وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

قایمقامی هەولێر لەبارەی بەنزین دڵنیایی دەدات

لەلایەن مستەفا گۆران 25/9/2017
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر داوا لە خەڵک دەکات گوشار لەسەر بەنزینخانەکان دروست نەکەن

رووداو - هەوڵێر

قایمقامی هەولێر لەبارەی نەمانی بەنزین دڵنیایی دەدات و دەڵێت دۆخەکە ئاساییە و بەهیچ شێوەیەک گرفتی کەمی بەنزین نییە. پەیامیش ئاراستەی خەڵک دەکات و دەڵێت گوشار دروست مەکەن، داواش لە بەنزینخانەکان دەکات رێگە بە دروستکردنی گوشار نەدەن.

ئەمشەو دەنگۆی ئەوە بڵاوببووەوە کە قەیرانی بەنزین دروستبووە و لەترسی نەمان یاخود گرانبوونیشی، بەراورد بە شەوانی ئاسایی بەنزینخانەکان قەرەباڵختر بوون، بەڵام نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دڵنیایی دەدات کە هیچ گرفتێک دروست نەبووە و بەنزینی پێویست هەیە. 

نەبەز عەبدولحەمید بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ (یەکشەممە 25-9-2017) بەنزین لە هەموو رۆژەکان زیاتر بوو، پاڵاوگەی کەورگۆسک کە بەنزین بەرهەمدێنێ، لە کارکردن بەردەوامە و سبەی و رۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت".

لەبارەی بەنزینی هاوردەش گوتی: "هیچ گرفتێک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و بۆ دەروازەکان دروست نەبووە و هەموو دەروازەکانی کوردستان بەشێوەیەکی ئاسایی تاوەکو ئێستا لەکاردان و جموجۆڵیان تێدایە، پەیوەندیمان بە بازرگانانیشەوە کردووە و بۆ رۆژانی داهاتوو بەنزینێکی زۆر لەڕێگەیە".

قایمقامی هەولێر داوای لە خەڵکی کوردستان کرد روو لە بەنزینخانەکان نەکەن، گوێ لە پروپاگەندە نەگرن و بەهیچ شێوەیەک گوشار و قەرەباڵخی دروست نەکەن. 

لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزینیش گوتی: "بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین کێشەیەکی کۆنە و هیچ پەیوەندییەکی بە گشتپرسییەوە نییە، گرفتەکە تەکنیکییە و لە هاوردەکردن هەیە و ماوەی مانگێک زیاترە دروست بووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیە و خەریکە نرخەکەی وەکو خۆی لێدەکاتەوە، چەند هەنگاوێکیشیان بۆ ئەم مەبەستە ناون".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

 

نیشانەکردن : گشتپرسی, بەنزین
34964 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 12 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە

چوار ساڵ دەخایەنێ و گوژمەی پڕۆژەکە 600 ملیۆن زۆرتر
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا 5 کاژێر لەمەو بەر |

خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا

لە سبەیەوە دابەشدەکرێ زۆرتر
ئەوانەی بەهێزن، مێشکیان تەندروستترە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی بەهێزن، مێشکیان تەندروستترە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.188 seconds