وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئێران

گشتپرسیی سەربەخۆیی شارەزایانی سیاسیی ئێرانی دابەشکردووە

لەلایەن شادی عەبدوڵڵا 24/9/2017
مامۆستایەکی زانکۆ: نابێت ئێران پشتی کورد بەربدات

 رووداو - هەولێر

لەگەڵ ئەوەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژایەتیی خۆیان بۆ گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەربڕیوە و تەنانەت هەڕەشەی داخستنی سنوورەکان لە کوردستان دەکەن، ژمارەیەک شارەزای سیاسی و مامۆستای زانکۆی ئێران، پشتگیری لە گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان دەکەن.

دکتۆر ئەحمەد نەقیبزادە، مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی تاران، وەکو وڵاتی (ئێرانی دووەم) باسی کوردستانی سەربەخۆ دەکات و دەڵێت "نابێت ئێران پشتی کورد بەربدات".

ئەو مامۆستایەی زانکۆی تاران جەخت دەکاتەوە لەوەی "عێراق هەرگیز حکومەتێکی نیشتمانی نەبووە و، سنوورەکانی ئیستعمارین و پێکهاتەی دانیشتووانەکەی دەستکردە. هەموو ئەو وڵاتانەش، کە وەکو عێراق لەدوای شەڕی جیهانیی یەکەمدا لە پینەی جیاجیا پێکهاتن، وەکو یوگۆسلاڤیا و چیکۆسلۆڤاکیا، هەڵوەشانەوە و هەر نەتەوەیەک رێگای خۆی گرتەبەر. ئەوە چارەنووسی بێ سێ و دووی عێراقیشە".

نەقیبزادە جەخت لەوەش دەکاتەوە کە "حکومەتی کوردی بە پایتەختیی هەولێر هەرگیز دژایەتیی ئێران ناکات و، دۆستایەتی خۆی لەگەڵ دوژمنانی ئێراندا وەکو ئیسرائیل، بەزیانی ئێران پەرەپێنادات".

دژایەتیکردنی دەسەڵاتی ئێرانیش لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان بە "لێکدانەوەیەکی هەڵە" دادەنێت و دەڵێت "داوا لە خوشک و برا کوردەکانم دەکەم، لە هەڵوێستی برایانی خۆتان زیز مەبن، چونکە دواجار ئەوانیش لە هەڵەی خۆیان تێدەگەن و باوەشتان بۆ دەکەنەوە". دەشڵێت "ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەی نەنگی جینوساید لەسەر نێوچەوانیانە، ناچینە شەڕی کورد بەڵکو بە دەنگی دەفەکەتان هەتا سپێدەی سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵتان سەما دەکەین".

سادق زیباکەلام مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسیی ناسراویش یەکێکە لەو کەسانەی بەرگری لە گشتپرسیی کوردستان دەکات و ئەگەرچی لەبەر هەلومەرجی ئێستای عێراق و شەڕی داعش کاتەکە بۆ گشتپرسی بە گونجاو نازانێت دەڵێت: مافی دیاریکردنی چارەنووس، مافێکە بۆ هەموو نەتەوە و ئەتنیکەکان لە هەرکوێی جیهان بن و، وەکو چۆن سکۆتلەندییەکان دەتوانن لە گشتپرسی بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا بەشداری بکەن، دەبێ ئەو مافە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بە فەرمی بناسرێت. 

زیبا کەلام دەڵێت "ناکرێ هیچ نەتەوەیەک بەزۆر ناچاربکرێت لە چوارچێوەی کۆمەڵێکی گشتی بە ناوی وڵاتێک بمێنێتەوە و، دواجار هیچکەس جگە لە کوردەکان مافی ئەوەیان نییە دەست لە چارەنووسی گەلی کوردستانی عێراق وەربدەن".

زیباکەلام بەدووریشی دەزانێت ئێران و تورکیا و عێراق بیانەوێ بەدژی "کۆماری کوردستان" کە پشتگیریی هەموو گەلی کوردستانی لەپشتە، یەکبگرن و دەڵێت "ئەو سێ وڵاتە  نەک بژاردەی هێرشی سەربازی بە دژی کوردستان بەکارناهێنن، بەڵکو لەبەر هەلومەرجی جیۆپۆلەتیک دواجار ناچار دەبن پەیوەندییان لەگەڵ کوردستان باش بکەن".


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 13/08/2018 04:08:03 م
به‌ڕاستی زۆر سه‌یر و عه‌جایبه‌ ئه‌مڕۆ حوكم له‌ كوردستان له‌ قه‌ڕنی بیست و یه‌كه‌مینه‌ هه‌مو جیهان مه‌لا حوكم و فتوای ڕه‌وا بێت كوردستان حه‌قی...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (1)
Kam | 12/08/2018 08:26:16 م
جا كى له سوپر ساكو تي ئه گات
سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات
| 12/8/2018 | (1)
Azad Azad | 11/08/2018 02:20:45 م
ئه‌م چوار حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ ناڕازی ئایا خه‌ڵكی كوردستان رازیه‌ له‌م جۆره‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌.؟؟؟ ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌...
بارزان | 12/08/2018 04:44:16 م
هه مویان خوفروشن
گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 11/8/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات 4 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات

ئەگەری هەوکردنی سییەکان زیاددەکات زۆرتر
توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە 23 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە

هەوکردنیش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە زۆرتر
بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا دوێنێ کاژێر 10:47 |

بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا

لە بەرازدا چێنراوە و سەرکەوتوو بووە زۆرتر
0.484 seconds