وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کۆمیسیۆن نامەیەک ئاراستەی حیزبەکان دەکات

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 29/8/2017
پارتی یەکەم حیزب ناوی خۆی لە کۆمیسیۆن تۆمار کرد

رووداو - هەولێر

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ قەوارە سیاسییەکان کردەوە تاوەکو ناویان بۆ هەڵبژاردنی 1ـی 11 و چاودێریکردنی گشتپرسی لە 25ـی ئەیلوول تۆمار بکەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی تۆمارکرد و، کۆمیسیۆنیش داوا لە حزب و قەوارە سیاسییەکانی دیکە دەکات چی زووە خۆیان تۆمار بکەن. 

بۆ هەڵبژاردن، حزبەکان کێبرکێ دەکەن بۆ ئەوەی لە 111 کورسییەکەی پەرلەمان، زۆرترین کورسی بەدەستبهێنن. پێشبینیش دەکرێت ئەنجامی هەڵبژاردن، کۆتایی بەو قەیرانە سیاسییە بهێنێ، کە ماوەی دووساڵە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو یەکەم ‌حیزبی باشووری کوردستان، خۆی لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد، بۆ ئەوەی وەکو کیانێکی سیاسی، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەشداری بکەن.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کاتی زۆری لەبەردەمدا نییە، بۆیە پەلەیەتی و دەیەوێ هەرچی زووە حیزبەکان ناوی خۆیان تۆمار بکەن، بۆ ئەوەش نامەیەکیان ئاراستە دەکات و بانگهێشتیان دەکات تاوەکو نوێنەرەکانیان بنێرنە کۆمسیۆن و وەکو کیانێکی سیاسی، بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو خۆیان ئامادە بکەن.

بەپێی ئەو کاتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە و دواتریش کۆمیسیۆن قبوڵی کردووە؛ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی باشووری کوردستان ماوەی دوو مانگ و چەند رۆژێکی دیکەی ماوە، حیزبەکان لە 1ـی 11ـی ئەمساڵدا کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسیی سەرۆکایەتی و زۆرترین کورسی لە 111 کورسییەکەی پەرلەمان.


 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
baban | 5/9/2017
chon chon nawi xhoman tomar blkain kwa Linkaka

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: عەرەبانەی منداڵان رووبەڕووی هەوای پیس و ژەهراوییان دەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

توێژینەوە: عەرەبانەی منداڵان رووبەڕووی هەوای پیس و ژەهراوییان دەکات

دەبێتە مەترسی لەسەر گەشەی مێشکیان زۆرتر
توێژینەوە: کەمخەوی دڵ پیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: کەمخەوی دڵ پیردەکات

چەند کاژێر بخەوین تەندروستترینە؟ زۆرتر
توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات 19 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: جگەرەی ئەلیکترۆنی خانەکانی بەرگری لەنێودەبات

ئەگەری هەوکردنی سییەکان زیاددەکات زۆرتر
0.453 seconds