وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هۆزە عەرەبە سوننەکان: سزادانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە

لەلایەن مستەفا گۆران 28/9/2017
هۆزە عەرەبە سوننەکان لە هەولێر

رووداو- هەولێر

هۆزە عەرەبە سوننەکان کۆنفرانسێکیان بۆ پشتگیری لە گشتپرسی کوردستان لە هەولێر رێکخست و رایانگەیاند: "پشتگیری گشتپرسی کوردستان دەکەین و هەموو سزایەک لە دژی کوردستان رەتدەکەینەوە".

هۆزە عەرەبە سوننەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و پشتیوانی خۆیان لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی و رایانگەیاند: "کورد عەرەبی سوننەیان لە عێراق رزگارکردووە و هەموو سزایەک دژی کوردستان رەتدەکەینەوە".

ناجح میزان، گوتەبێژی هۆزە عەرەبە سوننەکان لە کۆنفرانسەکەدا گوتی: "عەرەبی سوننە لە عێراق رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە، حکومەتی عێراق مەزهەبیانە کاردەکات و چوار ساڵە ئێمە چوونی بەغدامان لێ قەدەخەکراوە".  

 گوتەبێژی هۆزە عەرەبە سوننەکان هەروەها گوتی: "کورد رۆڵی گەورەی بینی لە عێراقی نوێدا، هەموو سزایەک دژی کوردستان رەتدەکەینەوە، ئێمە لە دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بەشداردەبین و مافەکانمان لە دەوڵەتی کوردستان پارێزراو دەبێت".

بەگوتەی ناجح میزان ، ئەوەی ئێستا روودەدات بە نیسبەت عەرەبی سوننە ئەوە کارەساتە، نوێنەرانی سوننە نوێنەرایەتی عەرەبی سوننە ناکەن، بەڵکو نوێنەری ئەجێندانی دیکە دەکەن، وەکو ئەوەی پرسەکە پەیوەست بەوانەوە نەبێت، ئەوان خۆیان کردووە بە دەروازە بۆ ویستی خەڵکانی دیکە نەک بۆ کێشە و گرفتەکانی ئێمە، بۆیە دەڵێم ئەمڕۆ گشتپرسییەک لە هەرێمی کوردستان کراوە، ئەوەی لەسەر ئێمە دەبێت هەڵوێستمان هەبێت، ئەو گشتپرسییە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کوردە، ئەی هەڵوێستی عەرەب چییە، هەندێک شتمان لەولا و لەولا گوێ لێدەبێت، ئەمە رەتدەکاتەوە بە پاساوی ئەوەی بەناوی ئایینەوە دەمانکوژن، میلیشیاکان بەناوی حوسێنەوە دەمانکوژن، داعشیش بەناوی خوداوە دەمانکوژێت، کە دەیانەوێت لەرێگەی ئەو قسە بەتاڵانەوە بمانکوژن و دەربەدەرمان بکەن.

ناجح میزان ، بە پرسیاری ئەوەی سەبارەت بە گشتپرسی هەرێمی کوردستان رامان چییە؟ گوتی: "من بە راشکاوی دەیڵێم ئەوەی کورد لە حکومەتی بەغدای مەزهەبی و تائیفی بینیان، کورد لەسەر وڵاتێکی مەدەنی و دیموکراتی و فیدراڵی لەگەڵ عێراق رێککەوتن، بەڵام لە ماوەی 14 ساڵدا ئەو دەوڵەتە بوو بە دەوڵەتێکی مەزهەبی و تائیفی، یەک لایەن کۆنترۆڵی کردووە، خۆزگە بە تەنیا عەرەبی شیعەی عێراقی کۆنترۆڵی دۆخەکەیان کردبووایە، بەڵام ئەوان لە بیردۆزی هاوردەکراوی ئێرانەوە حکومی عێراق دەکەن، بۆیە کەس ئەمە قبوڵ ناکات".

گوتەبێژی هۆزە عەرەبە سوننەکان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئێمە ماوەی 4 ساڵ دەبێت لێرەین، کاتێک پردی بزێبزیان بەسەرداخستین و بۆمان نەبوو بچینە بەغدا، 2 هەزار و 100 کەس چوونە رەزازە کەس ئاوڕێ لێنەدانەوە، ئەمە هەڵوێستێکە و ئەوەی دیکەش هەڵوێستێکە لەکاتێکدا کورد دەرگاکانی خۆیان بەڕووی ئێمەدا کردەوە، واتە کوردستان عەرەبی سوننەیان لە مردنێکی دووسەرە رزگار کرد، ئەوەی لای داعش مابایەوە دەمرد و ئەوەی چووبایە لای میلیشیاکانیش بەو حیسابەی دەچێتە پایتەختەکەی دەمرد و شوێنبزر دەبوو، وەکو ئەوەی 700 کەسی لە سەگلاویە و گەرمە شوێنبزربوون، وەک ئەوەی زیاتر لە هەزار کەس لە رەزازە شوێنبزربوون، هاوکات لە سامەڕا 1300 کەس، لە دۆرە نزیکەی 300 کەس و لە تکریت و دیالە و هەموو ئەو ناوچانەیش خەڵکێکی زۆر کوژران و شوێنبزربوون".

