وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

مەلا كرێكار هەڵوێستی خۆی ئاشكرادەكات

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 25/1/2015
مەلا كرێكار
مەلا كرێكار

رووداو- هەولێر

مەلا كرێكار كە ئەمڕۆ ئازادكرا، بڕیاریداوە جارێ قسە بۆ هیچ راگەیێندنێك نەكات، لەچەند رۆژی داهاتووش هەڵوێستی خۆی لەبارەی راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن داعش و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ كوردستان رادەگەیێنێت.

خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی گرووپی ئەنسارولئیسلام بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" مەلا كرێكار بڕیاریداوە بە هیچ جۆرێك قسە بۆ راگەیاندنەكانی نەرویجی و عەرەبی و كوردی نەكات، تاوەكو دادگای ئۆسلۆ بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر ئەو سكاڵایەی نەدات سەبارەت بە هێشتنەوەی لە ماڵەكەی خۆی یان لەو شوێنەی كە پۆلیسی نەرویجی بۆی دیاریدەكات".

رەنجدەر ئاماژە بەوەدا لە رێگای پارێزەرەكەیەوە مەلا كرێكار سكاڵای لە سەر پۆلیس تۆماركردووە سەبارەت بە هێشتنەوەی لە ژێر چاودێری لە شوێنێك كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دیاریدەكەن، براكەی مەلا كرێكار گوتی:" لە رێگای دادگاوە هەفتەی داهاتوو ئەو بابەتە یەكلایی دەبێتەوە كە نێوبراو لە ماڵی خۆی بێت یان لەو شوێنە بێت كە پۆلیس دیاریدەكات".

خالید رەنجدەر هەروەها گوتی:" مەلا كرێكار پێویستی بە كات و دەرفەتی زیاتر هەیە بۆ رێكخستنەوەی ژیانی تایبەتی خۆی لەگەڵ ماڵ و منداڵ و خزم و دۆستان و هەوادارانی و، بەڵێنی داوە لە هەفتەی داهاتوو دوای یەكلابوونەوەی بڕیاری دادگا هەڵوێستی خۆی رابگەیێنێت". لەوەتەی دەستگیركراوە، كرێكار هەڵوێستی خۆی لەبارەی راگەیاندنی خەلافەتی ئیسلامی لەلایەن داعش و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ كوردستان دەرنەبڕیوە.

رۆژی 27/3/2012  دادگای‌ بەرایی‌ ئۆسلۆ حوكمی‌ 6 ساڵی‌ زیندانی‌ بەسەر مەلا كرێكاردا سەپاند، دواتر دادگای‌ پێداچوونەوەی‌ نەرویج ئەو حوكمەی‌ بۆ دوو ساڵ ‌و 10 مانگ كەمكردەوە، رۆژی 25ی كانوونی دووەمی 2015 ەش ئازادكرا.

نەجمەدین فەرەج ناسراوە بە (مەلا كرێكار) لە ساڵی  1954 لە دایكبووە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانستی فەرموودە، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی بوو، دوای هەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوە لە ساڵی 2001 یەكگرتنی هەردوو گروپی جوندولئیسلام و تەوحید مەلا كرێكار بەئەمیری ئەو گرووپە هەڵبژێردرا كە لە  27ی نیسانی 2005 لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خرایە لیستی تیرۆر. كرێكار جگە لەوەی ئیسلامییەكی جيهاديیە، لە هەمان كاتدا لە بواری نووسین و وەرگێڕان چەند بەرهەمێكی هەیە و خاوەنی چەند دیوانێكی شیعرییە.

نیشانەکردن : مەلا كرێكار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| دوێنێ کاژێر 06:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمیری قەتەر بۆ سعودیە و هاوپەیمانەکانی: ئامادەین بۆ دانوستاندن 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمیری قەتەر بۆ سعودیە و هاوپەیمانەکانی: ئامادەین بۆ دانوستاندن

"دەتوانین سەروەری و سەربەخۆیی ئابووریمان زۆرتر
لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئامەد و مێردین پشتیوانی بۆ فەڵەستین راگەیێندرا

هەنگاوەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە کران زۆرتر
0.454 seconds