وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بارزانی: هەڕەشەکانی بەغدا دەریدەخەن ئێمە چەند لەسەر حەق بووین

لەلایەن راوچی حەسەن 28/9/2017
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا کرد
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا کرد

رووداو - هەولێر 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی بە‌غدا و هەڵوێستیان لەبەرامبەر گەلی کوردستان رایدەگەیێنێت، كاردانەوەكان لەبەرامبەر دەنگی رەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستان، حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانن.

رۆژی پێنجشەممە 28-9-2017، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.

سەبارەت بە هەڵوێست و كاردانەوەی بەغدا  لەبەرامبەر گەلی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "كاردانەوەكان لەبەرامبەر دەنگی رەوا و ئاشتیانەی گەلی كوردستان، حەقیقەت و ناخی ئەوانەی دەرخست كە دژی مافەكانی خەڵكی كوردستانن و زمانی هەڕەشە بەكاردەهێنن، دەریخست ئێمە چەندە لەسەر حەق بووین و بڕیاری گشتپرسیش چەندە بڕیارێكی راست و رەوا بووە".

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە دیدارەكەدا شاندی میوان بەناوی خۆیان و گەلی كورد لە سووریا پیرۆزبایی سەركەوتنی گشتپرسی و بەڵێ بۆ سەربەخۆییان لە بارزانی كرد و بە رۆژێكی مێژوویی لە مێژووی گەلی كوردستانیان لە قەڵەم دا، كە بووە هۆی شادی و خۆشحاڵیی كوردانی هەموو پارچەكان.



لەبەرامبەردا مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پاڵپشتیی گەلی كورد لە سووریا و ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریای كرد و رایگەیاند "پشتیوانیتان بۆ خەڵكی كوردستان مایەی دڵگەرمیی ئێمە بووە".

رۆژی چوارشەممە 27-9-2017، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و 12 بڕیاری لەبارەی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیامک | 18/06/2018 10:47:44 ص
کاک مولوی ئاگادار بیت کوردوستانیش 20 دولار له هه ر گه شتیاریکی ئیرانی وه ر ده گریت بو هاتنه هه ریمی کوردستان
 ژمارەی گەشتیارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جوتیار هەورامی | 18/06/2018 10:40:04 ص
به راستى خوپيشاندان سيستةمى ناشةرعى و غةربية جگة لة كاولكارى و ويرانكارى و مايةپوچ بوون هيچى ترى لي بةرهةم ناييت
  چیرۆکی یەکێک لەو گەنجانەی بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە دەرعا
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شازاد سیروان | 16/06/2018 08:07:38 م
پێم وا نییە جەنابیشت شارەزای زمان بیت. هەندێ لە بۆچوونەکان تەنیا قسەی بازاڕین و هیچی دی. ئێستا ئەو دەرفەتەم نییە هەموو هەڵەکانتان ڕاست بکەمەوە. دەڵێی...
احمد خسن زێڕۆ | 18/06/2018 08:45:33 ص
ده‌ستخۆش مامۆستای هێژا به‌ڕاستی به‌ نرخ بوو ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ زۆر پێویستن ، ڕاگه‌یاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ كه‌مو كوڕی زۆره‌ كه‌ تا ئێستا وه‌كو...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک 8 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستیی جیهانیی خوو دانە یارییە ئەلیکترۆنییەکان وەک "ئالوودەبوون" پۆلێندەکات

لە ریزبەندی گرفتە دەروونییەکان هەژماری کردووە زۆرتر
ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 14 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 18 کاژێر لەمەو بەر |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
0.469 seconds