وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

ئەمڕۆ کەرکووک لەبارەی گشتپرسی بڕیاردەدات

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 29/8/2017
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە 41 ئەندام پێكهاتووە، بۆ گشتپرسیش واژۆی 26 ئەندام کۆکراوەتەوە

رووداو - کەرکووک

ئەمڕۆ سێشەممە 29-8-2017، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و بەفەرمی داوای ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردسان لە سنووری پارێزگاکە دەکات. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت پێویست بە نیگەرانی ناکات و زۆرینەی دەنگیان بۆ کۆکردووەتەوە.

ئەنجوومەنی باڵای گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە رێگەچارەیەكی ئارامی دۆزییەوە بۆ بەشداریكردنی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەو گشتپرسییەی بڕیارە لە 25ی ئەیلوولی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێ، ئەویش هەڵكردنی گڵۆپی سەوزە لەلایەن ئەنجوومەنی قەزا و ناحیە و شارەدێكانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجوومەنی هەندێك لەو قەزا و ناحیانە وەڵامیان نەداوەتەوە ئاخۆ گشتپرسی لە ناوچەكانیان ئەنجام بدرێ یان نا؟

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە 41 ئەندام پێكهاتووە. هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک دەڵێت بڕیارە کاژێر 10:00 ئەنجوومەنەکە دەست بە کۆبوونەوە بکات.


هاوکات ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە رووداوی راگەیاند: "پێویست بە نیگەرانی ناکات، چونکە دەنگی پێویست، واژۆی 26 ئەنداممان كۆكردووەتەوە، ئەمەش 67%ی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن دەكات".

سەبارەت بە ئامادەبوونی فراکسیۆنەکانیش لە کۆبوونەوەکەدا پەیامنێری رووداو گوتی: ئەوەی بەفەرمی لەڕێگەی نووسراوێکەوە دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگا، هەردوو فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی و گردبوونی کۆماری عەرەبی بەشدارینەکردنی خۆیان راگەیاندووە.

هاوکات رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە کەشوهەوایەکی ئارامدا دەبێت، سەرەتای دانیشتنەکەدا چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری تاوتوێ دەکرێن، خاڵی دووەمی خشتەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە بڕیاردان لەسەر ئەوەی گشتپرسی لە کەرکووک ئەنجام بدرێت.

لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەش پەیامنێری رووداو گوتی: فراکسیۆنی برایەتی نیسابی یاسایی تەواوکردووە، لەنێو فراکسیۆنەکەش عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشوور هەن، دەتوانێت 51%ی دەنگەکان زیاتر بەدەستبێنێت و بەشێوەیەکی یاسایی ئەو بابەتە تێپەڕێنێت، ئەگەرچی بەپێی زانیارییەکانی رووداو چەند ئەندامێک لە هەردوو فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی و گردبوونی کۆماری عەرەبی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

ئاماژەی بەوەش کرد دیارنییە ئەو ئەندامانەی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی و گردبوونی کۆماری عەرەبی دەنگ لەسەر ئەو پرسە دەدەن یان نا، رەنگە ئەنجامدانی گشتپرسی لە کەرکووک تاوتوێ بکەن و بۆچوونی خۆیان لەسەر یاساییبوونی ئەو پرسە بخەنەڕوو، بەڵام وەکو فراکسیۆن هەردوو فراکسیۆنەکە بە نووسراوی فەرمی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگایان ئاگادارکردووەتەوە ئەوان بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکەن.

زیاتر لە 2.5 ملیۆن كەس لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی سنووری هەرێمی كوردستان مافی بەشداریكردنیان لە گشتپرسیدا هەیە. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسییش 11 هەزار سندووق بۆ دەنگدان لەو ناوچانە دادەنێت.

رۆژی 7/6/2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەركردەی 17 حیزب و لایەنی سیاسی كوردستانی كۆبووەوە و تێیدا بڕیار درا رۆژی 25ی ئەیلوولی 2017 گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری كوردستان ئەنجامبدرێت.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لەسەر ناوی کوردستان دەمەقاڵێ کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ھەدەپە 3 کاژێر لەمەو بەر |

لەسەر ناوی کوردستان دەمەقاڵێ کەوتە نێوان پەرلەمانتارانی ئاکپارتی و ھەدەپە

پەرلەمانتارێک: گشت تانک و تۆپەکان کۆکەنەوە زۆرتر
دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت کوژران 3 کاژێر لەمەو بەر |

دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت کوژران

لە دوو شوێنی جیاواز دەستڕێژی گوللە لە کۆڵبەران زۆرتر
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە

لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان و پایتەختەکانی زۆرتر
0.406 seconds