وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان: بڕیاره‌كانی بەغدا ناده‌ستوورى و نایاسایین

لەلایەن راوچی حەسەن 28/9/2017
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 28-9-2017
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 28-9-2017

رووداو - هەولێر 

حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی بڕیارەکانی پەرلەمان و حکومەتی عێراقی دەداتەوە و رایدەگەیێنێت "ئەو بڕیارانەی لەلایەن پەرلەمان و حکومەتی عێراقییەوە دەکراون رەتدەکەینەوە و بڕیاره‌كان ناده‌ستوورى و نایاسایین".


رۆژی پێنجشەممە 28-9-2017، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان و به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی بڕیارەکانی پەرلەمان و حکومەتی عێراق گفتوگۆ کراوە و ئەو بڕیارانە رەتکراونەتەوە کە دژ بە هەرێمی کوردستان دەرکراون و به‌ سزادانى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كوردستانیان له‌ قه‌ڵه‌م دا، هەروەها حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێكارى یاسایى بۆ تانه‌دان له‌ ناده‌ستوورى و نایاساییبوونى ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر.

سەبارەت بە بڕیارى داخستنى جوڵه‌ى فڕۆكه‌وانى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا و قه‌ده‌خه‌كردنى گه‌شتى فڕۆكه‌وانى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دووپاتیدەکاتەوە و رایدەگەیێنێت‌ "ئه‌و بڕیاره‌ به‌ ته‌واوى نایاسایى و ناده‌ستوورییه‌ و پێچه‌وانه‌ى یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یمانى شیكاگۆى نێوده‌وڵه‌تیى فڕۆكه‌وانییە، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ كێشه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ سته‌ملێكردن و رێگه‌گرتن له‌ گه‌شتى هاووڵاتیان به‌كار بهێنرێن".

دەقی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى ریفراندۆمى له‌ گه‌لى كوردستان كرد كه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسیى و مه‌ده‌نیدا خواستى خۆى بۆ جیهان نیشان دا و پرۆسه‌كه‌ش‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و جاڕى گه‌ردوونیى مافه‌كانى مرۆڤدا كۆكه‌. دووپاتیشىكرده‌وه‌ كه‌ بۆ قۆناخى داهاتوو و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى دانوستان و گفتوگۆیه.

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ى دڵنیاكرده‌وه‌ كه‌ ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى هیچ وڵاتێك هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ و وه‌ك چۆن له‌ زیاتر له‌ بیست و پێنج ساڵى رابردوودا سه‌لماندوویه‌تى كه‌ گه‌ل و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ مایه‌ى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ بووه‌، بۆ هه‌میشه‌ش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌، پابه‌ندى خۆیشى به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن له‌ یه‌كترى و به‌رژوه‌ندیى هاوبه‌ش دووپاتكرده‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ته‌واوى ئه‌و بڕیارانه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ دوێنێ (27-9-2017) له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ دژ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوون و ئه‌و بڕیاریانه‌ى به‌ سزادانى به‌كۆمه‌ڵى گه‌لى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا، دووپاتیشىكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كان ناده‌ستوورى و نایاسایین و رێك ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و بیركردنه‌وه‌ و ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ن كه‌ له‌ بنه‌مادا هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسى و كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و بیركردنه‌وه‌ و عه‌قڵیه‌ته‌دا هه‌یه‌ و به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌راكه‌تى قبوڵ نه‌كردووه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان بدات. وێڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ عیراق بكه‌وێته‌ دانوستان و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌نجوومه‌نى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێكارى یاسایى بۆ تانه‌دان له‌ ناده‌ستوورى و نایاساییبوونى ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر.

ده‌رباره‌ى بڕیارى داخستنى جووڵه‌ى فڕۆكه‌وانى به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا و قه‌ده‌خه‌كردنى گه‌شتى فڕۆكه‌وانى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دووپاتیکرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ به‌ ته‌واوى نایاسایى و ناده‌ستوورییه‌ و پێچه‌وانه‌ى یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یمانى شیكاگۆى نێوده‌وڵه‌تیى فڕۆكه‌وانیشه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ كێشه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ سته‌ملێكردن و رێگه‌گرتن له‌ گه‌شتى هاووڵاتیان به‌كار بهێنرێن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێز وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى راسپارد كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى به‌غدا بكه‌وێته‌ گفتوكۆ، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى نایاساییبوون و ناده‌ستووریبوونى ئه‌و بڕیاره‌ چ به‌پێى یاساكان و ده‌ستوورى عێراق و چ به‌پێى رێككه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان روونبكرێته‌وه‌ و رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر بگیرێته‌ به‌ر. 

ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ وێڕاى دۆخى دارایى و ئابووریى سه‌ختى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكاریكردنێكى بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانى ناوخۆى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌م بڕیاره‌ ناڕه‌وایانه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراقیش هیچ كاریگه‌رییه‌كى نه‌رێنى له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى خه‌ڵك و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا نابێت.

هاوپێچ ده‌قى سه‌ره‌نج و تێبینییه‌ یاساییه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى په‌ر‌له‌مان و حكومه‌تى عێراق:

أ- سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە كۆبوونەوەی ژمارە (23)ی رێكەوتی 27-9-2017، كە تایبەت بوو بە كاردانەوەی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناو هەرێم و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەم راگەیێندراوەدا هەڵوێستی خۆی بەم شێوەیە خستەڕوو:

سەرەتا لەبەر ڕۆشنایی بڕگەی (دووەم) لە ماددەی (121) لە دەستووری عێراقی فیدراڵ، بڕیارەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران شایەنی جێبەجێكردن نین لە هەرێمی كوردستان بە رەهایی تاوەكو لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری جێبەجێكردنیان پێ دەردەچێت و لە دوای جێبەجێكردنی دەستووری نوێی عێراقیشەوە ئەمە بووە بە نەریتێكی پەرلەمانی لە هەرێمی كوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكات كە بە زووترین كات بڕیاری یەكلاییكەرەوە لەسەر ئەم بڕیارانە بدات كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ناڕەوا و نادەستوورییانەی دەزانێت وەك لەم خاڵانەی خوارەوەدا روونیدەكەینەوە:

1. ئەوەی لە پێشەكی و بڕگەی (1)ی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا هاتووە بە تەواوی پێچەوانەی بنەمای دیموكراتییە كە لە ماددەی (1)ی دەستوور چەسپێنراوە وەك بنچینەی دامەزراندنی حكومەتی فیدراڵی، ریفراندۆمیش جێبەجێكردنێكی فیعلیی بنەمای دیموكراتییە، لەسەر ئەو بنەمایەی ئیرادەی گەل سەرچاوەی دەسەڵاتەكانە، سەرەڕای ئەوەی كە لە بڕگەی (1) لە ماددەی (38) لە دەستووردا هاتووە مافی رادەربڕین چەسپێندراوە و ریفراندۆمیش ئامرازێكە بۆ زانینی رای هاووڵاتییان و هیچ دەقێكی یاساییش نییە لە دەستوور كە رێگر بێت لە پیادەكردنی ئەم مافەدا، چ جاى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مافى پیاده‌كردنى ریفراندۆم له‌لایه‌ن هاووڵاتیانى كوردستانه‌وه‌ به‌ تاوان له‌قه‌ڵه‌م بدات و داواى به‌دواداچوونى قه‌زایى بكات بۆ ئه‌وانه‌ى له‌ پرۆسه‌كه‌دا به‌شداربوون.

2. ئەنجوومەنی نوێنەران ناڕەوایی لە پیادەكردنی دەسەڵاتەكانیدا كردووە وەك كاردانەوەی نەرێنی و سزادانی به‌كۆمه‌ڵى هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و زێده‌ڕۆییشى كردووە لە دەركردنی ئەو بڕیارانە كه‌ ئه‌ركى ئه‌و نین.

3. سەبارەت بە پابەندكردنی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ بڵاوەپێكردنی هێزە فیدراڵییەكان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، پێچەوانەی بڕگەی (1) لە ماددەی (9)ی دەستوورە كە ناكرێت هێزە چەكدارەكانی عێراق و هێزەكانی ئاسایش بەكار بهێنرێن دژی پێكهاتەكانی گەلی عێراق.

