وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لە هەرێمی کوردستان یارییەکی پێنج هەزار ساڵە دەکرێت

لەلایەن سەرباز سیامەند 27/11/2018
2237 ژمارەی بینین
رووداو - AFP 

دوای تێپەڕبوونی پێنج هەزار ساڵ بەسەر یاری شاهانەی ئوور، ئەمڕۆ یارییەکە لە دەڤەری راپەڕینی باشووری کوردستان دەکرێت.

روخسار رەمەزان، سەرپەرشتیاری یەکەی شوێنەواری لە زانکۆی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "یاریی شاهانەی ئوور، لە ساڵی 1922 لەناوچەی شوێنەواری ئوور دۆزراوەتەوە، بەڵام چۆنێتی کردنی یارییەکە بە نەزانراوی مابووەوە. دوای 50 ساڵ و خوێندنەوەی رێساکانی یارییەکە لەلایەن شوێنەوارناس ئیرڤین فینکڵ، چۆنیێتی کردنی یارییەکە دۆزرایەوە و ئێستا لە راپەڕین دەکرێت".


سەرپەرشتیاری یەکەی شوێنەواری لە زانکۆی راپەڕین هەروەها دەڵێ "یارییەکە وەکو دامە و تاوڵەیە، لە 20 خانە پێکهاتووە، حەوت بەرد و سێ زاری شێوە لوولەیی لە یارییەکەدا بەکاردێن، کە یەکێکیان دوو خاڵ و ئەوەی دیکە یەک خاڵ و ئەوەی سێیەم هیچ خاڵی لەسەر نییە".

مامۆستا هۆشمەند مۆفەق، مامۆستایەکی دەڤەری راپەڕین دوو دانە لەو یارییەی لە دار دروستکردووە، جیا لە خوێندکارانی زانکۆ، لەناو خەڵکیش تاقیکراوەتەوە و خەڵک یارییەکەیان کردووە، بەگوتەی روخسار رەمەزان "بەلایانەوە پەسەند بووە".

روخسار رەمەزان دەڵێ "دەمانەوێت پەرە بە پرۆژەکە بدەین و بیگوازینەوە بۆ قوتابخانە بنەڕەتییەکان بەتایبەتی پۆلی حەوتی بنەڕەتی، کە لە وانەی مێژوو لەسەر شوێنەوار دەیخوێنن".
 
سەرپەرشتیاری یەکەی شوێنەواری لە زانکۆی راپەڕین جەختدەکاتەوە لەوەی: لە مۆزەخانەی بەریتانیا شوێنێکی تایبەت بەو یاریە کراوەتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەپێی دەرفەت کارمان لەسەر یاریەکە کردووە.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


0.188 seconds