وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەڤپەیڤین

گوتەبێژی هاوپەیمانان: لە پشتیوانیکردنی هەسەدە بەردەوامدەبین

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 27/1/2018
رایان دیڵن، گوتەبێژی هاوپەیمانان وەڵامی چەند پرسیارێکی رووداو دەداتەوە

رووداو - هەولێر

گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایدەگەیێنێ، لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD  بەردەوامدەبن و ئەوەشیان بەڕاشکاوی بە تورکیا گەیاندووە. جەختیشی کردەوە کە لە شاری منبج دەمێننەوە.


رایان دیڵن، گوتەبێژی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لەکاتی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی راستی و دروستی ئەو هەواڵەی تورکیا کە دەڵێ ئەمریکا پێدانی چەکی بە هەسەدە راگرتووە، رایگەیاند: " هاوپەیمانان دژی داعش لە پشتگیریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامدەبن کە هێزە کوردییەکان زۆرینەی پێکدەهێنن، پێشتر گوتوومانە و ئێستاش دەیڵێینەوە ئەو ئامراز و چەکانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش پێویستن بۆیان دابین دەکەین، ئەمەشمان بەڕاشکاوی بە تورکیا راگەیاندووە".

رایان دیڵن جەختیکردەوە هێزەکانیان لە شاری منج دەمێننەوە و تورکیاش باش دەزانێت هێزەکانی هاوپەیمانان بۆچی لەم شارەن. شاری منج دەکەوێتە ئەوبەری رووباری فورات و لەژێر دەستی هەسەدە دایە، تورکیا هەڕەشەی ئەوە دەکات دوای عەفرین هێرشی دەکاتە سەر. لە وەڵامی ئەو پرسیارەش: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر منبج دەکشێنەوە؟ رایان دیڵن گوتی: "من پێشبینی هیچ شتێك ناکەم لەسەر بابەتێک کە لەوانەیە لە داهاتوودا رووبدات". 

سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنەش کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 27-1-2018 هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شارۆچکەی بەغدادی سنووری ئەنبار ئەنجامیانداوە، هەروەها چۆنییەتی ئەو رووداوەی دەگوترێت هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردوومانکراون، گوتەبێژی هاوپەیمانان رایگەیاند: "شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراق زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی شەوی رابردووی پارێزگای ئەنبار پێشكەشكردووە، ئۆپەراسیۆنەکە دژی داعش بوو، داوا لە ئێمە کرا هاوکارییان بکەین، دواتر ئێمەش بەشداریمان کرد".

درەنگانی شەوی رابردوو 26-1-2018، ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و هێربەرت رایمۆند ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەبارەی عەفرین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. كاڵن دەلێت "له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه‌ چیدی چه‌ك به‌ یه‌په‌گه‌ نه‌دات". 

لە رۆژی شەممەی رابردوو 20-1-2018، تورکیا ئۆپەراسییۆنێکی سەربازی بەناوی "چڵە زەیتوون" بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. یەپەگە بەرگرییەکی سەخت لە شارەکە دەکات و تاوەکو ئێستاش دەیان کەسی مەدەنی و دەیان سەرباز و شەڕڤان لە هەردوولا کوژراون و برینداربوونە. ئەمریکاش داوا لە تورکیا دەکات ئۆپەراسیۆنەکە سنووردار بکات.

دەقی پرسیار و وەڵامەکان:

رووداو:  ئایا راستە وەکو تورکیا دەڵێت ئەمریکا پێدانی چەکی بە هەسەدە راگرتبێت؟

رایان دیڵن: ئەوەی کە من دەتوانم پێتی بڵێم ئەوەیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامدەبێت لە پشتگیریکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شەڕی دژ بە داعش، ئێمە ئەوەمان پێشتر گوتووە و بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیشمان گوتووە، کە تاوەکو پێویستبێت کەرەستەی سەربازییان بۆ دابین دەکەین بۆ تێکشکاندنی داعش. ئێمە هێشتا بەردەوامین لە تێکشکاندنی داعش لە ناوچەی دەورووبەری فورات. ئەو شەڕە هێشتا بەردەوامە و ئەگەری تەشەنەکردنی هەیە. هێشتا رۆژانە چەکدار لە هەردوولا دەکوژرێن لە داعش و هەروەها لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیش. بۆیە ئەو شەڕە بەردەوامە و ئێمە بەگوێرەی شەڕەکە بەردەوامدەبین لە پشتگیریکردنیان.

