شەڕی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە مەخموور

26-10-2017
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
پێشمەرگە هێرشەکەی تێکشکاند
پێشمەرگە هێرشەکەی تێکشکاند
نیشانەکردن مەخموور پێشمەرگە
A+ A-

رووداو - مەخموور 

لە مەخموور پێشمەرگە هێرشی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراقیان تێکشکاند، چەکداری حەشد نەیانتوانی هیچ پێشڕەوی بکەن، بەڵکو بۆ دەرەوەی مەخموور پاشەکسەیان پێکرا. 


هێزی پێشمەرگە فەرمانی پێشڕەوییان نییە بۆیە لە سەنگەرەکانی خۆیان لە دەروازەی مەخموور جێگیرن، هێرشبەرەکان چەندین کوژراویان هەیە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی حەشدی شەعبی و عێراق لە بەرەی جەنگدا سووتێنران،  چەندین پارچە چەکی سوک و مام ناوەند کەوتنە دەست پێشمەرگە. 

دەروازەکانی شارۆچکەی مەخموور لەبەردەم هێزی پێشمەرگە کرانەوە، بەهۆی نەبوونی فەرمانی پێشڕەوی، هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرەتای مەخموور لە سەنگەرەکانی خۆیان مانەوە .

جگە لە زیانی گیانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق چەند باجەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیان دوای خۆیان جێهێشت .

بەپێچەوانەی مامەڵەی هێزە عێراقییەکان لەگەڵ ئاڵای فەرمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە بەڕێزەوە ئاڵاکانی حەشد و هێزە شیعەکانیان پێچایەوە.

هێزە عێراقییەکان بە چەکی ئەمریکی شەڕی پێشمەرگە دەکەن، بەڵام پێشمەرگە دەڵێن ئەوە شەڕی ئیرادەیە و لە هەر هێرشێکدا تێکیان دەشکێنین، جگە لە مەخموور پێشمەرگە هێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان لە میحوەرەکانی زوممار، رۆژئاوای کەرکووک و پردێ تێکشکاند .

سەرکردایەتی سیاسیی و سەربازی کورد بەردەوام جەخت لەسەر پێویستی راگرتنی شەڕ و گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ دەکەن، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی عێراقی سەرمەستبوو لە گرتنی کەرکووک و پڕچەک بە چەکی ئەمریکی و ئێرانی، تەنیا بە زمانی هێزەوە هاتوونەتە پێش و لە زۆربەی پێشڕەوییەکان تێکشکێندراون. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە