وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

گشتپرسیی هەرێمی كوردستان و كاریگەری لەسەر گرێبەستەكانی نەوت لە داهاتوودا

لەلایەن Farhad Chomani 29/9/2017
سەمیر یونس
سەمیر یونس

بێگومان باشووری كوردستان رۆژێك دادێت دەبێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ و ئەوكات دەبینین پێگەیەكی ئابووری و سیاسیی یەكجار بەهێزتری دەبێت لەڕووی پیشەسازیی نەوتەوە و بگرە لە چەندین بواری تریشدا. ئەوەی لێرەدا دەمەوێت تیشكی بخەمە سەر، جیاوازیی گرێبەستەكانی نەوتی هەرێمی كوردستانە لەكاتی ئێستا و لەپاش بوون بە دەوڵەت. وەك ئاشكرایە هەرێمی كوردستان تا ئێستا زیاتر لە چل گرێبەستی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كردووە. زۆر لە شارەزایانی بواری وزە دەڵێن هەرێمی كوردستان نەوتەكەی هەرزانفرۆش كردووە و ئەم قسەیەش تا رادەیەك راستە. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم كارەی كردووە بۆ زیاتر راكێشانی سەرنجی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی نەوت.

 ئەمە بەڕای من كارێكی زۆر زیرەكانە بووە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە، چونكە بەم هەنگاوە توانی تا رادەیەكی باش ئابوورییەكی سەربەخۆ دابمەزرێنێ و لەهەمان كاتیشدا پشتگیرییەكی گەورەی نێودەوڵەتی مسۆگەر بكات بەهۆی بەرژەوەندیی كۆمپانیا و وڵاتە زلهێزەكان لە كوردستان. لە هەمووشیان گرنگتر سەلماندنی بوونی نەوت و غازێكی‌ یەكجار زۆر بوو لە هەرێمی كوردستان لەڕێی گەڕانی كۆمپانیاكان بەدوای نەوتدا كە بووە هۆی ئەوەی زیاتر سەرنجی كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان بەلای كوردستاندا رابكێشێت.

 لەسەرەتای پیشەسازیی نەوت لە كوردستان لە ساڵانی 2006 بۆ 2007 ، تەنیا چەند كۆمپانیایەك لەكوردستان هەبوون. بەڵام ئێستا ژمارە و قەبارەی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، نوێترینیشیان بریتی بوو لە كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی و رۆسنێفتی رووسی. ئەمە بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ جۆری گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و چانسی هەبوونی نەوت و غاز لە كێڵگە نەوتییەكاندا.

لەگەڵ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانی سەربەخۆ گۆڕانكارییەكی یەكجار گەورە لەگشت كایە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستاندا روودەدات و لە ‌پلەی یەكەمیان پیشەسازیی نەوت دەبێت. چونكە ئەوكات هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی پێگەی بەهێزی خۆی كە زیاتر جێگای سەرنج و متمانەی وەبەرهێنەرانە لە كەرتی وزە. لەهەمان كاتیشدا هەرێمی كوردستان پێگەیەكی ئابووری و سیاسیی زۆر بەهێزتری دەبێت وەك لە ئێستا، پشتئەستوور دەبێت بە پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە مامەڵەكردن بە نەوتی خۆی. پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان وا دەكات كە بتوانێت گرێبەستەكانی نەوت زیاتر لە بەرژەوەندیی خۆی بكات و توانایەكی باشتری گفتوگۆكردنی دەبێت.

ئەمانەی خوارەوە چەند خاڵێكن كە دەكرێت هەرێمی كوردستان لە پاش بوون بە دەوڵەتی سەربەخۆ زیاتر سوودیان لێ ببینێت.

- دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی ئابووری و سیاسیی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كە ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادبوونی متمانەی نێودەوڵەتی و بەقانونیبوونی كەرتی وزەی كوردستان و زیاتر سەرنجڕاكێشانی كۆمپانیاكانی جیهان بۆ وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی كوردستان و دروستبوونی كەشێكی پێشبڕكێی بەهێزتر، بەم شێوەیەش كۆمپانیاكان قەبارەی وەبەرهێنانەكانیان زیاتر دەكەن.

- هەرێمی كوردستان لەدوای سەربەخۆبوون لەبەر بەهێزیی پێگەكەی، دەتوانێت گرێبەستی زۆر باشتر بكات، بەشێوەیەك كە رێژەیەكی باشی داهات زیاد دەكات لەڕێی یاسای موڵكانە و باج و زیاتركردنی پشكی هەرێم لە گرێبەستەكان.