رووداو: کەواتە ئێوە چەک بە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەدەن؟

رایان دیڵن: ئێمە چەکمان پێشکەش بەوان کردووە. ئێمە زۆر شەفافانە بە تورکیامان گوتووە کە چییان پێشکەش دەکەین. ئێمە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەش دەکەین. ئەو کەرسەتە سەربازییانە تایبەتن بە شەڕی دژ بە داعش. ئەو کەرەستانە دانە دانە هەژمارکراون و رادەستکراون بەدرێژایی ناوچەکە، لە رەققەوە تاوەکو ئەو ناوچەیەی کە ئێستا تێیداین، ئەو شوێنەی کە داعش لە تێکشکانی تەواو نزیکبووەتەوە. رووبەرێک لە ژێر دەستیان نەماوەتەوە، تەنیا 2% ی ئەو رووبەرەی کە جاران لەژێر دەستیان بووە، ماوەتەوە و ئەوشیان لێدەستێنینەوە.

رووداو: واتە تورکیا راستناکات؟

رایان دیڵن: ئێمە بەردەوام پێداگربووین لەسەر راگەێندراوەکانمان و هەروەها شەفافییەتی ئێمە لەگەڵ تورکیا. ئێمە بەردەوامدەبین لەو هەڵوێستەمان. هەر وەک لە سەرەتاوە گوتوومانە، کاتێك کە دەستمان بە پێشکەشکردنی ئەو پشتگیرییە کرد بۆ چەکدارە کوردەکانی نێو هێزە زۆرینە عەرەبەکانی نێو هێزەکانی سووریای دیموکرات. شەڕەکە بەردەوامە و داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەکە، هێشتا هەڕەشە پێکدەهێنێت بۆ تورکیا و هێشتاش هەڕەشەیە بۆ ناوچەکانی دەورووبەریش.

رووداو: ئایا تورکیا رازیبووە بە پڕۆژەکەی ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام؟ قووڵاییەکەی چەند دەبێت؟

رایان دیڵن: ئەو گفتوگۆیانە لەسەر ئاستێکی بەرزدا ئەنجامدەدرێن و زیاترن لەو ئاستەی من زانیاریم لەبارەیەوە هەیە، زانیاریی من لەبارەی لایەنی سەربازییە، من ناتوانم لەبارەی ئەو گفتوگۆیانە قسەبکەم، جگە لەوەی لە راگەێندراوەکاندا باسدەکرێت.

رووداو: تورکیا دەڵێت دوای عەفرین، منبج  و قامشلۆ پاکدەکەنەوە. ئایا ئەمریکا رێگە دەدات شەڕ بگاتە ئەو ناوچانە؟

رایان دیڵن: تورکیا وەکو هاوبەشی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەروەها ئەندامی ناتۆ، گفتوگۆکانی لەسەر ئاستی سەربازی و هەروەها لەسەر ئاستێکی بەرزتریش ئەنجامدەدات. تورکیا دەزانێت هێزەکانی ئێمە لەکوێن. لە منبج. دەشزانن کە چی دەکەن  و بۆ چی لەو ناوچەیەشدان. ئەوەش بۆ رێگەگرتنە لە هەرجۆرە هەڵکشانێکی سەربازی کە لەنێوان گرووپەکان لە ناوچەیەدا رووبدات. لە ئەنجامی ئەوەش، منبج کە جاران لەژێر دەستی داعشدا بوو، ئێستا گەشە دەکات و ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە. پڕۆژە و هەوڵی سەقامگیرکردنی شارەکە هەیە و بووەتە نموونەیەک بۆ ناوچەکانی دیکە کە لە رابردوودا لەژێر دەستی داعشدا بوون. بۆیە ئێمە لەوێ بەردەوامدەبین لە ئەنجامدانی کارەکانمان تاوەکو ئەو دەمەی پێچەوانەی ئەوەمان پێبگوترێت. ئەو کارانەی ئێمەش بۆ هەمان ئامانجن کە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە ئەنجامیان دەدەین.

