رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ (شەممە، 24-11-2018) بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی رووناکی لە هەولێر کە نهۆمی خوارەوەی دووکانی فرۆشتنی جلوبەرگە و سەرەوەیشی شوقەیە، سێ ژن و دوو پیاو لە نهۆمەکانی سەرەوەی باڵەخانەکە گیریانخوارد، دواتر بە هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی رزگارکران.