وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تورکیا

بایدەمیر لە پەرلەمانی تورکیا: وەک ئێوە، ئێمەش گەورەی نەتەوەی خۆمان هەیە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 23/9/2017
گوتەکانی عوسمان بایدەمیر لە پەرلەمانی تورکیا

رووداو - ئەنقەرە

عوسمان بایدەمیر لە پەرلەمانی تورکیا گوتی "هیچ کەس و هێزێک ناتوانێ هەڕەشە لە ئیرادەی گەلێک بکات، ئێوە گەورەی نەتەوەی خۆتان هەیە و ئێمەش گەورەی نەتەوەی خۆمان هەیە".

ئەمڕۆ لەکاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان، عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) گوتی "ئێوە گەورەی نەتەوەی خۆتان هەیە و ئێمەش گەورەی نەتەوەی خۆمان هەیە".

دوای تەواوبوونی قسەکانی عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پێی گوت "بۆ ئەو قسانەی کە کردت دەبێت داوای لێبورد بکەیت".

بەشێک لە گوتەکانی عوسمان بایدەمیر لە پەرلەمانی تورکیا:

لەسەر پرسی گشتپرسی. خەڵکێک کە بەرەو گشتپرسی دەڕوات، واتە ئیرادەی گەل، ئەوە شتێکە کە پرسیاری لێدەکرێت، بۆچی یاسایی نییە؟ ئەوە مافێکی رەوای کوردە بۆچی نایاسایی بێت، لە کاتێكدا ماددەی 140 لە دەستووری عێراق کە ئەو مافە دەدات لە کێشە و قەیراندایە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە گەل دێتە پێشەوە و دەڵێ ئیرادەم چی بێت با ئەو شتە ببێتە یاسایی.

ئەگەر بێت و گشتپرسی نایاسایی بێت، ئەی بۆچی لە 16 ئاب ئەو میللەتە چووە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگیدا؟ ئەگەر باس لە کێشەیەکی یاسایی دەکرێت، ئەمڕۆ لەو وڵاتەدا 88 سەرۆک شارەوانی لادران و بەشێوەی قەیوم خەڵکی دیکە لە شوێنیان دامەزران، بەمەش ئیرادەی گەل خرایە ژێر پێڵاوەکانەوە، کەواتە ئەوەی لێرە باس لە مەشروعیەت دەکات لە زەمینەیەکی نێو دەوڵەتی، ئەوە ئەو بەهایەیە کە لەوێ دیاریکراوە.

تەواوی ئەو خەڵکەی لە هەرێمی کوردستاندا دەژین، بە سریان و ئەرمەن و برا تورک و کوردەکانمان، ئیرادەی ئەوان چییە سەر و سەرچاوانمان قبووڵمانە، ئەو ئیرادەیەی لە سندووقەکان دەردەچێت ئێمە قبووڵمانە، هیچ کەسێک و هێزێک ناتوانێت و مافی ئەوەی نییە هەڕەشە لە ئیرادەی گەلێک بکات.

ئەمڕۆ باس لە یەکپارچەیی و سەروەری خاک و ئاشتەوایی دەکەن، لە رای خودا و محەممەد و عیسا و عەلی و هەرچی ئێوە باوەڕتان پێی هەیە لە خۆرهەڵاتی ناویندا سەقامگیری هەیە؟ ئاشتی هەیە؟ ئەو گەلانەی لەنێو ئەو گوشارە سەختانەدان و زۆرجار بەنزین بە ئاگرەکانیاندا دەکرێت، ئەو مافەی ئێستا باسی لێوەدەکرێت، مافێکی تایبەتی خۆیانە، چۆن بۆ خەڵکی فەڵەستین و قەتەر مافێکی رەوایە بە هەمان شێوە بۆ کوردستان وەکو شیری دایک حەڵاڵ و یاساییە.

لەگەڵ ئەوەدانین کێشەکانی کورد لە تورکیا و عێراق و رۆژئاوا و رۆژهەڵات بە کوشتن و شەڕ و خوێنڕێژی چارەسەر بکرێت، بەمە کێشەکان چارەسەر ناکرێت، ئەو کەسانەی سنگی خۆیان دەدەنە بەر گولـلە لە پێناوی نیشتمانەکەیان ئێوە چۆن لە پێنسانەیەکی سیاسیدا پێناسەی دەکەن، دەکرێت بڵێن نەخشەی ئەو وڵاتە نەگۆڕدرێت، بەڵام لەڕووی ناسنامە و کەسیێتییەوە ناگۆڕدرێت، من لە عورفی ئەحمەدی خانییەوە هاتووم هەرچییەک بێت من وەکو رۆڵەیەکی گەلەکەم خەبات لە پێناو ناسنماکەم دەکەم، بەڵام ئێوە لە کەلتووری عەلی رەزا بەگەوە هاتوون.

