وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

یەكێتی دێتە پێشەوە؟

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی 28/1/2019
رێبوار كەریم وەلی
رێبوار كەریم وەلی

(1)
دانوستاندنەكانی پارتی و لایەنەكانی دیكە و بەتایبەتیش لەگەڵ یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە كە یەكێتی بتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا لەسەر پۆستەكان و ئەو ناوانەی دەبیسترێن، لە ناوخۆی خۆیاندا ساغ ببنەوە.

پارتی تا راددەیەكی زۆر لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان هاتووەتە پێشەوە و تەنانەت، مرونەتێكی زۆری لە مەسەلەی دانانی پارێزگاری كەركووكیش نواندووە، لیژنەكانی پەیوەست بە رێككەوتنی درێژخایەنی نێوان پارتی و یەكێتیش نەخشە رێگاكەیان ئامادەیە كە بە ئیحتیمالی زۆر رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە كە پارتی لە مەسەلەی بەغداش بتوانێ عینادیی خۆی بەلاوە بنێ و پتر تەركیزی لەسەر ئەو دەستكەوتانە بێت كە بەدی دێن، لە مەسەلەی بودجەشدا پەرلەمانتارانی لایەنە سیاسییەكان وەكو یەك تیمی سیاسی كاریان كرد و ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە كاری هاوبەش بەرهەمی زیاتری بۆ كوردستان دەبێت.

بۆیە پارتی دەتوانێ زۆر بە ئاسانی تۆپەكە هەڵداتە گۆڕەپانی یەكێتییەوە، ئەگەر یەكێتی دوای ئەو هەموو مرونەتە نەتوانێ هەنگاوێك بێتە پێشەوە، یەكێك لەو كارتانەی كە پارتی هەمیشە لەبەردەستیەتی ئەوەیە كە ئەگەر یەكێتی نەتوانێ سەرباری هەموو نەرمییەك خۆی یەكلا بكاتەوە، یان هەندێك دۆسیە بۆ دوای سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت هەڵنەگرێت، ئەوا پارتی توانای ئەوەی هەیە ئاراستەی رووداوەكان بەپێی ویستی خۆی بگۆڕێت.

پێكهێنانی حكومەت بەبێ یەكێتی شتێكی مەحاڵ نییە و یەكێتیش باش ئەو راستییە دەزانێت. دیسانیش پێكنەهاتنی حكومەتیش عەیبەیەكی ئەوەندە گەورە نییە، چونكە ئەم حكومەتەی ئێستا هەیە، سەرباری ئەوەی كە كاربەڕێكەرە، بەڵام حكومەتێكی بەهێزە و كاری خۆیشی دەكات (ئەگەرچی هەندێك لە وەزیر و بەرپرسەكانی، دەسەڵاتی ئیمزایان نەماوە).

لەو رووەوە كۆبوونەوەكانی ئەم هەفتەیە دەبێ یەكلاكەرەوە بن و هەر نەبێ بتوانرێ لە رۆژانی داهاتوودا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

پارێزگارێكی گۆڕان بۆ كەركووك
(2)
ئەگەرچی پارتی تا راددەیەكی زۆر لە هەڵوێستەكانی سەبارەت بە مەسەلەی دانانی پارێزگارێكی (یەكێتی) و لە یەكێتیش لە(ئۆكتۆبەرچییەكان) نەرمی پێشانداوە، بەڵام ئەگەر پارتیش رازی بێت، بۆ یەكێتی عەیبەیەكی گەورەیە تا مەسەلەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بەلایەكدا نەخات و لێكۆڵینەوە لەو رووداوە نەكات، یەكێك لەو سیانەی كەركووك كە ئەندامی مەكتەبی سیاسیشن، بكاتە پارێزگار.

نە لەناو یەكێتی پیاو قاتییە و نە لە دەرەوەی یەكێتیش كە بەڕاستی دڵسۆزی كەركووك و كەركووكییەكان بن و، بتوانن بەر بەو لێشاوی تەعریبە بگرن كە لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە بە شێوەیەكی سیستەماتیك و خراپتر لە سەردەمی بەعس دەستیپێكردووە.

پارێزگاری سلێمانی كە ئێستا لە پشكی گۆڕانە، بە شاهیدی زۆر كەس سەركەوتوو بووە و باڵانسێكی باشی لە نێوان لایەنەكاندا دروستكردووە و لای حكومەتیش لە هەولێر تەقدیری هەوڵەكانی دەكرێت.

بۆیە دانانی كەسێك لە كەركووك كە بتوانێ هەمان ئەو رۆڵە ببینێت، دەبێ بۆ یەكێتی و پارتیش زەرورەت بێت. كەسانێكی خەباتگێڕی وەكو عوسمانی حاجی مەحموود، كە پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، وەزیری ناوخۆ و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بووە و بە یەك مەسافە لە هەموو حزبەكان نزیكە (خەڵكی ناوچەكەیە و رایەڵی باشی لەگەڵ پێكهاتەكانیشدا هەیە) دەتوانێ تا راددەیەكی زۆر برینەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر ساڕێژ بكاتەوە. ئەوانەیش كە بۆ چەند (تەنەكە نەوتێك) مامەڵە بە چارەنووسی كەركووكیەكان دەكەن، ئەو چەند تەنەكە نەوتەیان هەر دەستدەكەوێت، بەڵام با فەزڵێك بۆ مێژووی خۆیان تۆمار بكەن و ئەو دەستپێشخەرییە رابگەیەنن. بە دڵنیاییەوە پارتی پێشوازیی لێدەكات.