- زۆربەی گرێبەستە نەوتییەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان بە داوەتنامەی راستەوخۆ دراون بە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان نەك بەرێگای تەندەری كراوە كە تێیدا چەندین كۆمپانیا بۆ بردنەوەی مافی وەبەرهێنان پێشبڕكێیەكی مەزن دەكەن و هەریەكەیان هەوڵ دەدات باشترین تەندەر پێشكەشی هەرێمی كوردستان بكات.

- شیرینی گرێبەستەكانی نەوت دەبێت بە دوو هەندەو سێ هەندە لەبەر زۆربوونی وەبەرهێنەرەكان و كێبڕكێی بەهێز لەنێوان كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بوا‌ری وزە. چونكە لەكاتی بوونی پێشبڕكێ كۆمپانیا نەوتییەكان بڕی شیرینی گرێبەستە نەوتییەكان زیاد دەكەن بۆئەوەی سەرنجی لایەنی بەرامبەر رابكێشن.

- زیاتركردنی سەرمایە و قەبارەی وەبەرهێنان لەكاتی پێشكەشكردنی تەندەر بۆ كێڵگە نەوتییەكان لەلایەن كۆمپانیاكان بەهۆی بوونی پێشبڕكێی زیاتر لەنێوان كۆمپانیاكان كە دەبێتە هۆی لێدانی بیری نەوتیی زیاتر و گەڕانێكی چڕوپڕتر بەدوای نەوت و رەخساندنی هەزاران هەلی كاری زیاتر و بووژاندنەوەی كەرتی كار لە چەندین رووەوە. چونكە بەزیادبوونی قەبارەی وەبەرهێنان و ژمارەی بیرە نەوتییەكان، هەلی كاری زیاتر دەڕەخسێ و سەرئەنجام بووژانەوەیەكی بەرچاو بەدی دەكرێت، هەروەك لە ساڵانی نێوان 2010 بۆ 2014 كاتێك هەرێمی كوردستان یەكێك بوو لە سەرقاڵترین ناوچەكانی جیهان لەڕووی چالاكیی گەڕان و لێدانی بیرە نەوتییەكان.

- بەهێزبوونی پێگەی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان وا دەكات كە هەرێمی كوردستان نەك تەنیا گرێبەستی باشتر بكات، بەڵكو نرخی فرۆشتنی نەوتەكەشی زیاتر دەبێت. چونكە هەروەك ئاشكرایە لەكاتی ئێستا هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بەنرخێكی هەرزانتر لە نرخی بازاڕەكانی جیهان دەفرۆشێت، سەرەڕ‌ای بوونی ئاستەنگێكی یەكجار زۆر بۆ دۆزینەوەی كڕیار بۆ نەوتەكەی.

تەنانەت هەرێمی كوردستان نەك لەكاتی بوون بە دەوڵەت، بەڵكو بە بردنەوەی دەنگی بەڵێ لە گشتپرسییەكە و مانەوەی لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ پێگەیەكی سیاسی یەكجار بەهێزی لەنێوخۆی عێراق و سەرئاستی نێودەوڵەتیش دەبێت. ئەمەش راستەوخۆ دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پێگەی ئابووری و بەتایبەتیش بەهێزبوونی لایەنی پیشەسازیی نەوت و گاز.

بەپشتبەستن بەم خاڵانە‌، روون دەبێتەوە كە لە پاش بوون بە دەوڵەت، هەرێمی كوردستان لەڕووی پیشەسازیی نەوتەوە جگە لەوەی پێشكەوتنێكی‌ یەكجار زۆر تۆمار دەكات، هاوكات داهاتی پرۆژە نەوتییەكان زۆر زیاتر دەبێت و دەتوانێت گرێبەستی باشتر بكات لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و لەكاتی گرێبەستكردن هەرێمی كوردستان زیاتر باری گرێبەستەكان بەلای خۆیدا دەشكێنێتەوە.

*ماستەر لە تەكنەلۆژیای نەوت و قوتابیی دكتۆرا لە ئەندازیاریی نەوت لە ڕۆمانیا

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 29/9/2017
Dastxosh, hiway sarkatnt bo daxwazm La xwendnakatda
نیشانەکردن : گشتپرسی, نەوت
10147 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری Farhad Chomani
كيف تقضي على الفساد في خمسة أيام ؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| دوێنێ کاژێر 11:27 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| دوێنێ کاژێر 07:06 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێکوتەیەکی نوێ دژی شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکرێتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

پێکوتەیەکی نوێ دژی شێرپەنجەی مێشک تاقیدەکرێتەوە

تەمەنی تووشبووان درێژدەکات زۆرتر
جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
0.485 seconds