وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

په‌كه‌كه‌، وا مه‌كه‌!‌

لەلایەن هێمن عەبدوڵڵا 28/1/2019
هێمن عەبدوڵڵا
هێمن عەبدوڵڵا

پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ پاساوێكی نه‌ماوه‌ بۆ له‌وه‌ زیاتر به‌كارهێنانی‌ خه‌ڵكی‌ باشووری كوردستان. به‌تایبه‌تیش پاش رووداوه‌كانی شیلادزێ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ناچارده‌بن بیر له‌ چاره‌سه‌رێكی جدی بۆ ئه‌و دۆسێیه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ وابكات چیدی‌ له‌سه‌ر سنووره‌كان ئاگر و ئاسن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌بارێت. ئه‌مه‌ بووه‌ته‌ پێویستی و ده‌بێ قه‌ندیلیش له‌مه‌ تێبگات.

له‌ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا، په‌كه‌كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ سه‌رئێشه‌ گەورەکان بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌ راستییه‌كه‌ی ده‌بوو‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بووایه‌. ئه‌وه‌ی پاساوی ته‌راتێنی داوه‌ته‌ سوپای توركیا له‌ خاكی باشووری كوردستان په‌كه‌كه‌یه‌. ئه‌وه‌ی وایكردووه‌ ته‌نیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی باشوور و باكووری كوردستان نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر سنووری باشوور و رۆژهه‌ڵاتیش (به‌بیانووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پژاك)‌ گوندنشینان هه‌میشه‌ ماڵ به‌كۆڵه‌وه‌ بن و به‌ تۆپباران و بۆمبارانی فڕۆكه‌ شه‌هیدبن هه‌ر په‌كه‌كه‌یه‌. داگیركه‌ر مادام داگیركه‌ر و دوژمنه‌ به‌ پاساو و بێ پاساو ده‌تكوژێ، به‌ڵام كاتێك په‌كه‌كه‌ ئه‌و پاساوه‌ی له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌ی زێڕین پێشكه‌ش بكات، له‌ده‌ست خۆی نادات و ژیانت لێ ده‌كاته‌ دۆزه‌خ.

پار به‌هۆی داخرانی ئاسمانی كوردستانه‌وه‌، به‌ به‌رده‌وامی به‌ باكووری كوردستاندا هاتوچۆم ده‌كرد. هه‌ر شارێكی باكوور و هه‌ر كۆڵانێكی ئه‌و شارانه‌ ئاسه‌واری وێرانی و خانووی ره‌شداگه‌ڕاوی پێوه‌بوو، مرۆڤه‌كانیش نائومێد و بێزار بوون. ئه‌و دۆخه‌ شه‌ڕێكی خۆتڕێن دروستیكردبوو كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا له‌نێو شاره‌كان و به‌ خۆشاردنه‌وه‌ له‌پشت خه‌ڵكی سیڤیله‌وه‌ هه‌ڵیئایساند و ناوی لێنا (شه‌ڕی خه‌نده‌ك). من به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌ڕه‌ش چووبوومه‌ باكووری كوردستان و ئه‌و خه‌نده‌قه‌ نه‌فره‌تییانه‌م بینیبوو كه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دۆخی خه‌ڵكی باكوور چاك بكه‌ن، ژیانی هێنده‌ی دیكه‌ كردنه‌ دۆزه‌خ.

دۆخه‌كه‌ به‌ر له‌وكات وابوو كه‌ به‌ هه‌وڵی هه‌مووان، هه‌ده‌په‌ و ئۆجه‌لان و ئاكه‌په‌ و ئه‌ردۆغان خواستێكی جدییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و نه‌هێشتنی شه‌ڕ له‌ توركیا له‌لا دروست ببوو. زۆربه‌ی باكووری كوردستان به‌فه‌رمی به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بوو، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ست هه‌ده‌په‌وه‌ بوو. فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ی كوردی له‌نێو په‌رله‌مانی توركیا هه‌بوو. كه‌س بڕوای نه‌ده‌كرد جارێكی دیكه‌ كوردی باكوور بگه‌ڕێنه‌وه‌ دواوه‌، به‌ڵام كه‌س ئاگای له‌و خه‌ونه‌ خراپانه‌ نه‌بوو كه‌ سه‌ركرده‌ شه‌ڕخوازه‌كانی قه‌ندیل بینیبوویان و ده‌یانه‌ویست وه‌دیبهێنن. ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه‌ باكوور وێران بوو، ئۆجه‌لان گۆشه‌گیر كرایه‌وه‌ و هه‌ده‌په‌ هه‌موو شتێكی له‌ده‌ستدا و ده‌میرتاش گیرا و براده‌رانی قه‌ندیلیش وه‌كچۆن پێشتر له‌ شاخ بوون، هیچ له‌ ژیانیان نه‌گۆڕا و هه‌موو شتێك هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه‌.

له‌ماوه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌ی رابردوودا په‌كه‌كه‌ هیچ شتێكی نه‌كردووه‌ كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان. له‌سه‌ر سنووره‌كان هه‌ر سه‌رئێشه‌ بووه‌، له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كاندا هه‌ر مایه‌ی ده‌رده‌سه‌ری بووه‌ و له‌ نێوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ دروستكردنی حیزبی پرۆكسی و رادیكاڵیزه‌كردنی گه‌نجان و خه‌ڵك ژیانی ناسه‌قامگیر كردووه‌. هۆیه‌كه‌شی روونه‌: په‌كه‌كه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رووی له‌ باكووری كوردستان بێت، پشتی له‌ باكوور و رووی له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌. ئه‌مه‌ش بۆ حیزبێك كه‌ ده‌مێكه‌ وازی له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان هێناوه‌ و ماوه‌یه‌كیش بانگه‌شه‌ی خۆسه‌ریی دیموكراتیكی كردووه‌ به‌هه‌ده‌ردانی وزه‌ و تواناكانیه‌تی له‌ ئیشێكدا كه‌ هی ئه‌و نییه‌.

له‌ قۆناخی داهاتوودا ده‌بێ هه‌ولێر كار له‌سه‌ر حه‌ساندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی بكات. پاش سی ساڵ له‌ گۆنگه‌ڵی سه‌ربازی و سیاسی كاتی ژیانه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌. یه‌كێك له‌ پێشمه‌رجه‌كانی ژیانیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك هه‌ست به‌ ئاسایش بكات، به‌داخه‌وه‌ یارانی ئه‌شكه‌وت له‌ قه‌ندیل ئه‌مه‌یان له‌ ساڵانی رابردوودا تێكداوه‌ و نابێ چیدیكه‌ هه‌ولێر رێگه‌بدات درێژە بەمە بده‌ن. چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ كوردایه‌تی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییش بێت، كوردایه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵبده‌ی ژیانێكی خۆش بۆ هاونه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت ده‌ستەبه‌ربكه‌ی نه‌ك لێی تێكبده‌ی.


کۆمێنتەکان

 
ره شید | 28/1/2019
کاک" هیمن " ئه م نوسراوه ی جه نابت هه ستی دل و هه لویستی هه موو کوردیکی دلسوزی، نیشتیمان په روه ره ؛ به میلیونان کورد بوونه ته" بارمته "ی سیاسه تی گوماناوی کومپانیایه کی شه ری به وه کاله ت !به هه زاران به لگه و ده لیل ئه مانه خواست و ویستی دوژمنانی کورد جیبه جیده که ن و بریاربه ده ستانیان پیاوی بیگانه ن!
نیشانەکردن : هێمن عه‌بدوڵڵا
2908 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 14 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.391 seconds