رووداو: ئەگەر تورکیا هێرشی کردە سەر منبج، ئایا هێزی ئەمریکا لەوێ دەکشێتەوە؟

رایان دیڵن: من پێشبینی هیچ شتێك ناکەم لەسەر بابەتێک کە لەوانەیە لە داهاتوودا رووبدات. من دووبارە دەیڵێمەوە، ئێستا گفتوگۆ ئەنجامدەدرێت، لەنێو هێزە ناسراوەکان، هێزەکانی ئێمە، هێزەکانی هاوپەیمانان، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی منبجن و ماوەیەکی زۆریشە لەوێدان.

رووداو: هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێن ئێمە لەبەرامبەر عەفرین چووینە نێو دێرزوورەوە، ئایا ئەمە راستە؟

رایان دیڵن: دووبارە من ئاماژە بەوە دەکەم کە لە هەواڵە بڵاوکراوەکان دەگوترێت، ئەوەی لەنێو کەناڵە سیاسی و سەربازییەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. بۆیە دووبارە من دەستناکەم بە پێشبینیکردنی بابەتێک کە لەوانەیە لە داهاتوودا رووبدات. ئەوەی من دەتوانیم بیڵێم ئەوەیە کە ئێمە بەچڕی بەردەوامدەبین لە تیشک خستنەسەر ئەو کارەی ئێمە هەر لە سەرەتاوە هاتووین ئەنجامی بدەین، ئەویش تێکشکاندنی داعشە. هاوبەشەکانی ئێمە، هێزەکانی سووریای دیموکرات، کارەکانیان بە باشترین شێوە ئەنجامداوە و دروست ئەو کارە ئەنجامدەدەن، من داوا لە خەڵکی ئێوە دەکەم ئەوە بزانن و تێشبگەن کە هیچ هێزێک نەبووە توانای هەبووبێت ئەو کارە بکات کە هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجامیانداوە، ئەوان توانییان داعش لەو شوێنەی کە ناوی خەلافەت بوو، لەنێو پایتەختی خۆیان لەنێویان ببەن، ئێستاش بەردەوامن لە گوشارخستنە سەریان لە ناوچەکانی دیکە لە سووریا. بۆیە ئێمە بەردەوامدەبین لە پشتگیریکردنیان تاوەکو گەیشتن بە تێکشکاندنی تەواوی داعش و لەدوای ئەوەوە، تێکشکاندنی هەمیشەیی داعش.

رووداو: لە راهێنانکردن بە هێزەکانی هەسەدە بەردەوامدەبن؟

رایان دیڵن: ئەوەی من دەتوانم بیڵێم، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا، لەدوای ئەوەی ناوچەیەک پاکدەکرێتەوە، هێزی چەکداری هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش لەو ناوچانە و ئێـمە کەرەستەی سەربازییان بۆ دابیندەکەین و راهێنانی سەربازییان بپێدەکەین بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکان. بۆنموونە کە تەماشای رەققە دەکەیت، هێزی ناوخۆیی هەن ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزن، کەسانێکن کە خەڵکی ناوچەکەن، هەمان شتمان لە  منبج و لە تەبقە و ناوچەکانی نێوەڕاستی دەورووبەری رووباری فورات بینی. زۆر گرنگە هێزی دابینکردنی ئاسایش هەبێت بتوانێت پارێزگاری لە دانیشتووانی ناوچەکە بکات و هەروەها رێگربێت لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکە. ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی راهێنانی سەربازی بەو هێزانەش.

