رووداو - هەولێر
د. نەسرەت سابیر خۆشناو، کە کاندیدی سەربەخۆ بوو لە هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چووە نێو لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، د. نەسرەت خۆشناو رایگەیاند، لیستەکەی کە ژمارە 173ـیە هەڵدەوەشێنێتەوە و دەچێتە نێو لیستی 184ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
د. نەسرەت خۆشناو دەڵێت، پاسەپۆرتی وڵاتی دیکەی هەیە و دەتوانێ بچێتە دەرەوە بەڵام وەک خۆی گوتی "لەپێناو رێبازی پارتی و بارزانی دەمەوێ لە کوردستان خەبات بکەم".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