وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سەرۆکوەزیرانی ڤاتیکان سوپاسی کوردستان دەکات

لەلایەن محەممەد شوانی 27/12/2018
4613 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر

رۆژی پێنجشەممە 27ـی 12ـی 2018 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كاردیناڵ پێترۆ پارۆلین، سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك لە راوێژكارانی حكومەتی ڤاتیكان و پیاوانی ئایینی مەسیحی لە هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان سڵاو و رێزی تایبەتی قەداسەتی پاپای بە سەرۆك بارزانی گەیاندووە. هەروەها سوپاسی هەوڵەكانی بارزانی و حكومەتی هەرێمی كردووە بۆ پاراستنی پێكهاتەی مەسیحی لە كوردستان و عێراق.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی، سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان رایگەیاندووە، هانی باشتركردنی دۆخی هەموو لایەك دەدات لە كوردستان و عێراق. داواشكرد گوزەران و دۆخی ئاسایشی موسڵ و ناوچەكانی نەینەوا باشتر بكرێت بۆ ئەوەی ئاوارەكان بتوانن بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان سوپاسی سەرۆك بارزانی كردووە بۆ پابەندبونی بەرامبەر قووڵتركردنی پێكەوەژیان، پاراستنی دۆخی پێكهاتەكان، دابینكردنی ئارامی و باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان.

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان گوتوویەتی، هانی هەردوولا دەدات كە گرفتەكانیان بە دیالۆگ و ئاشتی چارەسەر بكەن و لەو بارەوە گەشبینیی خۆی بە سەرۆك بارزانی راگەیاند.

سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی و شاندەکەی ڤاتیكانی كردووە و ئاشکرای کرد، لەكاتی پەلاماری داعش بە خوشك و برا مەسیحییەكانی راگەیاندووە كە "هەموومان چارەنووسی هاوبەشمان هەیە و، لە مردن و ژیاندا بەیەكەوە دەبین". 

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە تاوانەکانی داعش و قوربانیدانی خەڵكی كوردستان داوە و ئەوەی دووپاتكردەوە "پێویستە هەموو لایەكمان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هانی خوشك و برا مەسیحییەكان بدەین كە لە وڵاتی خۆیان بمێننەوە و، هاندانیان بۆ جێهێشتنی وڵات بە بابەتێكی هەڵە وەسفكرد".

لەبارەی هەڕەشەی تیرۆر، سەرۆك بارزانی جەختیكردەوە "تیرۆر بەهۆی كۆمەڵێك هۆكارەوە سەری هەڵداوە و ئەگەر ئەو هۆكارانە چارەسەر نەكرێ لە ئاییندەدا مەترسیی گەورەتر لە داعش سەرهەڵدەداتەوە".

پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە هەمیشە كوردستان لایەنگری زمانی دیالۆگ بووە و شەڕی نەویستووە. راشیگەیاندلە هەوڵی ئەوەدان كێشەكان چارەسەربكرێن ئاماژەی بە كەسایەتیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی تازەی عێراق کرد كە "كەسێكی كراوە و لایەنگری لێكتێگەیشتن و چارەسەری كێشەكانە".

0.328 seconds