با و باران
(3)
پەندێكی كوردی هەیە دەڵێ:"با بێ و باران بێ لە عومری بەفر كەم دەبێتەوە". راستییەكەی پەكەكە و توركیا بۆ میللەتی ئێمە بوونەتە ئەو با و بارانە، باجەكەشی خەڵكی سیڤیل و گوند داگیركراوی ئەو ناوچانە دەیدەنەوە كە پەكەكە وەكو هەرێمی پاراستنی میدیا ناوی ناون! چەند دەستدرێژیی توركیا بۆ سەر خەڵكی سیڤیلی كوردستان تاوان بێت، بەكارهێنانی خەڵكی سیڤیل وەكو قەڵغانی مرۆیی لە لایەن پەكەكەشەوە دەچێتە هەمان خانە.

هۆشداریی سەرۆكی حكومەت بۆ پەكەكە زۆر جددی بوو، چونكە توركیا لە ئاستانەی هێرشێكی سەربازیدایە بۆ سەر پەكەكە و تەنانەت ئەو باسە لە دیداری نێوان دكتۆر بەرهەم ساڵح و ئەردۆغانیش ورووژێنراوە. هەم پەكەكە و هەم ئەردۆغان، لە عەرەفەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا پێویستیان بە شەڕە، بەڵام دەیانەوێ شەڕەكە لەسەر خاكی كوردستانی باشوور بكەن.

ئێستا كە یەكێتیی كۆنە هاوپەیمانی پەكەكە پشتی تێكردوون و تەنانەت هەموو جۆرە هاوكارییەكی توركیا دەكات لە پێناو هێشتنەوەی پەیوەندییەكانی، پەكەكە و هەندێك لە خەڵكی ناوچەكە دەیانەوێ پارتیش بخەنە ئەو هەڵوێستەوە كە پارتیش بەرپرسیارە. ئەمڕۆ وڵاتی بەناو عێراق ئەگەر خاوەنی سیادە و سەروەرییە، دەبوو لە بەرزترین ئاست و بە توندترین شێوە بۆردومانەكانی توركیا نەك هەر ئیدانە بكات، بگرە رێگریشیان لێ بكات. پارتی لە سەروەریی بەغدا بەرپرسیار نییە و هیچ سەفقەیەكی ژێربەژێریشی لەگەڵ توركیادا نییە. 

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 28/1/2019
Dastxosh
Vinos mushir | 28/1/2019
Dastt xosh u bzhi
Azad Azad | 29/1/2019
ده‌ست خۆش كاك رێبوار، پارتی هه‌مو كات كوری خۆی كردوه‌ته‌ قوربانی كچی خه‌ڵك واته‌ پارتی هه‌مو كاتێك بۆست و به‌شی خۆی داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تری كوردستان له‌ پێناوی یه‌ك ریزی و ته‌بای ماڵی كورد به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ له‌ دوایشا بونه‌ته‌ دوژمنێكی سه‌ر سه‌ختی پارتی، به‌نسبه‌ت شاری كه‌ركوك دوای ١٦ خیانه‌تی ٢٠١٧ یه‌كیه‌تی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانی له‌ده‌س داوه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ٢١ كورسی هه‌یه‌ راست نیه‌ به‌ په‌یوه‌ستی ته‌زویر و دۆسته‌كانی ئێرانیان یه‌كیه‌تی له‌سه‌ر قاچی خۆی ڕاوه‌ستاوه‌ واته‌ یه‌كیه‌تی ئه‌گه‌ر پۆستی پارێزگای كه‌ركوك و دادی عیراق وه‌رگرێت یه‌كیه‌تی ناتوانێت تازه‌ به‌م تێك شكاویه‌و و ناته‌بای ناو خودی یه‌كیه‌تی به‌رگری له‌ مافه‌كانی كه‌لی كورد بكات و ته‌عریبی داڕێژراوی ئاخونه‌كان ئێران بگرێت دژی گه‌لی كورد. باشترین چاره‌سه‌ر بۆ یه‌كیه‌تی ده‌بێت به‌پێی به‌ڕه‌كه‌ی خۆی هه‌نگاو بنێت له‌ به‌ر خاتری مانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌كینا ئه‌وه‌ ئێران به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات هیچ دوور نیه‌ یه‌كیه‌تی به‌هۆی ئاودیو كردنی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ته‌نكه‌ر بۆ ئێران بخڕێته‌ لیستی ڕه‌شه‌وه‌ من زۆر ته‌ئكیدم یه‌كیه‌تی ئه‌گه‌ر ئاودیو كردنی نه‌وت بۆ ئێران ڕانه‌گرێت ده‌خرێته‌ لیستی ڕه‌شی جیهانیه‌وه‌ وه‌ك حیزبالله‌ و حه‌ژدی شه‌عبی و حه‌ماسه‌وه‌.
10929 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 23 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن دوێنێ کاژێر 10:15 |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.343 seconds