وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی و کۆسرەت رەسول کۆبوونەوە

لەلایەن عومەر شایان 28/9/2017
کۆبوونەوەی بارزانی و کۆسرەت رەسول
کۆبوونەوەی بارزانی و کۆسرەت رەسول

رووداو- هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی لە پیرمام کۆبوونەوە و بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە ، دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر گشتپرسی و بڕیاری گەلی كوردستان تاوتوێ كراوە.


بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە ، رۆژی پێنجشەممە 28ـی 9ـی 2017 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كۆسرەت رەسول عەلی ، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر گشتپرسی و بڕیاری گەلی كوردستان تاوتوێ كراوە.

بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گەلی كوردستان لە گشتپرسی رۆژی 25ـی ئەیلوولی2017 و بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری كوردستان و چین و توێژ و پێكهاتەكان لەو گشتپرسییە بەرز نرخێندرا و بە مێژوویی وەسفكرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی پێزانینی هەبووە بۆ "رۆڵ و هەوڵە بەردەوامەكانی كۆسرەت رەسول عەلی لە سەرخستنی پرۆسەی گشتپرسی بە تایبەت لە كەركووك و سوپاس و دەستخۆشی لێكرد".

کۆمێنتەکان

 
کاروان موحەممەد | 28/9/2017
هیچ گومانی تێدا نیە کە بەڕێزان کۆسرەت ڕەسول و شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوی رۆلی بەرچاو و زۆر گرنگیان هەبوو لە شکستپێهێنانی هەوڵی کودەتا بە سەر بەڕێز نەجمەددین کەریم و هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی ڕیفیراندوم لە کەرکوک، وە رۆڵێکی گرنگ و گەورەشیان هەبوو لە سەرخستنی ڕیفیراندوم، بە هەمان شێوەش هێرۆخان و مەلا بەختیار و پاڤێل و قوباد تاڵەبانی و بێ گومان دوکتۆر نەجمەددین، ئەمانە لە ناو یەکێتی فاکتەری تەباییی کورد و سەرخستنی پرۆسەی ریفیراندوم بوون. زۆر زۆر سوپاسیان دەکەین، بە ڕاستی کەسانی مەرد و نیشتمانپەروەر و کوردپەروەر و دڵسۆزن بۆ دۆزی گەلەکەیان وە چاک لە مێژووییبوون و هەستیاریی دۆخەکە و قۆناغەکە گەیشتوون. وە پیرۆزبایی لە سەرکردایەتیی کوردستانی باشوور بە تایبەتی و بە گشتیش هەموو گەلی کورد دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفیراندۆم و ئەو ئەنجامە باشە (نزیکەی نۆهەد و سێ ئەمە دەبێتە کارتێکی گەورە و گرنگ و باش بۆ هەوڵەکانمان بۆ دیالۆگ لەگەڵ وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی ئیعتراف و پشتیوانی)، وە ئومێد دەکەم لە هەوڵەکانی ئایندە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان سەرکەوتوو بین و پاداشتی زیاتر لە نیو ملیۆن شەهید، یەک دەریا خوێن، ئەنفال و هەڵەبجە و بارزانیەکان و فەیلیەکان بدەینەوە و خەونە سێ سەدەییەکەی ئەحمەدی خانیش بهێنینە دی و بیکەینە ڕاستی، هەر بژین.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 25/04/2018 07:49:14 ص
dast xosh
ره شید | 25/04/2018 11:58:21 ص
ده ستخوش کاک " مه جید" گرینگترین بابه ت بو ره وتیکی سیاسی و ستراتیجیکتر له پروسه ی هه لبژاردن ئه م موهیممه یه که جه نابتان ئیشاره تتان پیداوه ؛...
ئەو عێراقەی كە كەم كەس پێشبینی دەكات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
کورد | 23/04/2018 07:54:35 م
تا ئه و جیگایه ی من له بیر مه پارتی هه میشه یکیک له حزبه راسته قینه کان له ناو کوردستان دا بو و خه لکیش متمانه ی باشیان پی هه بو له بروا ی ئه و حیزبه...
یاسین حمه‌ غریب | 25/04/2018 09:56:21 ص
بەڕێز دکتۆر یوسف دەیەوێت "ریفراندۆمچییەكان" دادگایی بکات، واتە نزیکەی ٩٣٪ ی خەڵکی کوردستان. کەواتە بەبۆچونی نو ئامانجی گۆڕانی جوان پێکاوە، ئەو...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (4)
aso haydar | 24/04/2018 08:33:56 م
من بارتيم به لام له كه ركوك ده نك به يه ككرتوو ده ده م جونكه دواي بارتي ته نها يه ككرتوو داواي مافه كاني كه لي كورد ئه كات
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوای دەنگەکانی پارتی دەکەن
| دوێنێ کاژێر 10:52 | (1)
Azad Azad | 24/04/2018 02:56:57 م
به‌قسه‌كانی كاك عارف قوربانی ده‌بێت كورد وه‌ به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و خانه‌قین و گه‌رمیان چاو بپۆشی بكه‌ین له‌و خائین وخۆفرۆشه‌كانی ١٦...
هەڵبژاردن لە كەركووك و 16ی ئۆكتۆبەر
| دوێنێ کاژێر 08:33 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن

دەبێ چاوەڕوان بکەی تاوەکوو سارددەبنەوە زۆرتر
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان متمانەبەخۆبوونی کچان کەمدەکەنەوە

کەمپینێک لە ئەڵمانیا ئەو گرفتە رووندەکاتەوە زۆرتر
ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات 14 کاژێر لەمەو بەر |

ئەردۆغان گرەو لەسەر لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن دەكات

گۆڕانكارییەکان ئاكامی گشتپرسییەكەی پارساڵی ئەو زۆرتر
0.297 seconds