رووداو: بەرپرسانی عێراق هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر شارۆچکەی بەغدادی سەرکۆنە دەکەن و دەڵێن داعش نەبووە، ئایا ئەوە چۆن بووە؟

رایان دیڵن: شانەی جەنگی میدیایی عێراق، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا رایانگەیاند کە ئەوان لە شەوی رابردوودا، هێرشێکیان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە بەمەبەستی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، هاوپەیمانی کاتێک کە داوای لێدەکرێت، ئەو دەمە پشتگیری پێشکەش دەکات، ئێمەش لە رووداوەکانی دوێنێدا ئەو کارەمان ئەنجامدا. ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لێکۆڵێنەوە لەو هەواڵانە دەکات کە گوایە ژمارەیەیەک قوربانی مەدەنی هەن، ئەو لێکۆڵینەوانە بەردەوامدەبن و زانیاری زیاتریش دەبێت".

رووداو: دەگوترێت ئەمریکا بڕی 365 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە ناردووە، ئایا ئەو بڕە پارەیە گەیشتووەتە کوردستان ؟

رایان دیڵن: ئەوەی من دەتوانم پێتی بڵێم ئەوەیە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ژمارەیەک لە وڵاتانی هاوبەشی نێو هاوپەیمانیەتییەکە، بەردەوامن لە ئەنجامدانی راهێنانەکانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە کوردییەکان لە باکووری عێراق. رۆژانێک هەبوو لە رابردوودا کە تێیدا پارە دەدرا بە هێزەکانی پێشمەرگە کە بە لەیەکگەیشتن و رێککەوتنی تایبەت بەسترابووەوە. من دەزانم هێشتا چاویان لەوەیە جارێكی دیکە ئەو کارە ئەنجامبدەن، بەڵام من زانیاری زیاترم نییە لەوەیە کە راهێنانەکان بەردەوامدەبن.

رووداو: رووسیا دەڵێت ئەو هێرشەی ئێستا تورکیا بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردووە، بەهۆی ئەو هاوکارییە ئیستیفزازییانەیە کە ئەمریکا پێشکەشی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای کردووە، لەنێویدا هەسەدە، ئەمە تا چەند راستە؟ 

رایان دیڵن: دەزانی من ناتوانم زۆر قسە بکەم لەسەر ئەوەی کە لە عەفرین روودەدات، جگە لەوەی  ئێمە لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەین تا ئەوەندەی نەبێتە هۆی وێرانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی تایبەت بە تێکشکاندنی داعش. ئێمە هێزمان لەو ناوچەیەدا نییە. ئێمە پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەین لەو ناوچانەی کە ئێمە پشتگیری ئەوانمان کردووە لە تێکشکاندنی داعش. ئەوانەش بە پلەی یەکەم لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات و لە منبجەوە بەرەو خوارەوە بەرەو ناوچەکانی نێوەڕاستی دەورووبەری فورات تاوەکو دەگاتە ئەلبووکەمال.

رووداو: ئێوە لە ئاسمانی سووریادا دەستێکی باڵاتان هەیە، تورکیا هیچ پرسێکی بە ئێوە کردووە فڕۆکە بۆ هێرشکردنە سەر عەفرین بەکاربێنێت؟

رایان دیڵن: دووبارە ئێمە چاودێری رەوشەکە دەکەین تاوەکو بزانین چی روودەدات، شتی زۆر گوتراوە و ئێمە بەرچاوڕوونی زۆرمان نییە، چونکە ئێمە لەو ناوچەیەدا جێگیرنین. بۆیە ئێمە چاودێری رەوشەکە دەکەین و بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر چەند ئاستێكی جیاواز تاوەکو هانی هەموو لایەک بدەین بۆ دانبەخۆداگرتن. وەکو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامدەبین لە ئەرکەکەی خۆمان کە جەختکردنەوەیە لە تێکشکاندنی گەورەترین هەڕەشە لە ناوچەکە و جیهاندا، ئەویش داعشە.