4. ئەم بڕیارانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بوونەتە هۆكاری لەكارخستن و كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان، چونكه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كانى هاتوو له‌ مادده‌ى (110)ى ده‌ستوورن. بەپێی بڕگەی (4)یش لە ماددەی (26)ی دەستوور، ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵی بۆی نییە هیچ كام لە دەسەڵاتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە.

5. بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزاریی ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراقی فیدراڵ كە لە بڕگەی (3)ی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی پێدراوە، هیچ پابەندییەكیان نییە لەسەر هەرێمی كوردستان و لە دەرەوەی دەسەڵاتە رەهاكانی حكومەتی فیدراڵییە، له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساى خۆى ژماره‌ (4) ساڵى 2011 خاوه‌نى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى خۆیه‌تى‌.

6. بڕیاری داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی نییە و بە هیچ جۆرێك لە ماددەی (110)ی دەستووردا ئاماژەی پێنەدراوە و بەپێی ماددەی (115) لە دەستوور هەر بابەتێك كە لە چوارچێوەی دەسەڵاتە رەهاكانی حكومەتی فیدراڵییدا نەهاتبێت، دەسەڵاتی هەرێمەكانە.

7. سەبارەت بە كێڵگە نەوتییەكان كە دەكەوێتە چوارچێوەی سیاسەتی نەوت و گاز، ئەویش لە ماددەی (110)ی دەستووری عێراقی فیدراڵدا نەهاتووە بەڵكو لە چوارچێوەی ماددەی (112)دا چارەسەر كراوە، بۆیە ئەمەش دەسەڵاتی رەهای حكومەتی فیدراڵی نییە.

8. سەبارەت بە داخستنی نوێنەرایەتی و نووسینگە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان، مافێكی بەدەستهاتووە بۆ هەرێمی كوردستان و هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی كردنەوەی ئەو نوێنەرایەتی و نووسینگە نێودەوڵەتییانە بەبێ ئەوەی هەرێمی كوردستان كەموكوڕی هەبووبێت لە پێوەر و رێنماییەكانی كاركردنی ئەم نوێنەرایەتی و نووسینگانە بە ناڕەواییكردن لە دەسەڵاتدا ئەژمار دەكرێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ى یاساى گشتیى نێوده‌وڵه‌تى و به‌پێى رێككه‌وتننامه‌ى ڤیه‌ننا بۆ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسى و كونسلگه‌رییه‌كانى ساڵى 1963، كارى كونسول و دیپلۆماتكاران رێكخراوه‌.

ب- سەبارەت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵی لە بەغدا لە كۆبوونەوەی ئاسایی لە رێكەوتی 26-9-2017 تایبەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی و بابەتی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵی بە نایاسایی و نەگونجا و دەزانێت پشتبەست بەم خاڵانەی خوارەوە:

1. لە پێشەكی بڕیارەكەدا ئەنجوومەنی وەزیران پشتی بەستووە بە بڕگەكانی (یەكەم)، (دووەم) و (سێیەم) لە ماددەی (110) لە دەستووری عێراقی فیدراڵ كە هیچ كام لەم بڕگانە دەسەڵاتی لەو شێوەیەی بە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی نەداوە، بەڵكو ئەو بڕگانە باس لە دانان و داڕشتنی سیاسەت دەكات، نەك پێدانی دەسەڵات و داخستنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكەخانەی مەدەنی و جێگرتنەوەی فەرمانبەر و كارمەندی دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ بەڕێوەبردنیان لە بری هەرێمی كوردستان.

2. بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ راگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان پشتی بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی ژمارە (148)ی ساڵی 1974 بەستووە كە یاسایەكی مەركەزیی سەردەمی رژێمی بەعسە و لەگەڵ بنەماكانی دەوڵەتی فیدراڵی هاتوو لە دەستووری عێراقی فیدراڵدا ناگونجێت، كە ئەمەش پێچەوانەی حوكمی ماددەی (13)ـە لە دەستوور كە تیایدا هاتووە كار بە هیچ دەقێكی یاسایی ناكرێت كە دژ بە ئەحكامەكانی دەستوور بێت، سەرەڕای ئەوەش هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لە سەرەتای دەستبەكاربوونیانەوە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی فیدراڵی بوون به‌ جۆرێك هاوشێوه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى دیكه‌ى عێراق هه‌مان رێنمایی و مەرج و پێوەرە تەكنیكی و یاساییەكانی كارپێكراوی ئەو دەسەڵاتەی جێبەجێكردووە، بەردەوامیش تیمەكانی چاودێری و سەرپەرشتیی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی فیدراڵی سەردانی دەورییان كردووە بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی ئەو مەرج و پێوەر و پێداویستییانە بە شاهێدیی بەڕێز وەزیری گواستنەوەی عێراقی فیدراڵ دڵنیایی دراوە كە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی پابەندی مەرج و پێوەرەكانی دەسەڵاتی ناوبراون.

