وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆسرەت رەسول: ئامانجمانە لەگەڵ عێراق دوو دراوسێی باش بین

لەلایەن راوچی حەسەن 27/9/2017
کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان

رووداو - هەولێر 

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەرکەوتنی گشتپرسی بڵاوکردەوە و پیرۆزبای لە خەڵکی کوردستان کرد و گوتی"دەمانەوێ لەگەڵ حکومەتی ناوەند ناكۆكی و جیاوازییەكانمان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەین و ئامانجمانە دوو دراوسێی باش بین".

رۆژی چوارشەممە 27-9-2017، نووسینگەی رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "شەرەف و شانازییەكی گەورەبوو بۆ گەلەكەمان لە رۆژی گشتپرسیدا هەموومان پێكەوە بەرە و سندووقەكانی دەنگدان چووین و بە "بەڵێ" دەنگماندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان".

لە بەشێکی پەیامەکەیدا کە ئاراستەی حکومەتی ناوەندی کردووە هاتووە " ئامانجمانە لەگەڵ حكومەتی ناوەند و سەرجەم هێز و لایەنە عێراقییەكان دەست بكەینەوە بە گفتوگۆیەكی جددی و بنیاتنەرانە و لە رێگای لێكتێگەیشتنی هاوبەش چارەسەری گونجاو بۆ پرسە گرنگەكانی نێوانمان و ئایندەی پەیوەندییەكانمان بدۆزینەوە و دوو دراوسێی باش بین". 

دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسول

كۆسرەت رەسول عەلی پیرۆزبایی سەركەوتنی گشتپرسی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەكان
جەماوەری خۆڕاگر و بەهەڵوێستی كوردستان

شەرەف و شانازییەكی گەورەبوو بۆ گەلەكەمان كە لەرۆژی گشتپرسیدا هەموومان پێكەوە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان چووین و بە بەڵێ دەنگماندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بەم هەنگاوەش گەلەكەمان رۆحی شەهیدانیان ئاسوودەكرد و بۆ جیهانی دەرەوەشمان سەلماند كە میللەتێكی ئازادیخوازین و دەمانەوێ‌ بە ئاشتی و ئازادی و ئارامی بژین.

لەم رۆژە مێژووییەدا پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەم و دووپاتی دەكەمەوە كە ئیدی دەبێ سەركردایەتی سیاسی كورد بە كۆدەنگی و یەكدەنگی نیشتمانی هەوڵ بۆ هەنگاوەكانی داهاتوو بدات.

جەماوەری خۆڕاگری كوردستان...

لە رۆژی پیرۆزی گشتپرسیدا هاوكات لە هەموو شار و شارۆچكەكانی كوردستان بە كەركووكی شاری ئاشتی و برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان و "سەر"ی كوردستان و سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانی ترو كوردانی دەرەوەی وڵات، هاونیشتمانیانمان "بەڵێ"ی سەربەخۆبوونیان هەڵبژاردوو جوانترین و ئاشتیانەترین و دیموكراسیترین پەیامیان ئاراستەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد و، وتیان بەڵێ ئێمە دەمانەوێ‌ ئازادو سەربەخۆ بژین بەبێ هیچ جیاوازییەكی ئایینی، نەتەوەیی و كلتووری، هەربۆیە جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برا عەرەبەكان، توركمان و كلد و ئاشوورییەكان دەكەم، كە ئەمڕۆ هاوئاوازی گەلی كورد گوتیان بەڵێ دەمانەوێ‌ بە ئاشتی و ئارامی لەگەڵ خوشك و برا كوردەكانمان بژین.

لێرەوەش دووپاتی دەكەمەوە، كە ئامانجمانە لەگەڵ حكومەتی ناوەند و سەرجەم هێز و لایەنە عێراقییەكان دەست بكەینەوە بە گفتوگۆیەكی جدی و بنیاتنەرانە و لەرێگای لێكتێگەیشتنی هاوبەش چارەسەری گونجاو بۆ پرسە گرنگەكانی نێوانمان و ئایندەی پەیوەندییەكانمان بدۆزینەوە و دوو دراوسێی باش بین. 

هاوپەیمانی ستراتیژی سەرجەم وڵاتانی دیموكراتخواز بین و بەهەموومان لەبەرەی دیموكراسی دژی تیرۆرستان بوەستینەوە، جەختیش لەوە دەكەمەوە كە دەرگای گفتوگۆمان واڵایە بۆ هەموو لایەك و دەمانەوێ‌ سەرجەم ناكۆكی و جیاوازییەكانمان لەسەر مێزی گفتوگۆ و بە دیالۆگ چارەسەر بكەین.

جارێكی تر پیرۆزبایی خۆم و سەرجەم سەركردایەتی سیاسی كورد ئاراستەی گەلەكەمان دەكەم و لەم رۆژە مێژووییەدا سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدان دادەنوێنین و پێیان دەڵێین كاروانەكە بەردەوامەو تا دوامەنزڵ ناوەستێ‌.

كۆسرەت رەسول عەلی
كەركووك- كوردستان

کۆمێنتەکان

 
emad mohamad | 27/9/2017
Har bzhet sarok ba raste to saroke kaka kosrat

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| دوێنێ کاژێر 11:31 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| دوێنێ کاژێر 03:51 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| دوێنێ کاژێر 09:58 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەئایسلەندا خەتەنەکردنی منداڵان قەدەخەدەکرێ 3 کاژێر لەمەو بەر |

لەئایسلەندا خەتەنەکردنی منداڵان قەدەخەدەکرێ

مسوڵمان و جووەکانی تووڕەکردووە زۆرتر
یەکەم هەنگاو بەرەو دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لە تاقیگەدا 4 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەم هەنگاو بەرەو دەستنیشانکردنی ئۆتیزم لە تاقیگەدا

لە بەریتانیا ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن زۆرتر
ماکدۆناڵدز دەستکاری ژەمە خۆراکییەکانی منداڵان دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

ماکدۆناڵدز دەستکاری ژەمە خۆراکییەکانی منداڵان دەکات

دەیەوێ تەندروستانەتر بن زۆرتر
0.469 seconds