رووداو: ئایا کارکردن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت؟

رایان دیڵن: کارکردن لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامدەبێت، ئێمە دەزانین کە ئەوان رۆڵێکی گەورەیان گێڕا لە تێکشکاندنی داعش. ئێستا ئێمە لە قۆناخێکداین دەبێت کار بۆ رێگەگرتن لە دووبارە هەڵسانەوەی داعش بکەین، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت گەشە بە هێزە ئەمنییەکان بدرێت  و هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکی بەرچاوی ئەو هێزانەن. بۆیە رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە چەند مانگ و ساڵی داهاتوودا ئەوەیە کە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامبدات لەبارەی ئەو بابەتە، بەڵام ئێمە نامانەوێت داعش ببینین لە هیچ شوێنێكی عێراقدا سەرهەڵبداتەوە کە باکووری عێراقیش دەگرێتەوە. ئێمە بەردەوامدەبین لە کارکردنمان لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان تاوەکو دڵنیابین لەوەی ئەوە روونەدات.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 05/05/2018 04:32:44 م
خودای گه‌وره‌ هه‌ر هه‌مو خائین خۆفرۆشه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ بكاته‌ قوربان پێڵاو ئه‌م كچه‌ كورده‌ی شاری كه‌ركوك.
كوردستان | 16/05/2018 10:45:23 ص
شير هه شيره ج زنه يان ميره سوباس دەست خۆش ئاهورا خان
 ئەو خانمەی لە سلێمانی دژی عەبادی هاواری كرد، باسی هەڵوێستەکەی دەکات
| 5/5/2018 | (4)
aziz | 16/05/2018 06:46:15 ص
وەڵاهی زۆریشی هێناوە لەچاو
معتصم شواني | 16/05/2018 09:11:25 ص
حزب هەیە تەمەنی ٧٠ ساڵە لەکەرکوک ٦٠٠دەنگی هێناوە چی تیایە ئاڵا ٩٠٠ دەنگ بهێنێت.
ژمارەی دەنگەکانی ئاڵا تاڵەبانی لە لیستە عەرەبییەکە ئاشکرا دەکرێت
| 15/5/2018 | (2)
Iman Botani | 16/05/2018 08:44:56 ص
" ئه‌ندرسۆن دووپاتیشیكرده‌وه‌، هه‌وڵ ده‌دات فه‌رمانه‌كانی ئایینی ئیسلام جێبه‌جێ بكات" کە واتا دەبێت بچێتە ریزەکانی نێو دعش
گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی سوێد له‌م ره‌مه‌زانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بێت
| 16/5/2018 | (1)
Azad Azad | 16/05/2018 08:25:54 ص
ده‌بێت بڵێین لاحول ولا قوت الا بالله‌، زۆر شتی نامۆ و مه‌لموسمان دێته‌ ڕێ ده‌بێت گۆی خۆمان كه‌ڕ كه‌ین بڵێن امین.
درێژترین ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوونی ره‌مه‌زان له‌ سوێد و نه‌رویج ده‌بێت
| 15/5/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 فراکسیۆنی یەکێتی: ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسند دەکرێت 59 خولەک لەمەوبەر |

فراکسیۆنی یەکێتی: ئەم هەفتەیە پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسند دەکرێت

"پرسی خانەنشینی پلەباڵاكان چارەسەر دەكرێت" زۆرتر
ورده‌كاریی رێككه‌وتنی بارسێلۆنا و گریزمان 1 کاژێر لەمەوبەر |

ورده‌كاریی رێككه‌وتنی بارسێلۆنا و گریزمان

مووچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت زۆرتر
هەڵبژاردنی عێراق سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ دیموکراسی 2 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵبژاردنی عێراق سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ دیموکراسی

"دەبێت لایەنەکان رێز لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن زۆرتر
0.359 seconds