بەم شێوەیە، فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان هیچ رێكارێكی نایاساییان ئەنجام نەداوە تاوەكو ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ ناچار بكات بڕیاری لەم شێوەیە دەربكات بۆ راگراتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان. ئه‌مه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى یاساى ده‌زگاى فڕۆكه‌خانه‌كانى شارستانیى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (18)ى ساڵى 2008ـه‌، به‌پێى مادده‌ى (121)ى ده‌ستووریش له‌ كاتى هه‌بوونى ناكۆكى، كار به‌ یاساكانى هه‌رێم ده‌كرێت.

3. یاسای (فڕۆكەوانیی مەدەنیی فیدراڵی) كه‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ راگرتنى گه‌شته‌كانى فڕۆكاخانه‌كانى هه‌رێم پشتى پێبه‌ستووه‌، لە ماددەی (3)یدا هاتووە كە بەڵگەنامە و رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە فڕۆكەوانیی مەدەنی بەشێكی دانەبڕاون لە یاساكە و حكومەتی فیدراڵی پابەندە بە جێبەجێكردنیان بە تایبەتیش (رێككەوتننامەی نێودەوڵەتیی شیكاگۆ بۆ فڕۆكەوانیی نێودەوڵەتیی ساڵی 1944) كە (54) دەوڵەت ئەندامن تیایدا و بە ئاشكرا لە ماددەی (4)ـی ئەم رێككەوتننامەیەدا هاتووە كە نابێت فڕۆكەخانە مەدەنییەكان بۆ مەبەستی نەخوازراو بەكاربهێنن، ئەمە سەرەڕای ئه‌وه‌ى كه‌ بەپێی ماددەی (13) لە جاڕنامەی جیهانیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و ماددەی (12) لە رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافی مەدەنی و سیاسی، مافی گەشتكردن بۆ هەموو كەس پارێزراوە و نابێ كۆتى بخرێته‌ سه‌ر.

4. سەبارەت بە یاسای (قانون هیئة المنافذ الحدودیة) ژمارە (30)ی ساڵی 2016، ئەم یاسایە بەركار نییە لە هەرێمی كوردستان تاوەكو بڕیاری ئینفازكردنی پێدەرنەچێت لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، لەبەر رۆشنایی بڕگەی (2) لە ماددەی (121) لە دەستووری عێراقی و بە تایبەتیش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ بنەمای زۆرینەی پەرلەمانی بەكارهێنا بۆ تێپەڕكردنی ئەم یاسایە و جێبەجێكردنی ئەم یاسایەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێم، چونكە ئەنجوومەنی ئەم دەستەیە زۆرینەی لە نوێنەری وەزارەتە فیدراڵییەكانە.

5. راستە كە كردنەوەی دەروازەی سنووری و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پێویستی بە رەزامەندیی حكومەتی فیدراڵی هەیە، چونكە لایەنی نێودەوڵەتی لەخۆدەگرێت، بەڵام ئەمە بەم مانایە نییە كە بەكارخستن و بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان بە تەنها لە دەسەڵاتی فیدراڵی بێت.


کۆمێنتەکان

 
Mapris | 28/9/2017
من کوردی ڕۆژهه ڵاتم و له ڕۆژهه ڵاتیش ده ژیم. خۆتان به ته نها و بێ که س مه زانن.دڵنیا بن به یه ک بانگه وازی ئێوه به سه دان هه زار لاوی ڕۆژهه ڵات ئاماده ی هاتنن بۆ باشورو به رگری کردنن لێی
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 7 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.313 seconds