راگەیێندراوی کۆتایی هاوئاهەنگی هۆزە عەرەبە سووننەکان لەگەڵ کوردستان

وێڕای رووداوە گەورەکان کە بەسەر وڵاتەکەماندا تێدەپەڕێت و بەهۆی دەرەنجامە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە، بۆیە پێویستی بەوە دەکرد عەرەبی سووننە هەڵوێستێکی روون و ئاشکرایان هەبێت لەمەڕ کۆی رووداوەکانی گۆڕەپانەکە و بەتایبەتیش لەم کاتەدا. چونکە عەرەبی سووننە زۆرترین ئەو لایەنانەن پەیوەندیدارن بەم پرسە. چونکە داعش لە ناوچەکانی سوننە و ناوچە جێناکۆکەکاندا ماڵوێرانی کرد. بۆیە پێویستە لەمەڕ گشتپرسییەکە هەڵوێست هەبێت. لەم روانگەیەوە ئەم خاڵانە رادەگەیێنین: 

یەکەم: مافی چارەی خۆنووسین مافێکی بەرجەستەکراو و سرووشتییە و هەموو دەقە ئایینی و نووسراوەکان دانیان پیادانراوە. 

دووەم: کاتێک گرووپە تائیفەگەرییەکان هێرشی سیاسی و راگەیاندیان دژ بە ئێمە دەستپێکرد و چەند کەسانێکیان بەناوی سوننە و کەسایەتیی نیشتمانییان کۆکردەوە و بەهەمان ئاراستەی دوژمنکارانە بەڕووی سووننەکانەوە وەستان. بۆیە ئێمە ئەم هەڵوێستانەیان بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە، چونکە نیشتمانپەروەری کردارە نەک درووشم و قسەکردن.  

سێیەم: ئەو بڕیارانەی پەرلەمان دەریکردوون، لەبارەی سزادانی کوردستان، لەڕووی یاسایی و ئەخلاقییەوە پەسند نین. چونکە پەرلەمان ئەو مافە یاساییەی نییە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکات. 

چوارەم: هاوپەیمانی شیعە، ناوچەی نخێب و سێ بەشی ئەنبار و باشووری سامەڕا و دیالە بەناوچەی جێناکۆک هەژمار دەکات. پرسیار دەکەین ئاخۆ سەلیم جبووری ئەو توانا و دەسەڵاتەی هەیە بۆ ئەوەی دانیشتنێک ساز بکات و هاوپەیمانی شیعی رازی بکات بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی ئێمە دەنگ بدات بۆ گەڕاندنەوەی ناوچە ناوبڕاوەکان؟ 

پێنجەم: ئەگەر پەرلەمان دەستبەرداری رۆڵی چاودێریکردنی بووە ئەوە مافی ئەوەی نییە بچێتە نێو پسپۆڕێتییەکی دیکەوە و دەستبەرداری دادگاییکردنی کەسانی بەرپرس لە داگیرکردنی موسڵ و پرسی سپایکەر و رفاندنی گیراوە تیرۆریستەکان لە ئەبوغرێب و ناوچەکانی دیکە و پرسی دزینی موڵک و پارەی گشتیی کە بەسەدان ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت ببێت.

شەشەم: عەرەبی سووننە پشتیوان و هاوئاهەنگ بوونیان لەگەڵ کوردستان رادەگەیێنن و رێز لە ئیرادە و بڕیارەکانیان دەگرن. 

حەوتەم: دەبێ پەرلەمان دانیشتنێک بکات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی جەرف ئەلسەخڕ ، یەسرب ، سەلمان بەگ ، بێجی ، عۆجە ، عەزیز بەلەد و ئازادکردنی دەستگیرکراوە بێتاوانەکان کە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستگیرکراون کە ژمارەکانیان دەیان هەزار کەسن. 

لە کۆتاییشدا دەڵێین، ئەمە سەرەتایەکە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی عێراق و پێدانی مافەکان بەیەکسانی بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کورد و عەرەب بەسووننە و شیعە و تورکمان و کریستیانەکان. 

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.344 seconds