وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

مەڕوماڵات بە قاچاخ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەهێندرێتە باشووری کوردستان

لەلایەن رەنجە جەمال 28/11/2018
حکومەتی ئێران هەناردەکردنی مەڕوماڵاتی زیندووی قەدەخەکردووە

رووداو-هەولێر

چەند مانگێکە حکومەتی ئێران هەناردەکردنی مەڕوماڵاتی زیندووی لەو وڵاتەوە قەدەخەکردووە، بەڵام رۆژانە لەڕێگە نافەرمییەکانەوە بە سەدان سەر کاوڕ و مەڕ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاودیوی باشووری کوردستان دەکرێن و بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن، بە نرخی کەمتر لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن. 


بەرێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێنەری هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێنان و فرۆشتنی ئەو ئاژەڵانە بەهۆی ئەوەی پشکنینیان بۆ ناکرێت، رێگەپێدراو نییە.

ئێستا رۆژانە ئاژەڵ لەڕێگەی شوانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە قاچاخ ئاودیوی هەرێمی کوردستان دەکرێن، لە هەرێمی کوردستانیش زۆربەیان لەڕێگای بازرگانانی عەرەبەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق دەنێردرێن.

جگه‌ له‌ رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاژه‌ڵ له‌ رۆژئاوای کوردستان و سووریاش به‌شێوەی فەرمی و قاچاخ ده‌هێنرێن، ئێستا تاوەکو ئاژەڵێکی نێوخۆیی کڕیاری بۆ پەیدادەبێت، 5 ئاژەڵی سوری دەفرۆشرێن.

جگە لە زیانی ئاژەڵداران، هێنانی ئاژەڵی ئێرانی بە قاچاخ مەترسییە بۆ دروستبوونی نەخۆشی، چونکە بێ پشکنین دەگەنە مەیدانەکانی ئاژەڵان.

بەرێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان کە ئەندامی رێکخراوی تەندروستی جیهانیشە، چەندینجار لیژنەکانی چاودێری و لایەنە ئەمنییەکانیان لە مەترسییەکانی هێنانی ئاژەڵ بە قاچاخ ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئیجرائاتێک نەکراوە.

بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی، جگە لە گۆشتی سوور حکومەت رێگەیداوە ئاژەڵی زیندووش لە دەرەوە هاوردەبکرێت، بەڵام بە فەرمی و لەڕێگای خاڵە سنوورییەکانەوە. ئێستا بەشێک لەو گۆشتە سوورەی لە بازاڕەکان هەن، هی ئەو ئاژەڵانەن کە بە قاچاخ بێ پشکنین هاوردەکراون.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.266 seconds