وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆسرەت رەسول: ئەنجامدانی گشتپرسی لە کەرکووک هەنگاوێکی یەکجار گەورەیە

لەلایەن راوچی حەسەن 24/9/2017
کۆنگرەی رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول لە کەرکووک

رووداو - هەولێر 

جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات و رایدەگەیێنێت "ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانی و ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفایە بەرامبەر خوێنی شەهیدەكانمان، كە هەموومان بە كەرنەڤاڵێكی ئاشتیانە بڕۆینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشداری بكەین لە پرۆسەی گشتپرسی و دیاریكردنی چارەنووسی گەلەكەمان".

رۆژی یەکشەممە 24-9-2017، کۆسرەت رەسول، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی پەیامەکەی کە ئاراستەی خەڵکی کوردستانی کردووە هاتووە " ئەمڕۆ دەرفەتێكی گونجاو و لەبار هاتووەتە پێش بۆ گەلی كورد و میللەتەكەمان بڕیاریداوە لە 25-9-2017، گشتپرسی بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆی ئەنجام بدات،  ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانی و ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفایە بەرامبەر خوێنی شەهیدەكانمان، كە هەموومان بە كەرنەڤاڵێكی ئاشتیانە بڕۆینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشداری بكەین لە پرۆسەی ریفراندۆم و دیاریكردنی چارەنووسی گەلەكەمان، بۆیە داواكارم هەموو خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی حیزبی، ئایینی، نەتەوەیی و ناوچەیی بەشداری بكەن لەم پرۆسە چارەنووسسازەدا".

سەبارەت بە ئەنجامدانی گشتپرسی لە پارێزگای کەرکووک، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت "گشتپرسی لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیکە هەنگاوێكی یەكجار گەورە و گرنگە و دەبێ هەموومان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە بەشداربین لە پرۆسەكە، هەروەك جەنابی مام جەلال فەرموویەتی "كلیلی چارەسەری كێشەی كورد كەركووكە و فەقەت كەركووكە".

هاوکات مەسعود مەلا هەمزە، سکرتێری رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول، کە هاوکات جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کاک کۆسرەت لە کەرکووکە و  تاوەکو کۆتایی پرۆسەی گشتپرسی لەوێ دەمێنێتەوە".

دەقی پەیامەکەی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
جەماوەری خۆڕاگری خەڵكی كوردستان
پێشمەرگە قارەمانەكان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەر

ریفراندۆم و مافی چارەی خۆنووسین مافێكی رەواو هەقی گەلی كوردستانە و بەدرێژایی مێژووی سەردەمە جیاوازەكان، گەلی كورد خەباتی كردووە بۆ ئەم پرسە چارەنووسسازەو بەسەدان و هەزاران رۆڵەی قارەمانی ئەم نیشتمانە خوێنی خۆیان بەخشیوە لەپێناو هەڵكێشانی هەناسەی ئازادی و ژیانێكی خۆشگوزەران.

ئەمڕۆ كە دەرفەتێكی گونجاو و لەبار هاتۆتەپێش بۆ گەلی كورد و میللەتەكەمان بڕیاریداوە لە 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆی ئەنجام بدات،  ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانی و ئەوپەڕی دڵسۆزی و وەفایە بەرامبەر خوێنی شەهیدەكانمان، كە هەموومان بە كەرنەڤاڵێكی ئاشتیانە بڕۆینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشداری بكەین لە پرۆسەی ریفراندۆم و دیاریكردنی چارەنووسی گەلەكەمان، بۆیە داواكارم هەموو خەڵكی كوردستان بەبێ جیاوازی حزبی، ئایینی، نەتەوەیی و ناوچەیی بەشداری بكەن لەم پرۆسە چارەنووسسازەدا.

كوردستانیانی خۆشەویست...

مێژوو و خەباتی چەند ساڵەی كوردایەتیمان ئەوەمان لێ قبوڵ ناكا بەهیچ شێوەیەك دژی خواستە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان بوەستینەوە و لەسەرەتای دامەزراندنیشیەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان راشكاوانە، راستگۆیانە، بوێرانەو بێ باكانە هەڵگری دروشمی "مافی چارەی خۆنووسین" بووەو لەو پێناوەشدا بە هەزاران شەهیدمان داوە، ئەمڕۆ ئەركێكی نیشتمانییە لەسەرمان كە درێژەپێدەری بەرنامەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بین و هەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسین بین و بەگڕوتینەوە بەشداربین لەم پرۆسە گرنگ و چارەنووسسازە.

هاونیشتمانیانی خۆشەویست...

ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر هەنگاوێكی یەكجار گەورە و گرنگە و دەبێ هەموومان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە بەشداربین لە پرۆسەكە،  هەروەك جەنابی مام جەلال فەرموویەتی "كلیلی چارەسەری كێشەی كورد كەركووكە و فەقەت كەركووكە".

كەواتا ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی هەموومانە لە كەركووك و سەرجەم ناوچەكانی تری كوردستان بەگڕوتینەوە بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و كوردستانی بوونی هەموو ئەو ناوچانە بۆ جیهان بسەلمێنین و پێیان بڵێین وەك هەمیشەو بەدرێژایی مێژوو كەركووك شاری ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانەو كەركووكییەكانیش داینەمۆی خەبات و قوربانیدانن بۆ گەلی كوردستان.

دۆستان و هاوپەیمانان...

بە سوپاسێكی زۆرە، لە سەروبەندی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا دۆستەكانمان ژیرانە و دۆستانە هاتنەپێش و لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانمان بوون، بۆیە لێرەوە پێتان رادەگەیەنم كە هەموو هەوڵەكانتان بەرز دەنرخێنین و دڵنیاتان دەكەینەوە كە وەك هەمیشە لەسەر مەبدەئی گفتوگۆ بەردەوام دەبین و پرۆژە و پێشنیارە جددیەكانتان دەكەینە بنەمایەكی راستەقینە بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی نێوان هەرێم و بەغدا، چاوەڕوانیشمان لێتان هەیە وەك هەمیشە لە كات و ساتە چارەنووسسازەكاندا پشتیوانمان بن و درێژ بە هاوپەیمانێتی و پەیوەندییە دوور و قووڵەكانمان بدەین.

كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان

17751 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات 26 خولەک لەمەوبەر |

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات

چەرەسەکان بە برێکی زۆر لە ماددە دژەئۆکسێنەکان زۆرتر
غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون 13 کاژێر لەمەو بەر |

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون

خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل زۆرتر
هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
0.422 seconds