له‌گۆرناو مناڵى بێ گوناى بێ باوك كردو ژنی داماوى بێ ساحێب هێشته‌وه‌ , جه‌رك سوتانى دایك و مناڵان بێ باوك كردن و بێوه‌ژن خستنه‌وه‌ , داوام له‌ مه‌لاو فه‌قێ و ده‌رویش و ئیمانداره‌ راستگوكانه‌ تكایه‌ ده‌ست و قۆڵى لێ هه‌ڵمالن وه‌رنه‌وه‌ مه‌یدان ئیتر نه‌هێڵن ناپه‌سندى بازرگان و بێ ویژدانى دین و دونیا ئیسلامى ناموباره‌ك و خیزبى ئادۆلۆژی زۆر له‌وه‌ زیاتر ساحه‌كه‌تان لێوه‌ قۆرغ بكه‌ن و شوێنى ده‌ست و شه‌هامه‌تیتان پێ چۆل بكه‌ن . وه‌رن با رۆژه‌ خۆشه‌كان به‌ ژیانه‌ ساده‌و ساكاره‌كان دوباره‌ دروست بكه‌ینه‌وه‌ , خزمایه‌تى , دۆستایه‌تى , هاوسێ و جیران كه‌س و خێزان بڕوێنه‌وه‌ .
نیشانەکردن : پارێزگای هەولێر

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان

پەرلەمانتارێكی كورد: بەرە بەرە بایەعی نامێنێ‌ زۆرتر
پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
0.234 seconds