وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بەغدا هەڕەشەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کەرکووک دەکات

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 28/9/2017
لە ساڵی 2014 بەغدا شایستە داراییەکانی کەرکووکی نەداوە

رووداو - کەرکووک 

بەغدا هەڕەشەی دوورخستنەوە و نانبڕینی فەرمانبەرانی کەرکووک دەکات، ئەوانەی لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقن، حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لەو هەنگاوەی بەغدا .


نەسرەدین سندی، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هەر هەنگاوێكی لەوجۆرە پاڵنەرێکە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی".

سەرباز شەریف، پێنج ساڵە فەرمانبەرە لەسەر میلاکی حکومەتی عێراق، هەڕەشەی دوورخستنەوە و بڕینی مووچەکانیان نیگەرانی کردوە، دەخوازێت دەست بۆ ئەو مەلەفە نەبرێت و فەرمانبەران نەکرێنە قوربانی ملامانێ سیاسییەکان و دەشڵێت "ئێمە داواکارین شتەکان نەگەنە ئەو رادەیە داوا دەکەین بە رێککەوتن کێشەکان چارەسەر بکرێن، بەڵام گەر بگاتە رادەیەک هەر تاکێکی کورد ئامادەیە باجی دەنگی بەڵێی لە گشتپرسی بدات لە هیچ شتێک نەترساوین".

لە ساڵی 2014 بەغدا شایستە داراییەکانی کەرکووکی نەداوە، ئەوەی ئێستا ئەم پارێزگایە پشتی پێ بەستوە تەنیا بودجەی پترۆدۆلارە کە مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبری هەناردەکردنی نەوتەکەی پێیانی دەدات .

عەلی حومادی، یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک دەڵێت "ئێمە لە ساڵی 2014  تاوەک 2017ـش هیچ بودجەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە، تەنیا مووچەیان دابینکردوە هەرچی پرۆژەمان هەیه ئێستا بەپارەی پترۆدۆلای هەرێم جێبەجێدەکرێت، هیوادارین بابەتە سیاسییەکان ژیانی خەڵک تێکنەدەن و  رەنگدانەوەی لەسەر کارەکانمان نەبێت لەم شارە".

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر هەر هەوڵێکی سزادانی فەرمانبەرنی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری پێشوەختەی کردوە.

نەسرەدین سندی، وەزیری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەڵێت "هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئێمه وەک هەرێمی کوردستان کە خێرابین بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، بە دڵنیاییەوە ئێمە چاوەڕێی هەنگاوەکانی بەغداین لەو بوارەدا هەر هەنگاوێک بهاوێژن ئێمەش وەک حکومەت ئامادەسازیمان کردووە".

هێشتا بەفەرمی هیچ نووسراوێک لەسەر سزادانی فەرمانبەران ئاراستەی ئیدارەی کەرکووک نەکراوە، بەڵام پەرلەمانتار و سیاسییەکانی بەغدا چەند جارێکە ئەم هەڕەشەیە بەگوێی بەرپرسانی کوردا دەدەن . 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 14 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.422 seconds