رووداو- هەولێر
زانا یاسین ناسراوە بە زانا رۆژبەیانی كورە كوردێكی شاری هەولێر كە لە ئێستا دا دانیشتووی وڵاتی بەلجیكایە و وەك خۆی دەڵێ تاوەكو ئێستا توانیوویەتی زیاتر لە 500 كەسی داعش لە رێگای ئینتەرنێتەوە هاك بكات و دەشڵێ چاوەڕێی شتی زیاتر بن لە من.
زانا یاسین دەڵێ من لە ساڵی 2006 كوردستانم بە جێ هێشت كە ئەو كات قوتابی پەیمانگای هونەرەجوانەكان بووم و لەوێوە بەشداری چەندین كاری هونەریم كردووە لە بواری هونەری گۆرانی و مۆسیقا و چەندین بەرهەمی گۆرانیشم تۆمار كردن و بە شێوەی كلیپ بڵاوم كردەوە، بەس ئێستا تەنها لە رێگای ئینتەرنێت و تۆرەكۆمەڵایەتیەكان خزمەتێكی باش دەگەیێنم بە خەڵكی كوردستان، ئەو دەڵێ لە رێگای ئینتەرنێـەوە توانیوومە زیاتر لە 500 كەسی داعش هاك بكەم و وێنە و زانیارییەكانیان رەش بكەمەوە.
سەبارەت بە هاك كردنێكی كەسێكی نێو داعش تورك كە ڤیدیۆكانی ئەوان مۆنتاژ دەكات و بڵاویان دەكاتەوە زانا دەڵێ: ئەو كەسی كە هاكم كردووە ناوی لە خۆی ناوە "ئەبوو خالید " كە داعشێكی توركە و ئەو مۆنتاژی ڤیدیۆی دژی پێشمەرگە و یەپەگە ئامادە دەكات و بڵاوی دەكاتەوە بۆیە لە چەند رۆژی رابردوو توانیم بە شێوەكی ئاسان ئەو داعشە هاك بكەم و بە ئاسانی برۆمە نێو كۆمپیتەرەكەی و هەرچی زانیاری هەیە لێی رەش بكەمەوە و بۆ ئەبووبەكری بەغدادیشی ئاقڵ بكەم .
زانا وەك خۆی دەڵێ شارەزایەكی زۆر باشم هەیە لە ئایتی و هاك كردن ئەویش دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 ئافرەتێك زۆر سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان كردبوو ئەوە منیش توانیم لە رێگای ئینتەرنێتەوە ئەو ئافرەتە هاك بكەم
زانا بۆ یەكەم جارە نهێنیەكی گرینگ ئاشكرا دەكات و دەڵێ: بۆیەكەم جارە لە رێگای رووداوە شتێكی گرینگك ئاشكرا دەكەم من "نوری مالیكی" سەرۆكوەزیرانی عێراقی پێشووە هاك كرد و توانیم وێنەی ئاڵای كوردستان لەسەر لاپەرەی سەرەكی ئەو دابنێم چونكە ئێستا ئەو هەموو كوردی مەشغوڵ كردبووە بە خۆیەوە بە هۆی كارە نابەجێیەكانی ئەوم هاك كرد بۆ ئەوەی ببێتە دەرسێك بۆ هەموو ئەو كەسانەیكە دژی كورد دەوەستن .
رۆژبەیانی دەڵێ : من هیچ كاتێك كەس بە بێ هۆ هاك ناكەم و نەشم كردووە، چونكە ئەوە دوورە لە ئەخلاقیەتی مرۆڤایەتی و هیچ كاتێكیش ئامادە نەبووم كەسیش هاك بكەم بۆیە هیوادارم كەس بە هەڵە لە كارەكانی من نەگات چونكە تەنها خزمەتیكی خاك و نیشتیمانی خۆم دەكەم .
لە كۆتایی زانا دەڵێ: لە ئێستادا خەریكی پرۆژەیەكم كە 15 گەنجی كوردی لێ هاتوو كۆبكەمەوە و لەوێوە ئەوی دژی كورد بوەستێت و سوكایەتی بە خاكی پیرۆزی كوردستان بكات یا بەی ئاڵای كوردستان بكات ئەوە ئێمە هاكی دەكەین و لەم رێگایەوە خاك و نیشتیمانی خۆمان دەپارێزین چونكە ئەوە ئەركێكی سەرشانمانە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