وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کورد لە کەرکووک دڵنیایی دەداتە عەرەب و تورکمانەکان

لەلایەن هیوا حوسامەدین 28/9/2017
پارتی لە کەرکووک پرۆژەیەکی شەش خاڵیی ئامادەکردووە

رووداو - کەرکووک 

هاونیشتمانییانی کەرکووک داوا لە سەرکردایەتی کورد دەکەن هەنگاوەکانی گەڕانەوەی کەرکووک بۆ سەر کوردستان دەستپێبکات. پارتی لە کەرکووک پرۆژەیەکی شەش خاڵی ئامادەکردووە لەسەر ئەو پرسە و داواش دەکات دڵنیایی بدرێتە عەرەب و تورکمانەکانی ئەو پارێزگایە کە مافەکانیان وەکو کورد پارێزراو دەبێت.

شێركۆ بەکر، هاونیشتمانییەکی شاری کەرکووک ئێستا له‌ هه‌موو كاتێک زیاتر هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كات، چونکە ئه‌و كه‌ ده‌نگی به‌ڵێ بووه‌، خه‌ونی گه‌وره‌تری هه‌یه‌ و ده‌خوازێت هه‌مووان هه‌نگاوی بۆ بنێنن.

شێركۆ دەڵێ "بۆ هه‌موو جیهان رامانگه‌یاند كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه‌، ئه‌وه‌ش به‌ ده‌نگدانی خۆمان، ئێستا كاره‌كه‌ له‌لای سه‌ركردایه‌تی كورده‌ تاوه‌كو كه‌ركووك بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووك، پرۆژه‌یه‌كی شه‌ش خاڵی ئامادەکردووە و ده‌یه‌وێت دوای هێوربوونه‌وه‌ی كه‌شی سیاسی و، وه‌رگرتنی بۆچوونی حیزبه‌ كوردییه‌كان، بیخاته‌ به‌رده‌م لایه‌نه‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان.

محه‌ممه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دەڵێ "دوای ئه‌وه‌ی مافی عه‌ره‌ب و توركمان و كلد و ئاشووری له‌ ده‌ستووری كوردستاندا جێگیر ده‌كرێت، داوای هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ین بۆ كه‌ركووك. ئێمه‌، ده‌بێت ئه‌و مافانه‌ی تاوه‌كو ئێستا به‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانمان نه‌داون،‌ یان به‌ كه‌می پێمان داون، زیادی بكه‌ین و رازییان بكه‌ین".

خاڵی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان، پرۆژی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووك ده‌بێت، پێش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ.

سه‌یدا عه‌دنان، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كگرتووی ئیسلامی دەڵێ "بێگومان، ئێمه‌ پێشوازی له‌ هه‌موو پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ ئاسانكاری بێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كه‌ركووك. له‌ داهاتوودا حیزبه‌ كوردستانییه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكه‌ین و، گفتوگۆیه‌كی ئاشتییانه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".

به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی گشتپرسی، سێ جار ئیدارە و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ نووسراوی فه‌رمی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كردووه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام رێگرییه‌كانی به‌غدا بوونەتە كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه.‌

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

jaza latif abdula | 18/01/2018 09:29:19 ص
بەهیوای سەرکەوتن
هاوار فرهاد محمد | 18/01/2018 12:15:45 م
هیوا خوازم بگاته شوینی مه به ست
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە 250 هەزار کارمەندە
| 16/1/2018 | (6)
Ahmed | 18/01/2018 07:40:11 ص
سلاو به ريزان، ده ستان خوش بو بة ئاگادار كردنةوى خه لكى له نةهامة تةكاني هاونيشتيمانيان، تكاية ناو نيشان ئه و خيزانةم بو ده نيرن بو هاوكار ى كردنيان....
... | 18/01/2018 10:33:14 ص
Slaw, akre nawnishani yan zhmaray aw kasa ba email bnern.. Supas
گورچیلەی خۆی بۆ
| 18/1/2018 | (4)
احمد حسن زێڕۆ | 17/01/2018 11:41:37 ص
ده‌ستخۆش قوربانی به‌داخه‌وه‌ كورد وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشه‌ وایه‌ كه‌ نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه‌ی درێژ خایه‌نی هه‌بێ ئه‌وه‌ مێژووه‌ پێمان ده‌ڵێ كه‌ كورد...
مەترسییە گەورەكەی هەڵبژاردن
| 17/1/2018 | (1)
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 17/01/2018 11:11:40 ص
هه‌ر بژی كاكه‌ سامان به‌ڕاستی تۆ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراوی كه‌ توانیوته‌ به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌ته‌وه‌ داوای نه‌ته‌وه‌یه‌كی 45 ملیۆنی به‌جیهانی...
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.437 seconds