وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گۆڕان: هاونیشتمانیان ئازاد دەکەین لە دەنگدان بۆ گشتپرسی

لەلایەن ئەرکان عەلی 24/9/2017
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان 24-9-2017
کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان 24-9-2017

رووداو - سلێمانی

دوای کۆبوونەوە جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت "هاونیشتمانیانی کوردستان ئازاد دەکەین لە چۆنییەتی مامەڵکردن لەگەڵ پرۆسەی گشتپرسی".

رۆژی یەکشەممە 24-9-2017، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "بزووتنەوەی گۆڕان جارێكی دیکە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕمان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، بە كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكانەوە دەکەینەوە، چونكە لە دروستبوونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە تاوەكو ئەمڕۆ ململانێی سەرەكی نێوان گەلی كوردستان و رژێمە یەك لە دوای یەكەكان لەسەر دیاریكردنی سنووری جوگرافیای باشووری كوردستان بووە، چارەسەركردنی ئەو كێشەیە كرۆكی چارەسەركردنی كێشەی گەلی كوردستانە لە عێراقدا". 

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی دەنگدان لە رۆژی 25ـی ئەیلوول دەڵێت "وەک بزووتنەوەی گۆڕان هاونیشتمانیانی كوردستان ئازاد دەكەین لە چۆنیێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم پرسەیەدا"..

دەقی راگەیێندراوی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان

بزووتنەوەی گۆڕان لە یەكەم ساتی راگەیاندنیەوە لە بەرنامەی سیاسی خۆیدا مافی چارەنووس و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانی كردوە بە یەكێك لە ئامانجە نەتەوەییەكان. ریفراندۆمیش وەك هەنگاوێك بەرەو بەدیهێنانی ئەم ئامانجە نەتەوەییە دانراوە. بەڵام سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوئاوازەكانیان ئەم پرۆسەیان بۆ دەسكەوتی كەسیی و حزبی و خۆدزینەوە لە چارەسەركردنی كێشە ئابوری و یاسایی و سیاسییەكانی كوردستان بەكارهێناوە و ناشیرینیان كردوە. هەروەها هەنگاوەكانیان بەو ئاڕاستەیە بوە كە یەكڕیزی گەلەكەمان و یەك دەنگی خەڵكی كوردستان بخەنە بەردەم مەترسیەوە.

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و بەشێك لە كەسایەتییە رۆشنبیر و نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان هەوڵی زۆرمانداوە گەلەكەمان بە یەكڕیزی و نەخشەیەكی تۆكمەوە هەنگاو بنێت بەرەو دروستكردنی پایەكانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان و خۆمان بۆ ئایندەیەكی شایستە بە قوربانییەكانی گەلی كوردستان ئامادە بكەین. هەر بۆیە داوای دواخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆممان بۆ كاتێكی گونجاو كرد و داوامانكرد پێشوازی لە دەستپێشخەری هێزە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتوەكان بكرێت. بەڵام ئەو هەوڵانە فەرامۆشكران و گرنگی ئەو هەنگاوانە رەچاو نەكران. بۆیە هەر دەرەنجامێكی نەخوازراوی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆی ئەوانەدایە كە لەم كاتەدا بڕیاریان لەم پرسە داوە.

لێرەش بەپێویستی دەزانین بڵێین كە حكومەتی بەغداش بەدەر نییە لە پێشێلكردنی دەستور و مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینەكانی ترو  جێبەجێ نەكردنی ئەو مادە دەستورییانەی كە مافە نەتەوەییەكانی خەڵكی كوردستان دەستەبەر دەكەن.

لەكۆتاییدا ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان جارێكی تر جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕمان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، بە كەركوك و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكانەوە دەکەینەوە، چونكە لە دروستبونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە تاكو ئەمڕۆ ململانێی سەرەكی نێوان گەلی كوردستان و رژێمە یەك لە دوای یەكەكان لەسەر دیاریكردنی سنوری جوگرافیای باشوری كوردستان بوە. چارەسەركردنی ئەو كێشەیە كرۆكی چارەسەركردنی كێشەی گەلی كوردستانە لە عێراقدا. بۆیە وەك بزوتنەوەی گۆڕان هاوڵاتیانی كوردستان ئازاد دەكەین لە چۆنیێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم پرسەدا.


جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان
24/9/2017


53954 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 5 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.281 seconds