لەسەر پرسی پرۆژەیاسای بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ و پێدانی مۆڵه‌ت بۆ له‌شكركێشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا..

ئەمڕۆ بانگەوازێک هەیە بۆ وەچەی نوێ، بەڕێز سەرۆکوەزیر و وەزیران، لە هەرچ هەلومەرجێکدابن مرۆڤبوون و مانەوە بە مرۆڤی گرنگە، لە رای خودا لە ماوەی 70 ساڵدا لە خۆرهەڵاتی ناویندا میللەتی کورد جا لە ئەنقەرە یان دیمەشق، یان تاران و بەغدا بێت ئایا مرۆڤایەتی ماوە، سەیر بکەن ئەو سیاسەتە ئەو وڵاتەی بەرەو کام ئاقار برد، داواکاری رەشنووس، کوشتن و هاندان چیتان کردو لە چیدا سەرکەوتنتان بەدەستهێنا تاوەکو لەمەودو سەرکەوتن بەدەست بهێنن، بەڵام سەرکەوتنێک هەیە، لە شتێکدا هەیە کە دایە خاتوونێکی تەمەن 78 ساڵ لە مەزار دەرتانهێنا، ئێوە سەرکەوتنتان بەدەستهێنا بۆ ئەوەی لەوێ بەخاک نەسپێردرێت، ئیتر تەواوی سیاستەکان لێرە ناوەستن و لەنگەر ناگرن.

مەنتق و فەلسەفەی ئەو رەشنووسە (بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ و پێدانی مۆڵه‌ت بۆ له‌شكركێشی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا) بۆ دوژمنایەتی کوردە، ئەگەر بارتەقای زەڕەیەک بیر لەو وڵاتە دەکەنەوە، ئەوا پێویستە جارێکی دیکە چاوی پێدا بخشێننەوە، ئەگەر بتانەوێت ئەو دەنگدانەی ئەمڕۆ بەخێرترین هەلە لە پێش ئێوەدا، من بانگەوازی تەواوی پەرلەمان دەکەم رێک وەکو ساڵی 2003 وەرن بەو پرۆژە یاسایە شەڕانگێزییە بڵێن نەخێر، رێگە مەدەن رق و کینە دروست بێت و سیاسەتی خوێنڕشتن و دەریاچەی خوێن پەیڕەو بکرێت.

ئەوانەی لە کەلتووری ئومەتەوە دێن بانگەوازیان بۆ دەکەم، ئەوەی ئێمەی قەوم بە قەومی خوڵقاندووە جەنابی حەقە، ئێوە کە بەرپرسیارێتی خۆتان هەیە لەنێو ئەو قەومانەدا، بەهەمان شێوە ئێمەش هەمانەو هەموویان هەیانە، بۆ فەڵەستین و میانمار فرمێسک دەڕێژین، بەڵام کاتێک دەگاتە سەر کورد رێگە نادەن خاتوونێکی بەتەمەن لە شوێنکدا بنێژرێت، مخابن و حەیف.

یەکێک لەو جوگرافیایانەی کە زۆرترین قەبارەی بازرگانی و ئابووری بۆ تورکیا هەبووە باشووری کوردستان بووە، ئەم رەشنووسە کە ئەمڕۆ هاتووەتە پەرلەمان تەنها هەڕەشەیە، ئەو هەڕەشەیەش تەنیا بۆ سەر هەدەپە و ئەو کوردانە نییە کە نزیکن لە فیکری هەدەپە، بەڵکو سووکایەتییە بۆ تەواوی ئەو سیاسییانەی لێرەن و ئەوانەی دەنگیانداوە، دابەشبوون ئەوەیە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گشتپرسی
27947 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 19/10/2017 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەعفەری بۆ قسەکردن لەبارەی گرێبەستەکانی رۆسنەفت و کوردستان دەچێتە رووسیا 9 کاژێر لەمەو بەر |

جەعفەری بۆ قسەکردن لەبارەی گرێبەستەکانی رۆسنەفت و کوردستان دەچێتە رووسیا

بەفەرمی ناڕەزایەتیی خۆی دەردەبڕێت زۆرتر
راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان 10 کاژێر لەمەو بەر |

راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرامبەر پێشێلکارییەکان بێهەڵوێستە زۆرتر
دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ 11 کاژێر لەمەو بەر |

دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ

هیچ پێشڕەوییەک نەکراوە زۆرتر
0.125 seconds