وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووک دەنگدان بۆ گشتپرسی رەتدەکەنەوە

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 28/8/2017
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری بەشداریکردنی کەرکووک لە گشتپرسی دەدات

رووداو - کەرکووک

سبەی (29-8-2017) ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری فەرمی دەدات بۆ بەشداریی پارێزگاکە لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان. لایەنە عەرەب و تورکمانەکانیش دەنگدان لەسەر ئەو پرسە بە نایاسایی ناودەبەن و دەڵێن، کاری ئەنجوومەن نییە.

فراکسیۆنی برایەتی لە کۆی 41 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا 26 دەنگی بۆ دەنگدان لەسەر گشتپرسی کەرکووک زامنکردووە. بەڵام فراکسیۆنی تورکمان بڕیاریداوە بایکۆتی دانیشتنەکە بکات، فراکسیۆنی عەرەبەکانیش هێشتا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە. 

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەن بە رووداوی گوت "ئێمە وەک ئەنجوومەن پێویستە سەرەتا بڕیارەکە دەربکەین و بابەتەکە رێڕەوی یاسایی وەربگرێت دوای هەر رێوشوێنێک پێویست بێ دەیگرینەبەر، ئیدەرەش وەک لایەنی جێبەجێکار هەموو شتێک دابیندەکات، پاشان بە وردی چاودێری پرۆسەکه دەکەین بۆ ئەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک بێبەش نەبن لە دەنگدان لەو گشتپرسییەدا".

تورکمانەکانی نێو ئەنجوومەن هەموو دەرگاکانیان بەڕوی فراکسیۆنی برایەتی-دا داخستووە؛ نە ئامادەن بەشداری دانیشتنەکە بکەن، نە بڕیاردان لەسەر بەشداری کەرکووک لەگشتپرسی بەکاری ئەنجوومەن دەزانن.

رەعد روشدی، ئەندامی فراکسیۆنی تورکمانی بۆ رووداو دەڵێت "ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجامدەدرێت دژی دەستوورە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییه، بۆیە ئەگەر کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت بایکۆتی دەکەین و لێره بەدواوە حکومەتی عێراق لەو کارەیان بەرپرسیاره".

فراکسیۆنی عەرەبی هێشتا لە نیوەی رێگاکەن ئەوان خوازیاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنن و کاتەکەی به گونجاو نازانن.

د. خەلیل ئیبراهیم، گوتەبێژی فراکسیۆنی عەرەبی لە ئەنجوومەن دەڵێت "کاتەکەی گونجاو نییە لەبەر ئەوەی پێکهاتەی عەرەب، رووبەرێکی زۆری لەژێر دەستی داعشەو بە باشی دەزانین کۆبوونەوەکە دوابخرێت، هەر بۆیە بە نووسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن کرد کە ئەو بابەتە نەخاتە خشتەی کۆبوونەوەکە".

بۆ بەشداریکردنی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە گشتپرسی پێویستە ئەنجوومەنەکان بە فەرمی داواکاری پێشکەشی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی بکەن تاوەکو لەڕووی سیاسیی و یاساییەوە بەبێ گرفت ئەو پرسە چارەسەر بکەن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : گشترسی
1886 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Safin kurdish | 23/11/2017 05:19:15 م
Baraste bezarbuin la qsakani abadi
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 02:49:16 م
کاک شیخ مژاره که زیاتر له وه ی که ئابووری بیت سیاسیه و ده بی و با سیاسیه کانی به ئه زموون و ئه وانه ی ده توانن و شاره زان و هه مووسووچ و که لین و...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 23/11/2017 03:54:45 م
ده‌ستخۆش كاك گۆران بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌هاداره‌ ...كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر بوارێك ڕاوێژكار هه‌یه‌ به‌لام گوێیان بۆ ناگیرێ بۆیه‌ حالمان وایه‌...
هەرێمی كوردستان چۆن خۆی رێكبخاتەوە‌؟
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Botan H H | 23/11/2017 08:00:57 ص
بةخواي بةغدا خواستي ئاشتي نيية , ئةو جارةي مةرجي دوسييةى ئةمنييشي زياد كرد!!!!!
نووسینگەی عەبادی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان ئاشکرادەکات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 11 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
0.406 seconds