وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

تەلار فایەق: بڕیارەکەی بەغدا بۆ رادەستکردنی فڕۆکەخانەکان ناواقیعییە

لەلایەن حەکیم داود 26/9/2017
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

رووداو - هەولێر

حکومەتی عێراق ماوەی سێ رۆژ مۆڵەت دەداتە کوردستان بۆ رادەستکردنی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش ئەو داوایە بە "ناواقیعی" ناودەبەن. هەوڵەکانیش بۆ چارەسەری ئەو پرسە دەستیانپێکردووە.

ئەمڕۆ (26-9-2017) حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە دەروازە وشکانیی و ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی. بۆ رادەستکردنەوەشیان، سێ رۆژ مۆڵەتی داوەتە کوردستان. مۆڵەتەکە لە کاژێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی هەینی 29-9-2017 کۆتایی دێت.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەکان سەر بە حکومەتی ناوەندین، بۆیە بەغدا دەتوانێ گەشتکردن بۆ فڕۆکەخانەکان رابگرێ و وڵاتانیش ناچارن پابەندی بن بەپێی یاسا.

بەگوتەی تەلار فایەق ئەو داوایەی بەغدا "ناواقیعییە و ناتوانرێ جێبەجێ بکرێت چونکە ناکرێ کارمەندی حکومەتی ناوەندی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەوام بکەن".

بەپێی ئەو بڕیارە، حکومەتی عێراق دەیەوێ کارمەندی سەر بە بەغدا لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەوام بکەن، گومرگ و ئاسایشی فڕۆکەخانە و سەرجەم رێکارەکانی دیکە بەدەست بەغداوە بن.

لەبارەی هەمان پرس، مەولوود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە روونی لە بەغدا تێناگەن کە مەبەستی لە وشەی "رادەستکردن" چییە، بۆیە لە رۆژی چوارشەممە 27-9-2017 لەگەڵ هەر دوو بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لەبارەی چارەسەری ئەو پرسە کۆدەبنەوە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن راشیگەیاند، لەبارەی هەمان پرس لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق قسە دەکات و هەوڵی چارەسەری کێشەکە دەدەن.

کۆمێنتەکان

 
گه یاندن | 27/9/2017
رووداو تکایه ئه م زانستیانه بگه یه نه وه زیری گه یاندن وه به ڕیوه به ری فڕۆکه خانه کان۰ له یاسای فدرالی دا فڕۆکه خانه مڵکی ئه و شاره یه که فڕۆکه خانه که ی تێدایه به مانای ئه وه نه حکومه تی فیدراڵ وه نه حکومه تی هه ریم ناتوانیت ده ست له کاروو باری فڕۆکه خانه وه ر بدات عێراقیش له ده ستوردا ده وله تێکی فدراله ناتوانیت ده ست له کاروو باری فڕۆکه خانه وه ر بدات وه به هیچ شێوه یه ک به پێی یاسای فدرالی ناتوانیت داوای به ڕێوه بردنی فڕۆکه خانه بکات

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| دوێنێ کاژێر 06:58 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت دوێنێ کاژێر 01:04 |

کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو رێککەوتنی پاریس بۆ زۆرتر
خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی دوێنێ کاژێر 09:26 |

خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی "پێنجەمین كتێب"ـی جەبار جەمال غەریب

چەند ساڵێكە هەوڵی وەرگێڕانی دەقی ئەدەبی كوردی بۆ زۆرتر
0.36 seconds