وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گەنجێكی كورد دوای 52 رۆژ لە رفاندنی، ئازاد كرا

لەلایەن تریسكە شێرزاد 27/11/2018
رۆژگار دەڵێت لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە رفێنراوە
رۆژگار دەڵێت لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە رفێنراوە

رووداو – هەولێر

رۆژگار یاسین، بۆ كڕینی هەندێك پێداویستی چووبووە دەرەوە، لەلایەن چەند كەسێكەوە رفێنرا و دوای 52 رۆژ ئازادیان كرد.


رۆژگار، تەمەن 23 ساڵ كە شەوی 24ی ئەیلول رفێنرا، دانیشتووی گەڕەكی واستی شاری كەركووكە. ئەمساڵ قۆناغی شەشی ئامادەیی تەواو كردبوو، كاتێك ئازادكرا، زۆربەی هاوڕێكانی لە زانكۆ وەرگیرابوون، بەڵام ئەو بەهۆی رفاندنییەوە خوێندنی ئەمساڵی زانكۆی فەوتا.

رۆژگار دوای ئازادكردنی بە (رووداو)ی گوت: "من كادیری لقی سێی پارتی بووم. لە كاتی ریفراندۆمەكە هاوڕێ‌ عەرەب و توركمانەكانم هان دەدا بەشداری بكەن و بە بەڵێ دەنگ بدەن. ئەوان زۆر رێزیان دەگرتم، بەڵام هەندێ كەس دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بوونە دوژمنم، لەلای حەشدی شەعبی شكاتیان لێكردم، حەشد ویستی دەستگیرم بكات، بەڵام من رامكرد بۆ هەولێر و ماوەیەك مامەوە، بەڵام ناچار بووم بگەڕێمەوە كەركووك".

رۆژگار دەڵێت بەهۆی ئەوەی قوتابی بووە، ناچار بووە بگەڕێتەوە شارەكەی، نزیكەی مانگێك خۆی شاردووەتەوە، رۆژانەش برا گەورەكەی هاتوچۆی پێكردووە بۆ قوتابخانە. رۆژگار نزیكەی دوو مانگ لە هەولێر بووە، هەرچەندە باوكی زۆر داوای لێكردووە لە هەولێر بمێنێتەوە، بەڵام بە قسەی نەكردووە. رۆژگار گوتی: "مانگی حەوتی ئەمساڵ دووبارە چوومەوە بۆ هەولێر، نزیكەی دوو مانگ لەوێ‌ مامەوە، بەڵام  بڕیارمدا بگەڕێمەوە كەركووك، چونكە زۆر بیری باوكم و براكەمم دەكرد".

رۆژگار تەنیا 10 رۆژ لەگەڵ كەسوكارەكەی مایەوە، شەوی 24/9/2018 لەلایەن چەند كەسێك بە ئۆتۆمبێلێكی جامڕەش رفێنرا. رۆژگار دەڵێت: "سەعات یەكی شەو بوو لەگەڵ ئەحمەدی هاورێم چووین بۆ فرۆشگایەكی نزیك ماڵی خۆمان، لە كاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبێلێكی جامڕەش رایگرت، سێ كەس دابەزین و بە زەبری دەمانچە منیان خستە نێو ئۆتۆمبێلەكە".

بەو پێیەی چاوی بەسترابووەوە، نەیزانیوە بۆ كوێی دەبەن. ئەو گوتی: "منیان لە ژوورێك دانا، نازانم كوێ‌ بوو، بەس ئەوەندە دەزانم ئەوانەی منیان رفاند حەشد بوون، چوار رۆژ بە بەردەوامی ئەشكەنجەیان دام".

چەكدارەكان چییان لە گیانی رۆژگار دەویست؟ رۆژگار دەڵێت: "ئەوان دەیانگوت تۆ تیرۆرستی و دەبێ‌ ئیعتراف بكەی كە تیرۆریستی، بەڵام من هیچ قسەیەكم نەكرد، كاتێك زانییان سوودی نییە، ئینجا كارەبایان لە جەستەم دا، دیسان هیچم نەگوت، كاتێك داوای ئاو و نانم دەكرد، لە جیاتی بۆم بێنن، زیاتر ئەشكەنجەیان دەدام، چەندینجار لە ژێر ئەشكەنجەدا بوورامەوە". 

وەك رۆژگار باسی كرد، دوایینجار كە بووراوەتەوە بۆ شوێنێكی دیكە گوازراوەتەوە، بەڵام چاوی كرابووەوە و بینیویەتی لە شوێنێكە بەدەستی سوپای عێراقەوەیە. رۆژگار دەڵێت "نەمدەزانی چەند رۆژە لەو شوێنەم، بەڵام ئەوەندەم دەزانی كە لە دەستی حەشدی شەعبیدا نیم".

رۆژگار هەر خەیاڵی لەلای ئەوە بووە یەكێك بێت و دەست و قاچ و چاوی ببەستێ‌ و بیكوژێ‌، هیچ ئومێدێكی بەوە نەبووە رزگار بكرێ‌، بەڵام گفتوگۆیەكی نێوان دوو سەرباز دووبارە ئومێد بە رۆژگار دەبەخشێ‌. رۆژگار دەڵێت: "گوێم لێبوو سەربازەكان لە نێوان خۆیاندا دەیانگوت ناتوانین ئەو كوڕە بكوژین، تووشی كێشە دەبین، ئیدی لەوێوە ئومێدم بۆ دروست بوو كە رزگار دەبم".

كاتێك یەكێك لە سەربازەكان دەچێتە ئەو ژوورەی رۆژگاری تێدا بەندكراوە، پێیدەڵێت بەیانی ئازادت دەكەین، بەڵام دەڵێت "من باوەڕم نەكرد، وامزانی درۆ دەكات و بەیانی دەمكوژن".

قسەی سەربازەكە راست دەرچوو، بەیانی چاوی رۆژگار دەبەستن و سواری ئۆتۆمبێلێكی دەكەن، دوای ماوەیەك چاوی دەكەنەوە و لە شوێنێك دایدەبەزێنن، تەماشا دەكات شوێنەكە نزیك ماڵی خۆیانە. بۆیە بە پەلە رادەكاتەوە بۆ ماڵەوە.

ئەو ترسی لەوە هەبوو بەهۆی رفاندنەكەیەوە باوكی لە حەژمەتان مردبێ‌. رۆژگار دەڵێت كە چوومە ژوورە بینیم باوكم لە ماڵە، كە منی بینی لە خۆشیان دەستی بە گریان كرد".

سەرباز یاسین كە برای رۆژگارە، بە (رووداو)ی گوت، لەو ماوەی براكەی بێسەروشوێن بووە، لە زۆر شوێن بەدوایدا گەڕاون و دواجار گەیشتبوونە ئەو باوەڕەی كە كوژرابێ‌، بۆیە كاتێك رۆژگاریان بەزیندوویی بینیوەتەوە، باوەڕیان بەچاوی خۆیان نەكردووە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : رفاندن
821 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.25 seconds